دەروازە:ئەمریکای لاتین/وڵاتێکی لاتینی/٩
ڕواڵەت

ڤێنێزوێلا، بەفەرمی کۆماری بۆلیڤاریی ڤێنێزوێلا (بە ئیسپانی: República Bolivariana de Venezuela) وڵاتێکە دەکەوێتە کەنارەکانی باکووری ئەمریکای باشوور. ڕووبەری ڤەنزوێلا ٩١٦٬٤٤٥ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و ژمارەی دانیشتووانەکەی بە ٢٨,٥١٦,٨٩٦ کەس مەزەندە دەکرێت (٢٠٢٥). وڵاتێکە خاوەنی جۆراوجۆری زیندوو زۆر بەرزە، بەو پێیەی چەندین ناوچەی ژینگەیی زۆر و ھەمەچەشن لەخۆدەگرێت کە لە چیای ئەندێسەوە دەستپێدەکات لە ڕۆژاوا تا دەگاتە حەوزی دارستانەکانی ئەمازۆن لە باشوور، بە دەشتە فراوانەکانی لانۆس و کەنارەکانی کاری بی لە ناوەڕاستدا تێدەپەڕێت و دێڵتای ڕووباری ئۆرینۆکۆ لە ڕۆژھەڵاتی وڵات. (تەواوی وتار...)