دۆناڵد ترامپ
Donald Trump دۆناڵد تڕەمپ | |
---|---|
![]() | |
٤٥مین سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان | |
لە پۆستدا بووە ٢٠ی کانوونی دووەمی، ٢٠١٧ – ٢٠ی کانوونی دووەمی، ٢٠٢١ | |
جێگری سەرۆک | مایک پێنس |
پێشینە | باراک ئۆباما |
پاشینە | جۆ بایدن |
وردەکاریی تاکەکەسی | |
لەدایکبوون | دۆناڵد جۆن ترامپ ١٤ی حوزەیرانی ١٩٤٦ شاری نیویۆرک |
پارتی سیاسی | کۆماری (٢٠١٢– ئێستا) |
لایەنگیری سیاسی تر |
|
ھاوسەر(ەکان) |
|
منداڵ(ەکان) | |
نیشتەجێ | |
پەروەردە | |
پیشە | |
واژوو | ![]() |
ماڵپەڕ |
دۆناڵد جۆن ترامپ (بە ئینگلیزی: Donald John Trump)، لەدایکبووی ١٤ی حوزەیرانی ١٩٤٦. کەسایەتی سەرمایەدار و بازرگانێکی ئەمریکییە کە ٤٥مین سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان پێشوو بوو لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ بۆ ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لەسەر حیزبی کۆماری. ئەو لە کوینز ، شاری نیویۆرکدا لەدایکبووە و گەورەبووە. لە ١٩٦٨ دا بڕوانامەی ئابووری لە زانکۆی پێنسیلڤانیا بەدەستھێناوە ، ھاوکات لەگەڵ خوێندنەکەیدا لە کۆمپانیاکەی باوکیدا کاری کردووە . ترامپ سەرۆک و بەڕێوبەری گشتی ڕێکخراوی ترامپە ، تاوەر و وەبەرھەمھێنانەکانی ترامپ لەچەندین ناوچەی ئەمریکا دیارە لەسەرووی ھەموویانەوە شاری نیویۆرک و لاس ڤێگاس و ئەتلەنیک سیتی. دۆناڵد ترامپ لەدەیان فیلمدا وەکوو کەسێتییە سەرمایەدارییەکەی دەرکەوتووە لەوانە (Home Alone 2: Lost in New York). ھاوکات دۆناڵد سێ جار ھاوسەرگیری کردووە لەگەڵ (ئیڤانا زاڵنیکۆڤا ١٩٧٧-١٩٩٢) و (مارڵا مەیپلز ١٩٩٣-١٩٩٢) وە (مەڵانیا کناوس ٢٠٠٥- ئێستا).
ژیان[دەستکاری]
ترامپ لەدایکبووی ١٤ی حوزەیرانی ١٩٤٦. کەسێکی سەرمایەدار و بازرگانێکی ئەمریکییە لە کوینز، شاری نیویۆرکدا لەدایکبووە و گەورەبووە. لە ١٩٦٨ دا بڕوانامەی ئابووری لە زانکۆی پێنسیلڤانیا بەدەستھێناوە. وە چوارەم کوڕی فرێد ترامپە. ڕەچەڵەکیان لە باوکیانەوە ئەگەڕێتەوە بۆ ئەڵمانی وە لە دایکیانەوە بۆ سکۆتلەندی. دوای ئەوەی برا گەورەکەی بڕیاردەدات ببێتە فڕۆکەوان، ئەمیش ئەبێتە جێگرەوەی باوکی و کۆمپانیاکانی بەڕێوەئەبات. برا گەورەکەی لە تەمەنی ٤٣ ساڵیدا بەھۆی زۆر خواردنەوەی کحول گیان لەدەستدەدات، ئەمەش ئەبێتە ھۆکارێک بۆ ئەوەی تەرمپ واز لە خواردنەوەی کحول و کێشانی جگەرەش بھێنێت. ترەمپ لە سەرەتادا یەک میلیۆن دۆلاری لە باوکی وەرگرت و کاری پێوەکرد و لە پاشاندا بووە جێگرەوەی باوکی و ئەبێتە بەڕێوەبەری رێکخراوی ترامپ لە ساڵی ١٩٧١. کارەکانی ترەمپ زیاتر لە نیویۆرکن و لە دروستکردنی باڵەخانەی ھەوربڕ و ھۆتێل و یانەی قومار خۆیان ئەبیننەوە و بەناوبانگترین باڵەخانەشی لە مانھاتن دروستکردوە کە ٦٨ نھۆمە.
ترامپ لەگەڵ کاری بازرگانیدا، لە بواری راگەیاندن و بەرنامەی کاتبەسەربردنی تەلەڤزیۆنیشدا ناوبانگی زۆری پەیدا کردوە و لەساڵی ١٩٩٦ تا ٢٠١٥ چەندین بەرنامەی تەلەڤزیۆنی بەرھەمھێناوە و بەناوبانگترینیان پڕۆگرامی (ئەبرانتیس) بوو کە لەسەر شاشەی تۆڕی ھەواڵی ئێن بی سی پەخشەکرا، ھەروەھا پڕۆگرامەکانی شاجوانی گەردوون و پێشبڕکێی شاجوانی کچانی ئەمریکای بەرھەمھێناوە، زنجیرەیەک فرۆشگای بە ناوەکانی ترامپ ھەیە کە کاری فرۆشتنی کەلوپەلە جۆراوجۆرەکان ئەکەن، گۆڤاری فۆربیس ترامپی دیاری کرد وەک ٣٢٤ـەین میلیاردێر لە جیھاندا و ١١٣ـەمینیش لە ویلایەتە یەکگرتووەکان کە سامانەکەی بە ٤٫٥ میلیارد دۆلار ەخەمڵێنرێت.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
![]() | ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
- لەدایکبووانی ١٩٤٦
- زیندووان
- خێزانی ترامپ
- سەرۆک کۆمارەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان
- نووسەرانی ئەمریکیی سەدەی ٢١ەم
- نووسەرانی سیاسیی ئەمریکی
- میلیاردێرە ئەمریکییەکان
- ئەمریکییەکانی بە ڕەگەز ئاڵمانی
- ئەمریکییەکانی بە ڕەگەز سکۆتلاندی
- دۆناڵد ترامپ
- نووسەرانی نیویۆرکی
- میمەکانی ئینتەرنێت
- ئەمریکییە سیاسەتوانەکانی سەدەی بیستەم
- بازرگانە ئەمریکییەکانی سەدەی ٢١ەم
- ئەو کەسانەی ھەوڵی تیرۆریان دراوە
- بازرگانانی ئەمریکی لە سەدەی بیست و یەکەم
- سەرۆکی کۆمپانیا ئەمریکییەکان
- کات کەسایەتیی ساڵ
- خوێندکارێکی پێشووی قوتابخانەی وارتۆن لە زانکۆی پێنسلڤانیا
- کۆمارییەکانی نیویۆرک (ویلایەت)