دەروازە:سیاسەت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە دو:سەوە ڕەوانە کراوە)

دەروازەی سیاسەت

بەخێربێیت بۆ دەروازەی سیاسەت

سیاسەت چییە؟

سیاسەت یان ڕامیاری پرۆسەیەک یا شیوازێکی وەرگرتنی بڕیارە بۆ گروپەکان. ھەرچەند باوە کە سیاسەت بە حکومەتەوە وابەستە بێ، بەڵام سیاسەت لە ھەموو چاڵاکییەکانی مرۆڤدا و لە دامەزراوە ئەکادیمیایی و ئایینی و بازرگانیەکاندا بەدی دەکرێ.

زانستی سیاسەت بریتیە لە توێژینەوەی ھەڵس و کەوتی سیاسی و پشکنینی چۆنیەتی وەدەستھێنان و پێرەوکردنی دەسەڵاتە، بۆ نمونە توانای سەپاندنی ئیرادەی خۆت بەسەر کەسێکی تر. تیۆرزانێک بەناوی ھارۆڵد لاسوێڵ بەم شێوەیە پێناسەی سیاسەتی کردووە «کێ چی وەدەست دێنی و کەی و چۆن». . زیاتر...


ھەنووکە ١٬٧٧٣ وتار لە دەروازەی سیاسەتدا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری ھەڵبژێردراو

ئۆتۆریتاریزم
ئۆتۆریتاریزم

تۆتالیتاریزم یان تۆتالیتاریانیزم (بە کوردی:تەواوخوازی، بە ئینگلیزی: Totalitarianism) جۆرە کۆمەڵگایەکە کە تەواوی پانتاییەکانی ژیان و گوزەران و کایەو پێکھاتەکان بە ئیرادەیەکی گشتی و بە خەیاڵێکی سەرتاپاگیر داگیر کردووە. لەم جۆرە کۆمەڵگایانەدا ھیچ ھێزێک لە ھێزەکان و ھیچ کایەیەک لە کایەکان وھیچ ڕێکخراوێک لە ڕێکخراوەکان خاوەن شوناسی خویان نین. لەو کۆمەڵگایانەدا تاکە یەک ڕەوانگە بینی و تاکە یەک ڕوانینی گشتی بۆ جیھان و گۆڕانکاری و کلتورو شتەکانی دەورو بەر ھەیە. لەم کۆمەڵگایانەدا تاکە یەک خەیاڵ تێیدا سەروەرە ئەویش خەیاڵی داخستنی جیھانی دەرەوەیە. کۆمەڵگای داخراو قسە کەرێکە کە بە ناوی کلتورەوە ھەموو جیاوازییەکان دەکوژێت و جڵەوی بیرکردنەوەو ئارەزوی تاکەکان دەکات. بۆ مانەوەی دۆخی ئێستای داخران پێویستییەکی زۆری بە ستەمکاری و سەرکوتکردنی ئەو دەنگانە ھەیە کە بیرکردنەوەیەکی جیاوازیان ھەیە بۆ ژیان و داوی گۆڕانکاری و چاکسازی دەکات لە ھەموو بوارەکانی ژیانی کۆمەڵگاکەی دەکات. تۆتالیتاریزم(تەواوخوازی) دیکتاتۆریی مۆدێرنە و تەنیا چەند نموونەی لە جیھاندا ھەیە وەکوو یەکێتی سۆڤیەت، ئەڵمانی نازی، کۆماری ئیسلامیی ئێران و کۆریای باکوور.

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

بزاڤی سیاسیی سکاندیناڤیزم لە ناوەڕاستەکانی سەدەی نۆزدەیەمدا

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

سەڵاحەدین دەمیرتاش (بە کوردیی زازاکی: Selahattîn Demîrtaş) نووسەر و سیاسەتمەدارێکی کوردی زازایە، لە نیسانی ساڵی ١٩٧٣دا لە شارۆچکەی پالۆی سەر بە پارێزگای خارپێتی باکووری کوردستان لەدایکبووە. سەڵاحەدین دەمیرتاش لە ساڵی ٢٠٠٧دا لەسەر لیستی پارتی کۆمەڵگای دیموکراتیک (DTP) وەکوو نوێنەری پارێزگای ئامەد بۆتە ئەندامی پەرلەمانی تورکیا و لە دوای قەدەغەکردنی ئەم پارتە لە لایەن دادگای دەستووری تورکیاوە، لە ساڵی ٢٠١٠دا بوو بە ھاوسەرۆکی پارتی ئاشتی و دیموکراسی (BDP)، ئێستاش سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان ھەدەپەیە. ناوبراو کوردی زازایە و دەرچووی کۆلێژی یاسایی زانکۆی ئانکارایە. دەمیرتاش بەر لەوەی بە شێوەی ئەکتیڤ بێتە ناو سیاسەت، لە بەڕێوەبەرانی لقی ئامەدی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (IHD) بوو. ناوبراو ھەروەھا لە دامەزرێنەرانی لقی ئامەدی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی و ڕێکخستنی مافی مرۆڤی تورکیاشە.

زیاتر...

ڕێکخراوە سیاسییەکانی کوردستان

خۆیبوون (بە کوردی: جواتا سەرخوەبوونا کورد، Ciwata Serxwebûna Kurd) ڕێکخراوەیەکی ناسیۆنالیزمی کوردی (کوردایەتی) بوون کە پاڵپشتییان لە سەرھەڵدانی ئارارات دەکرد، ئەم کۆمەڵەیە بە سەرکردایەتی ئیحسان نووری پاشا لە وڵاتی لوبنان لە ڕۆژی ٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٢٧ دامەزرا. زیاتر...

پۆلەکان

وتەی ھەڵبژێردراو

دەروازە پەیوەندیدارەکان


پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان