پارتی کۆمەڵگای دیموکراتیک
| پارتی کۆمەڵگای دیموکراتیک | |
| سەرکردە | ئەحمەد تورک ئایسەل توغڵووک نورەدین دەمیرتاش |
| دامەزران | ٩ی نۆڤامبری ٢٠٠٥ |
| ئایدۆلۆجیا | سۆسیالدیموکراسی ژینگەخوازی دیموکراسی ڕاستەوخۆ مافی کەمینە ناسیۆناڵیزمی کوردی |
| ماڵپەڕ | http://www.dtp.org.tr/ |
پارتی کۆمەڵگای دێموکراتیک
[دەستکاری]پارتی کۆمەڵگای دیموکراتیک، بە کورتی دەتەپە، [بە تورکی: DTP- Demokratik Toplum Partisi]، پارتێکی سیاسیی باکووری کوردستان و ٤٩مین حیزبی سیاسیی تورکیا بوو کە ٩ی نۆڤامبری ٢٠٠٥ی زایینی دامەزرا بەڵام پاش ٤ ساڵ، لە ١١ی دێسامبری ٢٠٠٩ی زایینیدا لە لایەن دادگای دەستووری تورکیاوە بە تۆمەتگەلێک وەک هەوڵدان بۆ پارچەکردنی تورکیا و پشتیوانیکردن لە پارتی کرێکارانی کوردستان داخرا.[١] دادگا هەروەها بڕیاری ٥ ساڵ قەدەخەی کاروباری سیاسیی بەسەر ٣٧ پارلەمانتار و ئەندامی سەرکردایەتی ئەو حیزبەدا بۆ وێنە "لەیلا زانا، ئەحمەد تورک، ئۆرهان دۆغان، ئایسەل توغڵووک" سەپاند.[٢]
دەتەپە لە کاتی داخرانیدا ٢١ نوێنەری لە پارلەمانی تورکیادا هەبوو و لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە ساڵی ٢٠٠٩دا، ڕێژەی ٥.٧٪ی دەنگەکانی بەدەست هێنابوو و دەسەڵاتی ٩٩ شارەوانیی باکووری کوردستانی گرتبۆ دەست.[٣]
دەتەپە ئەندامی چاودێری ڕێکخراوی ئەنتەرناسیۆناڵ سۆسیالیستیش بوو و پاش داخرانی، نزیک بە سەرجەم ئەندامانی چوونە ناو پارتی ئاشتی و دێموکراسی.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (نیسان ٢٠١٧) |
- ↑ http://www.sabah.com.tr/siyaset/2009/12/11/dtp_kapatildi
- ↑ https://tr.wikipedia.org/wiki/Demokratik_Toplum_Partisi
- ↑ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٦ی ئابی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٥ ھێنراوە.