یاریی کۆتاییی جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٢٠
یاریی کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٢٠ | |
---|---|
![]() | |
بەشێکە لە | قۆناغی ١٦ی جامی یۆرۆی ٢٠٢٠ |
ناو بە زمانی ڕەسمی | UEFA Euro 2020 Final |
وڵات | شانشینی یەکگرتوو |
جێ | یاریگای وێمبلی |
یاریگا | یاریگای وێمبلی |
Competition class | men's association football |
وەرزش | تۆپی پێ |
بەشێک لە زنجیرەی | جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠٢٠ |
کاتی ڕوودان | ١١ی تەممووزی ٢٠٢١ |
Organizer | یەکێتی تۆپی پێ ئەورووپا |
Participating team | England at the UEFA European Championship 2020، Italy at the UEFA European Championship 2020 |
Winner | هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتالیا |
Statistical leader | Leonardo Bonucci |
Referee | Björn Kuipers |
Points/goal scored by | Luke Shaw، Leonardo Bonucci |
وێبگە | https://www.uefa.com/uefaeuro-2020/ |
یاری کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠٢٠ یارییەکی تۆپی پێ بوو لە ١١ی تەمووزی ٢٠٢١ لە یاریگای وێمبلی لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا لە نێوان ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئینگلتەرا و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتالیا بەڕێوەچوو ، دوای ئەوەی توانیان سەرجەم قۆناغەکانی پاڵاوانێتیەکە بە سەرکەوتووی تەواو بکەن بگەنە یاری کۆتایی .[١][٢] لە بنەڕەتدا بڕیار بوو لە ١٢ی تەممووزی ٢٠٢٠ ئەنجام بدرێت، بەڵام لەگەڵ سەرجەم یارییەکانی پاڵەوانێتییەکە بەهۆی پەتای کۆڤید-١٩ لە ئەوروپا دواخرابوو.
لە بەردەم ٦٧ ھەزار و ١٧٣ کەسدا ، وەبینەری یارییەکە کە ٣٢٨ ملیۆن کەس بوو لەسەرتاسەری جیھان، ئیتاڵیا بۆ جاری دووەم لە مێژووی خۆیدا بووە پاڵەوانی پاڵاوانیەتیەکە دوای ئەوەی لە ڕێگای لێدانەیەکلایکەرەوەکان بە ئەنجامی (٢-٣)لە ھەڵبژاردەی ئینگلتەرای بردەوە کە یارییەکە لە کاتی ئاسایی و زیادکراودا بە ئەنجامی (١-١) کۆتایی هات .
لە خولەکی دووەمی یارییەکەدا لۆک شاو یاریزانی ئینگلتەرا گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، کە خێراترین گۆڵ بوو کە تا ئێستا لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتی جامی نەتەوەکانی ئەوروپادا تۆمارکرابێت، بەڵام لە خولەکی "٦٦" لیۆناردۆ بۆنۆچی کە دواتریش وەک باشترین یاریزانی یارییەکە دەستنیشانکرا بەتۆمارکردنی گۆڵێک ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە. ئینگلتەرا لە لێدانەیەکلایکەرەوەکان بە ئەنجامی ٢-١ پێشکەوت بوو بەڵام لە دواتردا سێ لێدانی کۆتاییان لەدەست دا بەو شێوەیەوە ئێستاڵیا کەڕەیەوە و توانی یارییەکە بباتەوە بە ئەنجامی ٣-٢.
ئەمە یەکەم نازناوی گەورەی ئیتاڵیا بوو لە دوای جامی جیھانی ٢٠٠٦ و یەکەم نازناوی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بوو لە دوای ساڵی ١٩٦٨ کە لەسەر خاکی خۆیان نازناوەکەیان بردەوە . بووە دووەم وڵات دوای ھەڵبژاردەی فەڕەنسا خاوەنی دوو نازناوی ئەم پاڵەوانێتیە بێت .
ئینگلتەرا بووە سێیەم وڵات لە سەدەی بیست و یەکەمدا کە لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتی ئەوروپادا لەسەر خاکی خۆی یاری کۆتایی بدۆڕێنێت دوای پورتوگال لە ساڵی ٢٠٠٤ و فەرەنسا لە ساڵی ٢٠١٦.
دوای یارییەکە (مارکۆس راشفۆرد، جادۆن سانچۆ و بوکایۆ ساکا) یاریزانانی ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە سۆشیال میدیا تووشی ھێرشی نژادپەرستانەی ھاندەران بوونەوە بەھۆی لەدەستدانی لێدانەیەکلایکەرەوەکان.
شوێن[دەستکاری]
یاریی کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠٢٠ لە یاریگای وێمبلی لە شاری لەندەنی ئینگلتەرا کە دەکەوێتە ناوچەی برێنت بەڕێوە دەچێت. لە ٦ ی دیسەمبەری ٢٠١٢ یوفا ڕایگەیاند کە یارییەکانی پاڵاوانێتیەکە لە چەند شارێکی وڵاتانی ئەورووپا ئەنجام دەدریت تەنها یەک وڵات میوانداری ناکات [٣]ئەمەش بەهۆی ئەو بارودۆخەی ئێستای جیهان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە توشی هاتووە وە لەلایەکی یکە بەهۆی یادی ٦٠ ساڵەی بەرێوەچوونی یەکەم پالاوانێتی ئەم جامە ئەو بڕیارە درا ویمبلی لە ١٩ ی ئەیلولی ٢٠١٤ وەک یاریگای شوێنی یاری پێش کۆتایی و کۆتایی خولەکە هەڵبژێردرا لەلایەن لیژنەی جێبەجێکاری یوفا ، کە بە تەزکیە دەستنیشان کرا دوای ئەوەی کە ئۆفەری کۆتایی پاکێجی ئالێیانز ئەرینا لە میونشن کێشرایەوە[٤] ،ئەم یاریگایە شوێنی دانیشتنی هەیە بۆ ٩٠،٠٠٠ کەس (توانانی هەیە کە ١٥ هەزار کەسی تریش بەوەستانەوە لە یاریگا ئامادەبن!) ، ئەم یاریگایە ئێستا ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئینگلتەرا خاوەنیەتی و زۆرترین یاریەکانی تێدا ئەنجام دەدات لە ئێستادا .[٥]
ڕێگای گەیشتن بە کۆتایی[دەستکاری]
ئیتاڵیا | خول | ئینگلتەرا | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
رکابەر | ئەنجام | قۆناغی گروپەکان | رکابەر | ئەنجام | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
![]() |
3–0 | یاری ١ | ![]() |
1–0 | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
![]() |
3–0 | یاری ٢ | ![]() |
0–0 | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
![]() |
1–0 | یاری ٣ | ![]() |
1–0 | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
براوەی گروپی A
|
ڕیزبەندی کۆتایی | براوەی گروپی D
| ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
رکابەر | ئەنجام | قۆناغە یەکلایکەرەوەکان | رکابەر | ئەنجام | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
![]() |
2–1 (a.e.t.) | قۆناغی ١٦ | ![]() |
2–0 | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
![]() |
2–1 | قۆناغی ھەشت | ![]() |
4–0 | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
![]() |
1–1 (a.e.t.) (4–2 p) | پێش کۆتایی | ![]() |
2–1 (a.e.t.) |
ئیتالیا[دەستکاری]
ئیتالیا لە پاڵاوتنی هەڵبژاردەکان بۆ گەیشتن بە جامی نەتەوەکانی ئەورووپا لە کۆمەڵەی جی بوو توانی سەرجەم یارییەکانی بباتەوە بە کۆکردنەوەی 30 خاڵ بە پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەی سەرکەوت . لە تیروپشکی دیارکردنی کۆمەڵەکانی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا کەوتە کۆمەڵەی ئەی ، بە هاوبەشی لەگەڵ هەریەکە لە هەڵبژاردەکانی تورکیا ، وێلز ، سویسرا . لەکاتێکدا ولاتی ئیتالیا یەکێک بوو لە خانەخوێکانی پاڵاوانێتیەکە . هەرسێ یاری کۆمەڵەکانی لە یاریگای ئۆڵمپیکو لە شاری ڕۆما لە وڵاتی ئیتالیا ئەنجامدا . یەکەم یاری خۆی بەرامبەر هەڵبژاردەی تورکیا ئەنجام دا کە لەهەمان کاتدا یاریی کردنەوەی پاڵاوانێتیەکە بوو . یارییەکەی بە ئەنجامی (3-0) بێ بەرامبەر بردەوە یەکەم گۆڵ بەهەلەی یاریزانی تورکیا مەریح دەمیرالی لە خولەکی 53 تۆمارکرد ، پاشان هەریەکە لە چیرۆ ئیمۆبێلی ، لۆرێنزۆ ئینسینی ، لە خولەکەکانی "66 "،" 79" توانیان گۆلی دووەم و سێیەمی هەڵبژاردەکەیان تۆمار بکەن .[٦] یاری دوومیان بەرامبەر هەڵبژاردەی سوبسرا بوو لەو یارییە بەهەمان شێوە توانیان بە ( 3-0 ) یاریییەکە لە بەرژەوەندی خۆیان تەواو بکەن . لەم یارییە مانوێل لۆکاتێلی توانی دوو گۆڵ بکات لە خولەکەکانی 26 ، 52 گۆڵی سێیەم لە لایەن چیرۆ ئیمۆبێلی لە خولەکی 89 تۆمار کرا . بەهۆی ئەم دوو یارییە ئیتالیا توانی سەرکەوتنی خۆی بە قۆناغی دواتر مسۆگەر بکات .[٧] یاری سێیەمی بەرامبەر هەڵبژاردەی وێلز ئەنجام دا توانی بە ئەنجامی (1-0 ) یارییەکە بباتەوە ، ماتیۆ پێسینا تاکە گۆڵی هەڵبژاردەکەی لە خولەکی 39 تۆمار کرد . بەم شێوەیە ئیتالیا بە پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەی ئەی سەرکەوت بۆ قۆناغی شانزە پاڵاوانێتیەکە . [٨]
لە قۆناغی 16 ئیتالیا کەوتە بەرامبەر هەڵبژاردەی نەمسا کە بە پلەی دووەمی کۆمەڵەی سی سەرکەوتووبوو بۆ ئەم قۆناغە .یارییەکە لە یاریگای وێمبلی لە شاری لەندەن بە ئامادەبوونی "18,910" هاندەر بەڕێوەچوو .کاتی ئاسایی یارییەکە بە بێ گۆڵ تەواو بوو .بۆیە پەنا بۆ کاتی زیادکراو برا لە تایمی یەکەمی کاتی زیاد کراو یاریزان فێدریکۆ کیئەسە لە خولەکی 95 یەکەم گۆلی بۆ ئیتالیا تۆمارکرد پاشان یاریزان ماتیۆ پێسینا گۆڵی دووەمی بۆ ئیتالیا کرد . تاکە گۆڵی هەڵبژاردەی نەمسا ساسا کالادزیچ تۆماری کرد لە خولەکی "115 ".بەم ئەنجامە گەیشتە قۆناغی داهاتوو .[٩] [١٠]لە یاریی قۆناغی هەشت بە هەڵبژاردەی بەلجیکا گەیشت یارییەکە لە یاریگای ئەلیانز ئەرینا لە میونشن بە ئامادە بوونی "12,984" هاندەر بەڕێوەچوو .لەخولەکی " 31 " یاریزان نیکۆلۆ بارێللا یەکەم گۆڵی بۆ ئیتالیا تۆکار کرد پاشان لە خولەکی "44" لۆرێنزۆ ئینسینی گۆڵی دووەمی ئیتالیا کرد . تاکە گۆڵی هەڵبژاردەی بەلجیکا لەلایەن ڕۆمێلیۆ لۆکاکۆ لە خولەکی زیادکراوی تایمی یەکەم بە لێدانی سزا تۆمار کرد . دوای سەرکەووتن بەم یارییە ئیتالیا گەڕایەوە لەندەن بەمەبەستی ئەنجامدانی یاریی پێش کۆتایی بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیسپانیا .[١١][١٢]
یاری پێش کۆتایی لە یاریگای وێمبلی لە شاری لەندەن بە ئامادە بوونی 57,811 هاندەر بەرێوەچوو یارییکە بۆ هەردوو هەڵبژاردە گرینگ بوو بەهۆی ئەوەی پێشتر لە یاریی کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەورووپای 2012 هەردوو هەڵبژاردە بەیەکگەیشتبوون ئیسپانیا توانی بووی بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ بەرامبەر یارییەکە بباتەوە . تایمی یەکەم بە بێ گۆڵ تەواو بوو . لە تایمی دووەم هەڵبژاردەی ئیتالیا لە رێگای فێدریکۆ کیێزا لە خولەکی 60 توانی یەکەم گۆڵی خۆی تۆمار بکات لە بەرامبەردا هەڵبژاردەی ئیسپانیا توانی لە ڕێگای ئەلڤارۆ مۆراتا ئەنجامەکە لە خولەکی 80 یەکسان بکاتەوە . کاتی ئاسایی یارییەکە بەم ئەنجامە کۆتایی هات بۆیە پەنا بۆکاتی زیادکراو برا بەڵام هیچ کام لە هەڵبژاردەکان نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بکەن . لە کۆتاییدا پەنا برایە بەر لێدانەکانی یەکلاکەرەوە . هەردوو یاریزانی ئیسپانیا دانی ئۆلمۆ و ئەلڤارۆ مۆراتا نەیانتوانی گۆڵ بکەن هەرچەند پێشتر مانوێل لۆکاتێلی یەکەم لێدانی یەکلایکەرەوەی ئیتاڵیای لەدەست دا . بە ئەنجامی ( 4-2) ئیتالیا گەیشتە یاریی کۆتایی جامەکە .[١٣][١٤]
ئینگلتەرا[دەستکاری]
ئینگلتەرا توانی بە کۆکردنەوەی ٢١ خاڵ بە یەکەمی کۆمەڵەی ئەی یارییەکانی پاڵاوتنی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا سەرکەوێت دوای ئەوەی لە هەشت یاری توانی حەوت یاریی بباتەوە . لە کاتی ڕاکێشانی تیروپشک بۆ دابەشکردنی هەڵبژاردەکان کەوتە کۆمەڵەی دی بە هاوبەشی لەگەڵ هەریەکە لە هەڵبژاردەکانی ھەڵبژاردەی کۆماری چیک ، ھەڵبژاردەی سکۆتلاند وە ھەڵبژاردەی کرواتیا . وەک هەڵبژاردەی ئیتالیا ٣ یاری ئەنجامدا ، یەکەم یاری خۆی لە کۆمەڵەی دی لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە یاریگای ویمبلی بە ئامادەبوونی ١٨,٤٩٧هەزار هاندەر بەرامبەر ھەڵبژاردەی کرواتیا بوو . توانی بە ئەنجامی یەک گۆڵی بێ بەرامبەر یارییەکە بباتەوە ، تاکە گۆلی ئینگلتەرا لە خولەکی "٥٣" لەلایەن ڕەحیم ستێرلینگ تۆمارکرا یەکەم سێ خاڵ لە کۆمەڵەکەی بەدەست بهێنێت .ئەمە یەکەم جاربوو ئینگلتەرا بتوانێت لە یاری کردنەوەی کۆمەڵەکان لە جامی نەتەوەکانی ئەورووپا سەرکەوتن بەدەست بهێنێت .[١٥][١٦] یاری دووەمی بەرامبەرھەڵبژاردەی سکۆتلاندای ڕکابەری لە مێژینەی بوو لە یاریگای وێمبلی ئەم یارییە بە ئامادەبوونی ٢٠,٣٠٦ هەزار هاندەر ، ئەم یارییە بەیەکسان بوو بۆ هەردوو لا بەبێ گۆڵ تەواو بوو هەرچەندە لە کاتی یارییەکە چەندین هەلی گۆڵ کردن ڕەخسا بۆ هەردوو هەڵبژاردە بەڵام نەیانتوانی گۆڵ لە یەکتر بکەن . بەلام بەهۆی ئەنجامی یارییەکانی دیکەوە ئینگلتەرا لە پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەی مایەوە .[١٧][١٨] یاری سێیەمی بەرامبەر ھەڵبژاردەی کۆماری چیک لە یاریگای وێمبلی بوو توانی بە ئەنجامی یەک گۆڵی بێ بەرامبەر یارییەکە بباتەوە . تاکە گۆڵی یارییەکە لەلایەن ڕەحیم ستێرلینگ لە خولەکی ١٢ تۆمارکرا . ئەمە دووەم گۆڵی ئەم یاریزانە بوو لە پاڵاوانێتییەکە . بەم ئەنجامانە بە کۆکردنەوەی ٧ خاڵ بە یەکەمی کۆمەڵەکەی سەرکەوت بۆ قۆناغی ١٦ لەو قۆناغە دەکەوتە بەرامبەر هەڵبژاردەی پلەی دووەمی کۆمەڵەی ئێف .[١٩][٢٠]
دوای تەواو بوونی یارییەکانی کۆمەڵەکان هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە قۆناغی ١٦ کەوتە بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەڵمانیا . ئەم یارییەش لە یاریگای ویاریگای وێمبلی, لەندەن بە ئامادەبوونی ٤١,٩٧٣ هەزار هاندەر بەڕێوەچوو . ئینگلتەرا توانی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ بەرامبەر یارییەکە لە بەرژەوەندی خۆی بباتەوە . تایمی یەکەمی یارییەکە بە یەکسان بوون بە بێ گۆڵ کۆتایی هات . لە تایمی دووەم یاریزان ڕەحیم ستێرلینگ لە خولەکی "٧٥" هەروەها هاری کەین لە خولەکی "٨٦" گۆڵەکانی ئینگلتەرایان تۆمار کرد . بەم شێوەیە توانی خۆی بگەیەنێتە قۆناغی هەشتی پاڵاوانێتیەکە .[٢١][٢٢]
لە قۆناغی هەشت کەوتە بەرامبەر هەڵبژاردەی ئوکراینا یارییەکە لە یاریگای ئۆڵمپیکو لە ڕۆما ،ئیتالیا ئەنجامدا بە ئامادەبوونی ١١,٨٨٠ هەزار هاندەر . توانی بە ئەنجامی (٤-٠) یارییەکە بباتەوە ئەمەش یەکێک بوو لە ئەنجامە گەورەکانی پاڵاوانێتییەکە و مێژوو هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە جامی نەتەوەکانی ئەورووپا . گۆڵەکانی ئینگلتەرا لە لایەن هاری کەین لە خولەکەکانی "٤" و "٥٠" هاری ماگوایر لە خولەکی "٤٦" جۆردان هێندرسۆن لە خولەکی ٦٣ تۆمارکران . بەم ئەنجامە مێژووییە گەیشتە یاریی پێش کۆتایی .[٢٣][٢٤]
لە قۆناغی پێش کۆتایی ئینگلتەرا میوانداری دانیمارکی کرد لە ویمبلی دوای تێپەڕبوونی سی خولەک بەسەر یارییەکە دانیمارک لە رێگای میکێل دامسگارد یەکەم گۆڵی تۆمار کرد بەڵام لە خولەکی "٣٩" سیمۆن کایەر یاریزانی دانیمارک بە هەڵە گۆڵی لە خۆیان تۆمارکردن و ئەنجامی یارییەکەی یەکسان کردووە . کاتی ئاسایی یارییەکە بەم ئەنجامە کۆتایی هات بۆیە پەنا بەرایە بەر کاتی زیادکرا . هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە تایمی یەکەمی زیادکراو لێدانی سزای بۆ هەژمارکرا هاری کەین جێبەجێی کرد ، هەرچەند گۆڵپارێزی دانیمارک کاسپەر شمایکل توانی لێدانەکە بگەڕێنێتەوە بەڵام تۆپەکە کەوتەوە بەرقاچی هاری کەین ، توانی گۆڵی دووەمی هەڵبەژاردەکەی لە خولکەی "١٠٤" تۆمار بکات . بەم ئەنجامە بۆیەکەم جار لە مێژووی خۆیدا هەڵبژاردەی ئینگلتەرا گەیشتە یاریی کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا . وە بەدرێژایی یارییەکانی خۆی تەنها یەک گۆڵی لێ تۆمار کراوە[٢٥][٢٦]
ئەنجام[دەستکاری]
Italy[٢٨]
|
England[٢٨]
|
|
![]() |
|
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "England edge out Denmark to reach Euro 2020 final". www.aljazeera.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-08.
- ^ UEFA.com. "UEFA EURO 2020". UEFA.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-08.
- ^ UEFA.com (2012-12-06). "UEFA EURO 2020 to be held across continent". UEFA.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-08.
- ^ "Uefa has 'contingency' for Wembley games". BBC Sport (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-08.
- ^ Association, The Football. "Wembley Stadium". nhc-ws-cd.ncms-ase1.p.azurewebsites.net (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-08.[بەستەری مردوو]
- ^ UEFA.com (2021-06-11). "Turkey 0-3 Italy: Azzurri begin with a bang". UEFA.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-08.
- ^ UEFA.com (2021-06-16). "Italy 3-0 Switzerland: Imperious Azzurri cruise into last 16". UEFA.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-08.
- ^ "Wales into last 16 despite Italy defeat". BBC Sport (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-08.
- ^ UEFA.com (2021-06-26). "Italy 2-1 Austria: Mancini's subs squeeze Azzurri through". UEFA.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-08.
- ^ "Italy need extra time to beat Austria". BBC Sport (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-08.
- ^ UEFA.com. "Belgium-Italy | UEFA EURO 2020". UEFA.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-08.
- ^ "Italy edge Belgium to set up Spain semi". BBC Sport (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-08.
- ^ UEFA.com (2021-07-06). "Italy 1-1 Spain (pens: 4-2): Azzurri hold nerve to reach EURO final". UEFA.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-08.
- ^ Murray, Scott (2021-07-06). "Italy 1-1 Spain (aet; 4-2 pens): Euro 2020 semi-final – as it happened". the Guardian (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-08.
- ^ UEFA.com (2021-06-13). "England 1-0 Croatia: Sterling edges Three Lions to victory". UEFA.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-09.
- ^ "Sterling goal seals opening win for England". BBC Sport (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-09.
- ^ UEFA.com (2021-06-18). "England 0-0 Scotland: honours even at Wembley". UEFA.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-09.
- ^ "Scotland frustrate England at Wembley". BBC Sport (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-09.
- ^ UEFA.com (2021-06-22). "Czech Republic 0-1 England: Sterling seals group supremacy". UEFA.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-09.
- ^ "England beat Czech Republic to win group". BBC Sport (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-09.
- ^ UEFA.com (2021-06-29). "England 2-0 Germany: Sterling and Kane send Three Lions through". UEFA.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-09.
- ^ "'What a time to be alive!' - Relive England's iconic Wembley win over Germany". BBC Sport (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-09.
- ^ UEFA.com (2021-07-03). "Ukraine 0-4 England: Kane strikes twice as England cut loose". UEFA.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-09.
- ^ "England thrash Ukraine to make last four". BBC Sport (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-09.
- ^ UEFA.com (2021-07-07). "England 2-1 Denmark (aet): Kane steers England to the final". UEFA.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-09.
- ^ "England reach Euro 2020 final". BBC Sport (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-09.
- ^ "Full Time Summary – Italy v England" (PDF). UEFA.com. Union of European Football Associations. 11 July 2021. Retrieved 11 July 2021.
- ^ ئ ا "Tactical Line-ups – Italy v England" (PDF). UEFA.com. Union of European Football Associations. 11 July 2021. Retrieved 11 July 2021.