یاریگای ئۆڵمپیسکی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پۆتانەکان: 50°26′0.38″N 30°31′19.61″E / 50.4334389°N 30.5221139°E / 50.4334389; 30.5221139 یاریگای ئۆڵمپیسکی ئەو یاریگایەیە دەکەوێتە شاری کیێڤ کە پایتەختی ئوکراینا یایە ، گرنگترین ئەو پاڵەوانیەتیەی کە لێوەی ئەنجام دراوە ئەوا بێ یەک و دوو پاڵەوانیەتی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠١٢ بووە .

زانیاری لەسەر یاریگا[دەستکاری]

  • ناوی تەواو : ئۆڵێمپیێسکی ستادیۆم
  • ژمارەی ئەستێرە : پێنج ئەستێرەیی
  • شوێن : کیێڤ ، ئوکراینا
  • ڕێکەوتی کرانەوە :١٢ ـی ئاب ـی ساڵی ١٩٢٣
  • گەورە کردن : ١٩٦٦ ، ١٩٧٨
  • دووبارە دروستکردن : ١٩٤٢ ، ١٩٩٩ ، ٢٠١١
  • خاوەنی پڕۆژە : سپۆڕتس ئارێنا ئۆف یۆکڕاین
  • بڕی تێچوو : ٥٥٠ ملیۆن یۆڕۆ
  • ئەندازیار : جی ئێم پی لە ووڵاتی ئەڵمانیا
  • سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە : کیێڤ میسیک بود
  • توانایی لە خۆگرتنەوە : ٦٥.٤٠٠ ھاندەر
  • ژمارەی پێوانەیی لە خۆگرتنەوەی ھاندەران : ٥٧ ھەزار ھاندەر لە یاری نێوان پۆڵاند و پۆرتوگال لە ٢٩ـی فێبرایری ئەمساڵ
  • دووری یاریگاییەکە : ١٠٥× ٦٨

یاریەکانی جامی نەتەوەکانی ئەرووپای ساڵی ٢٠١٢[دەستکاری]

یاریگای ئۆڵمپیسکی کە یەکێکە لە گەورەترین یاریگاییەکانی ئەوروپا سێ لە یارییەکانی کۆمەڵەی چوارەمی یۆڕۆی ٢٠١٢ لە خۆ دەگرێت کە ھەڵبژاردەکانی ئینگلتەرا،فڕانسا،سوید و یۆکڕاین لە خۆ دەگرێت سەرباری ئەمەش یارییەکی کوارتێر فایناڵ و یاری فایناڵیش ھەر لەسەر ئەم یاریگاییە دەبێت.