یاریگای مێتالیست

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پۆتانەکان: 49°58′51.09″N 36°15′42.13″E / 49.9808583°N 36.2617028°E / 49.9808583; 36.2617028 مێتالیست (بە ئۆکڕانی: Обласний спортивний комплекс «Металіст)، یاریگایەکی تۆپی پێیە لەووڵاتی ئوکراینا لە شاری خارکێڤ، یاریگاکە میواندی پاڵەوانیەتی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠١٢ کردووە.

یاریگای متالیست لە شاری خارکیێڤ لە ووڵاتی یۆکڕاین[دەستکاری]

پەڕگە:Стадіон «Металіст» 23-09-2009.jpg
یاریگای متالیست لە شاری خارکیێڤ
  • ناوی تەواو: ئۆبلاست سپۆڕتس کۆمپلێکس میتالیست
  • ناوی پێشوو: تراکتۆر ستادیۆم، دزێرژینێسک ستادیۆم
  • ژمارەی ئەستێرە: چوار ئەستێرەیی
  • شوێن: خارکیێڤ – یۆکڕاین
  • کاتی دەست پێکردن: ١٩٢٥
  • ڕێکەوتی کرانەوە: ١٢ـی سێپتێمبێری ساڵی ١٩٢٦
  • دووبارە چاک کردنەوە: ٥ـی دیسێمبێری ساڵی ٢٠٠٩
  • خاوەنی پڕۆژە: میتالیست خارکیێڤ
  • بڕی تێچوو: ٤٧٠ میلیۆن یۆڕۆ
  • ئەندازیار: زێد ڤی پێرمیلۆڤیسکی
  • سەرپەرشتیاری پڕۆژە: ئی ئێن کەی ئەی
  • توانایی لە خۆگرتنەوە: ٣٨٬٦٣٣ ھاندەر
  • دووری یاریگاییەکە: ١٠٥× ٦٨

یاریەکانی جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠١٢[دەستکاری]

یاریگای میتالیست کە مێژووێکی کۆنی ھەیە و سەرەتاییەکانی دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتایی ٣٠ـیەکانی چەرخی ڕابردوو، ئەم یاریگاییە سێ یاری لە کۆمەڵەی دووەم کە ھەڵبژاردەکانی ھۆڵەندا، دانیماڕک، ئەڵمانیا و پۆرتوگال لە خۆ دەگرێت بەڕێوەدەچێت و یارییەکی تری ئەم کۆمەڵەیە لەسەر یاریگای ئارێنا لڤیڤ بەڕێوەدەچێت.