دەروازە:پۆڵەندا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەخێربێن



ھەنووکە ٤١ وتار لە دەروازەی پۆڵەندا ھەیە. وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

پێشەکی

پۆڵەندا یان پۆڵۆنیا، بە فەرمی کۆماری پۆڵەندا (بە زمانی پۆڵەندی: Rzeczpospolita Polska) وڵاتێکە لە ناوەڕاستی ئەورووپا.لەگەڵ ئەڵمانیا، چیک، سلۆڤاکیا، ئوکراینا، بیلاڕووس و لیتوانیا ھاوسنوورە. ڕووبەری پۆڵەندا ٣١٢،٦٧٩ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە و دانیشتووانی پۆڵەندا زیاتر لە ٣٨،٠٠٠،٠٠٠ کەسن. ناوی ئەم وڵاتە لە ناوی نەتەوەکەیانەوە گیراوە کە لە زمانی خۆیاندا بە تاکێکی نەتەوەکەیان دەڵێن Polak و بە کۆ دەڵێن Polacy. لە بڕێک لە زمانەکاندا وەک فارسی ناوی ئەم وڵاتە لە نەتەوەی Lechici وەرگیراوە کە لە ڕابردوودا لەو ناوچەیەدا نیشتەجێ بوونە. لە فارسیدا بەم وڵاتە «لھستان» (لەھستان) دەڵێن. لە ساڵی ١٠٢٥ خرۆبەری (Chrobry) وەک یەکەم پاشای وڵات، دەسەڵاتی پۆڵەندای گرتەدەست، زۆرینەی بەشەکانی پۆڵەندا لە ساڵی ١١٦٣ خرایە سەر ئیمپراتۆریەتی پیرۆزی ڕۆمان، ساڵی ١٢٤١ ئەم وڵاتە ڕووبەڕووی دوژمنکارییەکی سەخت بووەوە کە ئەویش ھێرشی مەغۆلەکان بوو بۆ سەر پۆڵەندا بە سەرکردایەتی باتۆخان، مەغۆلەکان میرنشینەکانی باشووریان خاپوورکرد. ڕووبەڕووبوونەوەی سوپای ئەڵمانی - پۆڵەندی لەگەڵ مەغۆلەکان سوودی نەبوو لەشەڕی لیکنیتچادا، دوای ئەو کێشانەی کە پۆڵەندا تووشی بوو، لەسەدەی پانزەھەم ھەوڵی یەکخستنەوەی ئەم وڵاتە درا. ساڵی ١٤٤٧ پۆڵەندا لەگەڵ لیتوانیا یەکیگرت. پۆڵەندا سێجار دابەشکراوە، ئەویش لەساڵانی ١٧٧٢ و ١٧٩٣ و ١٧٩٥، دوای ئەوەی ناپلیۆن شکستی ھێنا دەوڵەتە سەرکەوتووەکانی جەنگ کە نەمسا، پرووسیا و ڕووسیا بوون لە ساڵی ١٨١٥ ڕێکەوتن لەسەر دابەشکردنی پۆڵەندا، بەم شێوەیە پۆڵەندییەکان بوونە قوربانی و بە بێ دەوڵەت مانەوە تا ساڵی ١٩١٦ شانشینی پۆڵەندا ڕاگەیەنرا.

وتاری ھەڵبژێردراو

مێژووی پۆڵەندا باسکردنە لە مێژووی وڵاتی پۆڵەندا و ئەو ڕوودا و و پێشھاتانەی لە سەدەکانی ڕابردوو لەم ناوچەیە ڕویداوە بەمەبەستی ئاشنا کردنی نەوەکانی ئێستا بە ڕابردووی ئەم وڵاتە لە ساڵی ١٠٢٥ خرۆبەری (Chrobry) وەک یەکەم پاشای وڵات، دەسەڵاتی پۆڵەندای گرتەدەست، زۆرینەی بەشەکانی پۆڵەندا لە ساڵی ١١٦٣ خرایە سەر ئیمپراتۆرییەتی پیرۆزی ڕۆمان، ساڵی ١٢٤١ ئەم وڵاتە ڕووبەڕووی دوژمنکارییەکی سەخت بووەوە کە ئەویش ھێرشی مەغۆلەکان بوو بۆسەر پۆڵەندا بە سەرکردایەتی باتۆخان، مەغۆلەکان میرنشینەکانی باشووریان خاپوورکرد. ڕووبەڕووبوونەوەی سوپای ئەڵمانی - پۆڵەندی لەگەڵ مەغۆلەکان سوودی نەبوو لەشەڕی لیکنیتچادا، دوای ئەو کێشانەی کە پۆڵەندا تووشی بوو، لەسەدەی پانزەھەم ھەوڵی یەکخستنەوەی ئەم وڵاتە درا. ساڵی ١٤٤٧ پۆڵەندا لەگەڵ لیتوانیا یەکیگرت. پۆڵەندا سێجار دابەشکراوە، ئەویش لەساڵانی ١٧٧٢ و ١٧٩٣ و ١٧٩٥، دوای ئەوەی ناپلیۆن شکستی ھێنا دەوڵەتە سەرکەوتووەکانی جەنگ کە نەمسا، پرووسیا و ڕووسیا بوون لە ساڵی ١٨١٥ ڕێکەوتن لەسەر دابەشکردنی پۆڵەندا، بەم شێوەیە پۆڵەندییەکان بوونە قوربانی و بە بێ دەوڵەت مانەوە تا ساڵی ١٩١٦ شانشینی پۆڵەندا ڕاگەیەنرا.

لە ساڵی ١٩١٨دا لە نێوان ساڵانی جەنگی جیھانیی یەکەم کۆماری پۆڵەندا ڕاگەیەندرا. ساڵانی دواتر پۆڵەندا ئەو زەوییانەی گێڕایەوە سەر خاکی خۆی کە لە دەستی دابوون، ئەو ماوەیەی کە کەوتە نێوان دوو جەنگی جیھانی یەکەم و دووەم، واتە لە نێوان ساڵانی ١٩١٩–١٩٣٩ وڵاتی پۆڵەندا تووشی بارودۆخی ناجێگیری سیاسی و ئابووری بوویەوە، لاوازی و بێھێزی پۆڵەندا وایکرد کە نەتوانێت ڕووبەڕووی مەترسی بەردەوامی ھەر دوو دەوڵەتی ئەڵمانی و سۆڤیەتی ببێتەوە، ھەر لەبەر ئەمەش ئەو ڕێکەوتننامەیەی کە لە نێوان ھێتلەر و ستالیندا واژۆکرا لە ساڵی ١٩٣٩ بەوەی کە کاری دوژمنکاری نەکەنە سەر یەکتری پۆڵەندا باجەکەی دا، چونکە جارێکی تر ئەم وڵاتە دابەش کرایەوە. بەو شێوەیە ئەڵمانیا جەنگی جیھانی دووەمی بەرپاکرد لە ئەیلولی ١٩٣٩دا، بەھۆی ئەوەی بەشێکی پۆڵەندای داگیرکرد، ھەروەھا ئەمە وایکرد کە ھێزەکانی سۆڤیەت لای خۆرھەڵاتی پۆڵەندا داگیر بکەن و لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا پێگەی لەسەر نەخشەدا نەھێڵن، بەڵام ئەڵمانیا بە خێرایی لە ساڵی ١٩٤١ جەنگی بەرامبەر یەکێتی سۆڤیەت ڕاگەیاند و توانی دەست بەسەر خۆرھەڵاتی پۆڵەندا دابگرێت کە ھێزەکانی سۆڤیەت پێشتر داگیریان کردبوو، بەڵام ھێزەکانی سۆڤیەت جارێکی تر توانیان کە ھێزەکانی ئەڵمانیا تێک بشکێنن و لە ساڵی ١٩٤٥دا دەست بەسەر پۆڵەندا بگرنەوە. لە ساڵی ١٩٩١دا وڵاتی پۆڵەندا لەگەڵ ھەنگاریا و چیکسلۆڤاکیا چوونە ناو بەرەی خۆرئاواوە و ھەمان ساڵ پۆڵەندا بوو بە ئەندامی پەرلەمانی ئەورووپا، لە ساڵی ١٩٩٩ش بوو بە ئەندام لە پەیمانی ئەتڵەسی باکووری (ناتۆ)، ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٠٤دا بوو بە ئەندامی یەکێتی ئەوروپا.


زیاتر...

وتار

سینەمای پۆڵەندا (بە ئینگلیزی: Cinema of Poland) مێژووی سینەمای پۆڵەندی نزیکە بەقەد مێژووی سینەماتۆگرافیی (دەرھێنانی فیلمی سینەمایی) درێژە و چەندین سەرکەوتنی جیھانی بەدەستھێناوە. لە ساڵی ١٩٥٥ بەدواوە بەرھەمی دەرھێنەرانی فیلمە بەناوبانگی پۆڵەندا کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ڕەوتە ھاوچەرخەکانی سینەما ھەبووە، لەوانە شەپۆلی نوێی فەرەنسی و نیوریالیزمی ئیتاڵی و تەنانەت سینەمای کلاسیکی ھۆلیوود. دوای جەنگی جیھانیی دووەم، سەرەڕای سانسۆر، دەرھێنەرانی وەک ڕۆمان پۆلانسکی، کریستۆف کیشلۆڤسکی، ئاگنیسکا ھۆڵاند، ئەندری واجدا کاریگەرییان لەسەر گەشەسەندنی ھونەری سینەما ھەبووە. لەم ساڵانەی دواییدا، لەکاتێکدا کە چیتر لەگەڵ سانسۆر و لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە سینەماکاری سەربەخۆدا تێکەڵ نەبوون، فیلمە پۆڵەندییەکان بە پەسەندکردن لەژێر کاریگەری ھۆڵیووددان. یەکەم سینەما لە پۆڵەندا (ئەوکات لەلایەن ئیمپراتۆرییەتی ڕووسیا داگیرکرابوو) لە ساڵی ١٨٩٩ لە شاری لۆدز دامەزرا، ئەمەش دوای چەند ساڵێک لە داھێنانی سینەماتۆگرافیی.

زیاتر...

وتار

سنووری ئەڵمانیا و پۆڵەندا (بە ئەڵمانی: Grenze zwischen Deutschland und Polen، بە پۆڵەندی: Granica polsko-niemiecka)، سنووری دەوڵەتی نێوان پۆڵەندا و ئەڵمانیا، لە ئێستادا ھێڵی ئۆدەر-نیسە. درێژی کۆی گشتی ٤٦٧ کم (٢٩٠ میل)[١] و لە ساڵی ١٩٤٥ەوە لە شوێنی خۆیدایە. لە دەریای باڵتیکەوە لە باکوورەوە تا کۆماری چیک لە باشوورەوە درێژ دەبێتەوە. ناوچە سنوورییە مۆدێرنەکانی پۆڵەندا و ئەڵمانیا نزیکەی یەک ملیۆن ھاووڵاتی ئەو وڵاتانە لەناو پارێزگاکانی ھەر لایەکدا نیشتەجێن[٢]

زیاتر...

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان