تیتان (مانگ)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە تیتانەوە ڕەوانە کراوە)
وێنەی مانگی تیتان

تیتان یان کەیوان VI (بەئینگلیزی: Titan، Saturn VI) گەورەترین مانگی هەسارەی کەیوانە

مانگی تیتان[دەستکاری]

لە سیستەمی خۆریدا زەوی ھاوشێوەیەکی ھەیە، مانگی ھەسارەی زوحەل، کە بە تیتان دەناسرێت، ھەمان شێوازی زەوی ھەیە. ئەو ساتەی ژیان بۆ یەکەمین جار لەسەر زەوی دروستبوو، ھەمان شێوازی ئێستای مانگی تیتانی ھەبووە. ئێستاکە زاناکان دەیانەوێت بزانن، ئایا تیتانی سەھۆڵاوی بەھەمان قۆناغە سەرەتاییەکانی زەویدا تێپەڕ دەبێت.

لەمیانەی کۆنگرەی "International Astronomical Union" لەریۆ دی جانیرۆی بەڕازیل گەردوونناسان دوو لێکۆڵینەوەیان پێشکەشکرد، کە ئاماژە بە مانگی تیتان دەدەن و ڕاڤەی ئەوە دەکەن، کە مانگی ناوبراو ھاوشێوەیەکی زۆری لەگەڵ زەویدا ھەیە.

ھەرچەندە لەسەر مانگی تیتان پلەی گەرمی لە ژێر ١٨٠ پلەی سیلیزیەوەیە، کەچی زنجیرە شاخ، گرد و ڕووبار بوونیان ھەیە، ھەروەک لەسەر ڕووپەری بڵاوکراوەی "International Astronomical Union"دا ھاتووە. لەشوێنی ئاو میتانی شل ھەیە، کە وەک باران دەبارێت و ھەروەھا میتان ڕووبارەکان دروست دەکات. "International Astronomical Union" دەیەوێت لە ریۆ دی جانیرۆ چەند وێنە‌یەکی نوێ پێشکەش بکات، کە دە ئەوەندەی وێنە گیراوەکانی پێشووتر باشتر تیتان دەردەخەن.

رۆسالی لۆپێز لە "Jet Propulsion Laboratory" لە پاسادێنا سەر بەناوچەی کالیفۆرنیا دەڵێت: "جێگای سەرسامییە، کە بەشی دەرەوەی تیتان ھاوشێوەی زەوییە." تاکو ئێستا نەتوانراوە بسەلمێنرێت، کە ھاوشێوەی زەوی لە ھیچ لەکام لە تەنەکانی سیستەمی خۆریدا ھەبێت. رۆسالی لۆپێز لە درێژەی پەیڤەکانیدا دەڵێت: "سەرەڕای جیاوازی مەزنی پلەی سەدی نێوان زەوی و تیتان، کەچی دەتوانرێت ڕاڤەی ئەوە بکرێت، کە ھاوشێوەیەکی زۆر لەنێوان زەوی و تیتاندا ھەیە."

پێشتر زانرابوو، کە پلەی سەدەی سەر تیتان دەگاتە نزیکەی ١٨٠- پلەی سەدی، بەڵام ئەوەی توێژەرانی سەرسامکردووە ئەوەیە، کە لە بورکانە سەھۆڵاوییەکانەوە بەشێوەیەکی بەردەوام ئامۆنیاک بۆ سەر ڕووی تیتان دەردەھاوێژرێت. ئەو زانیارییە نوێیەش زاناکان توانیویانە لەڕێگای "Cassini"یەوە دەستیانبکەوێت. وەک دەزانرێت، کە بورکانەکانی سەر زەویش ئامۆنیاک دەردەھاوێژن.

ئێستا بەشێوەیەکی گشتی چینی ئەتمۆسفیری تیتان لە میتان و نایترۆجین پێکھاتووە. ھەردووکیان پێکەوە لەگەڵ ئامۆنیاک ھەمان ژینگەی دروست دەکەن، کە لەسەر زەوی لەکاتی دروستبوونی ژیاندا ھەبووە.

رۆسالی لۆپێز دەپرسێت، ئایا تیتانیش بەھەمان قۆناغی زەویدا تێپەڕ دەبیت.