بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دەستەی براکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پۆستەری زنجیرەکە

دەستەی براکان (بە ئینگلیزی: Band of Brothers) کورتە زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنییە و لە ١٠ ئەڵقەدا بەرھەم ھێنراوە و باس لە جەنگی جیھانی دووەم دەکات. بەرھەمھێنەرانی سەرەکی ئەم زنجیرەیە بریتین لە تۆم ھانکس و ستیڤن سپیلبێرگ کە پێشتر لە فیلمی پاراستنی تایبەتیی ڕیان پێکەوە کاریان کردووە.

زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکەی «دەستەی براکان» بۆ یەکەمجار لەلایەن کەناڵی ئێچ بی ئۆ لە ساڵی ٢٠٠١ نمایشکرا و لەو کاتەوە زۆرێک لە کەناڵەکان دووبارە پەخشیان کردەوە. چیرۆکی زنجیرەکە باس لە کۆمەڵێک سەربازی ئەمریکی دەکات، لەو ڕۆژەی بە خولی ڕاھێنانەکانیاندا تێدەپەڕن تا ڕۆژی سەرکەوتن لە شەڕدا. ئەم زنجیرەیە لە پلەی چوارەمی ئای ئێم دی بییە لە نێوان بەرنامە تەلەڤیزیۆنییەکان و دووەم لە زنجیرەکان. [١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]