بۆ ناوەڕۆک بازبدە

شەڕی چارلی ویڵسن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پۆستەری فەرمیی فیلم

شەڕی چارلی ویڵسن (بە ئینگلیزی: Charlie Wilson's War) فیلمێکی کۆمیدی-درامایی ژیاننامەییی ئەمریکییە لە ساڵی ٢٠٠٧دا کە لەسەر بنەمای چیرۆکی ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا چارلی وێڵسن و ئۆپەراتیڤی سی ئای ئەی گەست ئەڤراکۆتۆس دامەزراوە، کە ھەوڵەکانیان بووە ھۆی ئۆپەراسیۆنی سایکلۆن، کە بەرنامەیەک بوو بۆ ڕێکخستن و پشتگیریکردنی موجاھیدییەکانی ئەفغانستان لە کاتی جەنگی سۆڤییەت-ئەفغانستان (١٩٧٩–١٩٨٩).

بڵاوکردنەوە[دەستکاری]

بۆکس ئۆفیس[دەستکاری]

فیلمەکە لە سەرەتادا بڕیار بوو لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ نمایش بکرێت؛ بەڵام لە ٣٠ی تشرینی دووەمدا خشتەی کاتەکە گواسترایەوە بۆ ٢١ی کانوونی دووەم. لە کۆتایی ھەفتەی یەکەمی فیلمەکەدا، داھاتی ٩٫٦ ملیۆن دۆلاری لە ٢٥٧٥ سینەما لە ئەمریکا و کەنەدا بەدەستھێنا و لە پلەی چوارەمی بۆکس ئۆفیسدا بوو.[١] داھاتی کۆی گشتی ١١٩ ملیۆن دۆلاری لە سەرانسەری جیھاندا بەدەستھێناوە- ٦٦٫٧ ملیۆن دۆلار لە ئەمریکا و کەنەدا و ٥٢٫٣ ملیۆن دۆلار لە ناوچەکانی دیکە.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Charlie Wilson's War (2007) - Weekend Box Office Results". Box Office Mojo. Retrieved 2008-05-02.
  2. ^ "Charlie Wilson's War (2007)". Box Office Mojo. Retrieved December 19, 2012.