بەرھەم ساڵح

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ڕەوانەکراوە لە بەرھەم ئەحمەد ساڵحەوە)
Jump to navigation Jump to search
جەنابیان بەرھەم ساڵح
دەیەم سەرۆک کۆماری عێراق
لە پۆستدایە
گرتنە دەست
٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨
سەرۆک وەزیران عادل عەبدولمەھدی
پێشینە فوئاد مەعسووم
دووەم سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان
لە پۆستدا بووە
٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩ – ٥ی نیسانی ٢٠١٢
سەرۆک کۆمار مەسعود بارزانی
پێشینە نێچیرڤان بارزانی
پاشینە نێچیرڤان بارزانی
جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق
لە پۆستدا بووە
٢٠ی ئایاری ٢٠٠٩[١] – ٢٠ی ئابی ٢٠٠٩[٢]
هاوشانی سەلام زوبەیعی،[٣] ڕافیع ئەلعیساوی[٤]
سەرۆک کۆمار جەلال تاڵەبانی
سەرۆک وەزیران نووری مالیکی
پێشینە ڕۆژ نووری شاوەیس
پاشینە ڕۆژ نووری شاوەیس
لە پۆستدا بووە
٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٠٤ – ٣ی ئایاری ٢٠٠٥
سەرۆک وەزیران ئەیاد عەلاوی
پێشینە دەسەڵاتی کاتیی ھاوپەیمانان
پاشینە ڕۆژ نووری شاوەیس
سێیەم سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان
لە پۆستدا بووە
٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠١ – ٢٠ی تەمموزی ٢٠٠٤
سەرۆک کۆمار جەلال تاڵەبانی
پێشینە کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی
پاشینە عومەر فەتاح حوسێن
کورسی بۆردی فەرمانداران لە زانکۆی ئەمریکی سلێمانی
لە پۆستدا بووە
٢٠٠٧ – ٢٠١٧
پێشینە پۆستەکە دامەزرێنراوە
پاشینە جیڵ دێربی
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون بەرھەم ئەحمەد ساڵح
(١٩٦٠-٠٧-١٢) ١٢ی تەممووزی ١٩٦٠ (تەمەن ٥٩)
سلێمانی، ھەرێمی کوردستان، کۆماری عێراق
نەتەوە عێراقی
حیزبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان (١٩٧٦–٢٠١٧، ٢٠١٨–ئێستا)
لایەنگیری سیاسی
تر
ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری (٢٠١٨)
ھاوسەر(ەکان) سەرباخ ساڵح
Residence تەلاری ڕەوەندیە، بەغداد، عێراق
خوێندن لە زانکۆی کاردیف
زانکۆی لیڤەرپووڵ
ماڵپەڕ www.barhamsalih.net

بەرھەم ئەحمەد ساڵح (لەدایکبوون ١٢ی تەمموزی ١٩٦٠) دەیەم و سەرۆکی ئێستای عێراقە.[٥] سەرۆک وەزیرانی پێشووی ھەرێمی کوردستانە و جێگری پێشووی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی فیدراڵی عێراق. لە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨دا ھەڵبژێردرا بۆ سەرۆک کۆماری عێراق.

ژیانی سەرەتایی و خوێندن[دەستکاری]

بەرھەم ئەحمەد ساڵح لە ١٢ی ئەیلوولی ١٩٦٠ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە. لە ١٩٧٩ دوو جار لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە دەسگیرکراوە بە تۆمەتی پەیوەندیکردن بەڕیزەکانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان. ماوەی ٤٣ ڕۆژ لە زیندانەکانی ئاسایش (ئەمن) لە (ھەیئەی تەحقیقی خاسە) لە کەرکووک دەسگیرکراوە. دوای ئازادکردنی لە زیندان خوێندنی ئامادەیی بە سەرکەوتوویی تەواو کردووە و پلەی یەکەمی لە سەر ئاستی کوردستان و پلەی سێیەمی لە سەر ئاستی عێراق بەدەستھێناوە. پاشان بەھۆی چاودێری‌ی ئەمنییەوە عێراقی جێھێشت و چووە بەریتانیا.

بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاریی شارستانی و تەلارسازی لە ساڵی ١٩٨٣ لە زانکۆی کاردیف لە بەریتانیا بەدەستھێناوە. خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لە بواری ئامار و پراکتیزەی کۆمپیوتەر لە ئەندازیاریی گشتی. لە ساڵی ١٩٨٧ لە زانکۆی لیڤەربول لە بەریتانیا. وەک [[ئەندازیاری ڕاوێژکار لە کۆمپانیایەکی ئەورووپی کاری کردووە.

ژیانی ڕامیاریی و دەستکەوتەکانی[دەستکاری]

لەناو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا[دەستکاری]

لەناو حکومەتی ھەرێمی کوردستاندا[دەستکاری]

لەناو حکومەتی عێراقیدا[دەستکاری]

لە دوای رووخانی رژێمی سەددامی لە بەغداد، بووە بە جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی کاتیی عێراق لە نیوەی دووەمی ساڵی ٢٠٠٤. لە ساڵی ٢٠٠٥ بووە بە وەزیری پلاندانان لە حکومەتی ئینتیقالی عێراق. دواتر لەساڵی ٢٠٠٦ تاکوو ٢٠٠٩ جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی ھەڵبژێدراوی عێراق (حکومەتی نوری مالکی) بووە، ھاوکات سەرۆکایەتی لیژنەی ئابووری پێسپێردراوە.

بە نوێنەرایەتی حکومەتی عێراق، پرۆژەی پەیماننامەی نێودەوڵەتی لەگەڵ عێراق بە ھاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی نێودەوڵەتی دەست پێکردووە. پەیماننامەی نێودەوڵەتی بەڵگەنامەیەکە بۆ دەستەیەک ئیلتزامی ھاوبەش لە نێوان عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ھاوکاری کردنی بەغداد لە پابەندبوون بە ئیلتزامەکانی لە بونیادنانی عیراقێکی دیموکراتی فیدرالی گەشەکردوو، کە لەگەڵ خۆی و دەوروبەرە ھەرێمایەتییەکەی (ئیقلیمییەکەی) و نێودەوڵەتییەکەیدا بە ئاشتی وھێمنی بژی.

چالاکیی و کارەکانی تری[دەستکاری]

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ The CIA World Factbook 2010, Book 2010. CIA. 2010. پەڕە 331. ISBN 978-1-60239-727-9. 
  2. ^ "Dabbagh: Iraqi PM approves resignation of Barham Salih". Patriotic Union of Kurdistan. 10 April 2009. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 3 December 2017. لە ڕێکەوتی ٢٠ی ئابی ٢٠٠٩ ھێنراوە. 
  3. ^ "Who's who in Iraq's new cabinet". BBC. 20 May 2006. 
  4. ^ Katzman، Kenneth (2009). Iraq: Post-Saddam Governance and Security. Diane Publishing Co. پەڕە 55. ISBN 978-1-4379-1944-8. 
  5. ^ "Iraq elects Kurdish Barham Salih as president". The National. 2 October 2018. 

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

Party political offices
ئۆفیسی نوێ سەرۆکی ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری
١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٧
ئێستا
پێشوو
کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی
جێگری دووەمی سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ھەتا ئەیلوولی ٢٠١٧
جێگر
پڕنەکراوەتەوە
Political offices
پێشوو
کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی
سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان
٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠١–٤ی تەممووزی ٢٠٠٤
جێگر
عومەر فەتاح
پێشوو
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان
١ی ئەیلوولی ٢٠٠٩–١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢
جێگر
نێچیرڤان بارزانی