قوتابی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ڕەوانەکراوە لە خوێندکارەوە)
Jump to navigation Jump to search
خوێندکاران لە زانکۆیەکی تەکنۆلۆژیا
قوتابیان لە گوندێکی سۆماڵ

قوتابی یان خوێندکار تاکێکە دەخوێنێت یان فێردەبێت لە دەزگایەکی خوێندن ئەوا ئەو کەسە پێێ دەڵێن قوتابی و ئەو شوێنەشی کە خویندکار لێوەی فێر دەبیت پێی دەڵێن قوتابخانە یان خوێندنگا ، سیستەمی خوێندن بۆ قوتابیان لە ناوچەکانی جیهان جیاوازە و هەریەکەو بەپێی سیستەم و ستراتیژی خۆی دایدەڕێژێت

قۆناغەکان[دەستکاری]

بنەڕەتی[دەستکاری]

بریتیە لە پۆلەکانی یەکەم تاوەکو نۆیەم

ئامادەیی[دەستکاری]

ئەم قۆناغە پۆلەکانی دەیەم تا دوازدەیەم دەگرێتەوە

زانکۆ[دەستکاری]

ئاستەکانی زانکۆ

  • ئاستی یەکەم : دبلۆم ئەو قۆناغە لەدوو ساڵە یان زۆرتر دەخایەنێت

خوێندن لە هەرێمی کوردستان[دەستکاری]

خوێندن بۆ قوتابیان لە هەرێمی کوردستان خوێندن لە کوردستان لە باخچی ساوایان دەست پێدەکات تاوەکوو تەواوکردنی زانکۆ یان پەیمانگاکان ، ماوەی خوێندنیش لە هەرێمی کوردستان بەپێێ کۆلێژ یان پەیمانگاکان دەگۆڕدرێت لە ماوەی ١٠ ساڵ بۆ ٢٤ ساڵ دەخایەنێت بەو مەرجەی خوێنکارەکە تەواوی ئاستە جیاوازەکانی خوێندن بەسەرکەوتوویی تەواو بکات