پێڕستی سەرۆک کۆمارەکانی عێراق
سەرۆککۆماری عێراق بەپێی بڕگەکانی دەستووری ھەمیشەیی عێراقی ساڵی ٢٠٠٥ نوێنەرایەتی سەروەریی وڵات دەکات، ھەروەھا پابەندبوون بە دەستوور و پاراستنی سەروەریی عێراق و سەربەخۆیی، سەروەری، یەکێتی و یەکپارچەیی خاک مسۆگەر دەکات. ماوەی خولی سەرۆکایەتی کۆمار چوار ساڵە، تەنھا یەک جار نوێ دەکرێتەوە. سەرۆک کۆمار لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە ھەڵدەبژێردرێت. ئەم لیستە ھەموو ئەو کەسانە لەخۆدەگرێت کە لە ساڵی ١٩٥٨ ەوە وەک سەرۆکی دەوڵەت لە کۆماری عێراقدا کاری کردووە. لەوانەش سەرۆکە کاتیەکان.[١]
سەددام حوسێن نزیکەی ٢٤ ساڵە ئەو پۆستەی بەدەستەوە بوو ئەمەش درێژترین ماوەی سەرۆکایەتی عێراقە. لەکاتێکدا عەبدولڕەحمان عارف کورترین ماوەی سەرۆکایەتی ھەیە، بەو پێیەی دوو ساڵ و ٣ مانگ حوکمڕانی کردووە.
لە ڕووی تەمەنیشەوە عەبدولڕەحمان عارف بەتەمەترین سەرۆک کۆمار داددەنرێت کە بۆ ماوەی ٩١ ساڵ ژیاوە. لەکاتێکدا براکەی , عەبدولسەلام عارف، کورتریین ماوە ژیاوە، بەو پێیەی لە تەمەنی ٤٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە. ھەروەھا سەرۆک لەتیف ڕەشید بەتەمەنترین کەسە کە لە تەمەنی ٧٨ ساڵیدا پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری عێراقی وەرگرتووە. عەبدولسەلام عارف جارێکی دیکە وەک گەنجترین سەرۆک کۆماری عێراق دەردەکەوێت کاتێک دەستبەکاربوو، بەو پێیەی تەمەنی ٤١ ساڵ بوو. ھەروەھا تاکە سەرۆک کۆماری عێراقە کە لە کاتی سەرۆکایەتیدا کۆچی دوایی کرد.
سەرجەم سەرۆک کۆمارەکانی عێراق پێش ساڵی ٢٠٠٣ لە ڕێگەی کودەتاکانەوە گەیشتوونەتە سەرۆکایەتی کۆماری، جا کودەتای سەربازی ڕاگەیەندراو بێت یان ڕاگەیەندراو نەکراو. جگە لە عەبدولڕەحمان عارف کە بەپێی بڕگەکانی دەستوور کە لەو کاتەدا کاری پێدەکرا، بە یەکەم سەرۆکی ھەڵبژێردراو دادەنرێت. ھەروەھا عەبدولڕەحمان دوایین سەرۆک کۆماری عێراقە کە دوای کودەتایەکی سەربازی پۆستەکەی بەجێھێشتووە. لەکاتێکدا سەرۆکی کاتی پێش خۆی عەبدولڕەحمان بەزاز بە یەکەم کەسی مەدەنی دادەنرێت کە گەیشتووەتە پۆستی سەرۆکی کۆمار.[٢]
سەرۆک کۆمارەکان
[دەستکاری]| ڕ. | وێنەی سەرۆک | ناوی سەرۆک
(لەدایکبوون - مردن) |
ھەڵبژێردراو | ماوەی سەرۆکایەتی | لایەنگری حیزبی | |||
|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
| وەرگرتنی سەرۆکایەتی | دەرچوون لە سەرۆکایەتی | ماوە | ||||||
| ١ | محەممەد نەجیب ئەلڕەبیعی
(١٩٠٤–١٩٦٥) |
— | ١٤ی تەممووزی ١٩٥٨ | ٨ی شوباتی ١٩٦٣
(لابرا) |
٤ ساڵ | سەرباز | ||
| ٢ | عەبدولسەلام عاڕف
(١٩٢١–١٩٦٦) |
— | ٨ی شوباتی ١٩٦٣ | ١٣ی نیسانی ١٩٦٦
(تێکشکانی فڕۆکە) |
٣ ساڵ | حیزبی بەعس | ||
| — | عەبدولڕەحمان بەزاز
(١٩١٢–١٩٧٣) |
— | ١٣ی نیسانی ١٩٦٦ | ١٦ی نیسانی ١٩٦٦ | ٣ ڕۆژ | یەکێتی سۆشیالیستی عەرەبی | ||
| ٣ | عەبدولڕەحمان عاڕف
(١٩١٦–٢٠٠٧) |
— | ١٦ی نیسانی ١٩٦٦ | ١٧ی تەممووزی ١٩٦٨ | ٢ ساڵ
(بەکوودەتا) |
سەرباز / | ||
| ٤ | ئەحمەد حەسەن ئەلبکر
(١٩١٤–١٩٨٢) |
— | ١٧ی تەممووزی ١٩٦٨ | ١٦ی تەممووزی ١٩٧٩ | ١٠ ساڵ | سەرباز / | ||
| ٥ | سەدام حووسێن ئەلمەجید
(١٩٣٧–٢٠٠٦) |
١٩٩٥ ٢٠٠٢ |
١٦ی تەممووزی ١٩٧٩ | ٩ی نیسانی ٢٠٠٣
(بەھۆی داگیرکردنی عێراق لەلایەن ئەمریکاکانەوە ڕای کرد) |
٢٣ ساڵ | حیزبی بەعس | ||
| — | دەسەڵاتی ھاوپەیمانی کاتی[ئ] | — | ٢١ی نیسانی ٢٠٠٣ | ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٠٤ | ١ ساڵ | — | ||
| — | غازی مەشعەڵ
(١٩٥٨) |
— | ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٠٤ | ٧ی نیسانی ٢٠٠٥ | ٢٨٣ ڕۆژ | سەربەخۆ | ||
| ٦ | جەلال تاڵەبانی
(١٩٣٣–٢٠١٧) |
— | ٧ی نیسانی ٢٠٠٥ | ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٤ | ٩ ساڵ | یەکێتی نیشتمانی کوردستان | ||
| ٧ | فووئاد مەعسووم
(١٩٣٨) |
— | ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٤ | ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ | ٤ ساڵ | یەکێتی نیشتمانی کوردستان | ||
| ٨ | بەرھەم ساڵح
(١٩٦٠) |
— | ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ | ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ | ٥ ساڵ | یەکێتیی نیشتمانی کوردستان | ||
| ٩ | عەبدولەتیف ڕەشید
(١٩٤٤) |
— | ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ | ١١ی نیسانی ٢٠٢٦ | ٣ ساڵ | یەکێتی نیشتمانی کوردستان | ||
| ١٠ | نزار ئامێدی
(١٩٦٨) |
— | ١٢ی نیسانی ٢٠٢٦ | یەکێتی نیشتمانی کوردستان | ||||
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «List of presidents of Iraq»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٠.
- ↑ حسني، (١٩٩٢). رؤساء العراق، 1920-1958 م: دراسة في اتجاهات الحكم (بە عەرەبی). دار الحكمة،. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی ئابی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە.
{{cite book}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ↑ ذكريات هادي الجاوشلي: مع ملوك ورؤساء ورجالات العراق في العهدين الملكي والجمهوري (بە عەرەبی). الدار العربية للموسوعات،. ٢٠١٢. ژپنک ٩٧٨-٩٩٥٣-٥٦٣-٧٧-٠. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی ئابی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە.
{{cite book}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
- ↑ CPA سەرەتا بەڕێوەبردرا لەلایەن جەی گارنەر (٢١ی نیسان - ١٢ی ئایاری ٢٠٠٣)، پاشان لەلایەن پۆل برێمەرلە (١٢ی ئایار - ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٠٤).
<ref> بۆ گرووپێک بەناوی «kurdish-alpha» ھەن، بەڵام ھیچ تاگێکی ھاوتای <references group="kurdish-alpha"/> نەدۆزرایەوە