ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا (وەرزی دووەم)
ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا (وەرزی دووەم) | |
---|---|
وڵاتی بنەڕەت | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
ژ.ی ئەڵقەکان | ٢٠ |
بڵاوکردنەوە | |
تۆڕ | نیکلۆدیۆن |
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن | ١٧ی ئازاری ٢٠٠٦ ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦ [١] | –
کاتزانیی وەرز |
پەڕتووکی دووەم: زەوی وەرزی دووەمی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوایە کە زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی ئەنیمەیشنی ئەمریکییە و لەلایەن ستۆدیۆی ئەنیمەیشنی کۆمپانیای نیکلۆدیۆن بەرھەم ھێنراوە. زنجیرەکە لەلایەن مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ و برایان کۆنێتزکۆوە دروست کراوە، وەرزی یەکەم لە ١٧ی ئازاری ٢٠٠٦ لە کەناڵی نیکلۆدیۆن نمایشکرا.
لە وەرزی دووەمدا، ئانگ و ھاوڕێکانی کاتارا و سۆکا لە ھەوڵدان بۆ دۆزینەوەی مامۆستایەکی زەوی ملکەچپێکردن کە ئەویش تۆف بیفۆنگە. لە کاتی دۆزینەوەی زانیاری گرنگ سەبارەت بە ڕووبەڕوو بوونەوەی نەتەوەی ئاگر، ئاپا[ئ] دەڕفێنرێت، گەشتەکەیان دەچێتە شاری با سینگ سێ کە پایتەختی شانشینی زەوییە و لەوێ پیلانێکی گەورەی کودەتای ناوخۆیی حکوومەت بۆ پاشای زەوی ئاشکرا دەکەن. لەم نێوەندەدا بەھۆی کارەکانیان لە جەمسەری باکوور لە پەڕتووکی یەکەمدا، زوکۆ و ئایرۆی مامی بە خیانەتکاری نەتەوەی ئاگر دەناسرێن و دەبنە پەنابەر لە شانشینی زەویدا.[٢] ئازولاش نێردراوی پاشای ئاگرە، بۆ دەستگیر کردنی ئەڤەتار ئانگ و زوکۆ و مامی.[٣][٤][٥][٦]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]- پێرستی ئەڵقەکانی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا
- ئەڤەتار: کۆتا ملکەچپێکەری ھەوا (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی ٢٠٢٤)
تێبینییەکان
[دەستکاری]- ^ ئاژەڵێکی فڕیوی ماڵییە کە خاوەنەکەی ئانگە، پاڵەوانی چیرۆکەکە
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «IGN: Avatar: The Last Airbender: Season 2». IGN Entertainment. لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٠٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
- ^ «The Chase». Avatar Wiki (بە ئینگلیزی). لە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Book Two: Earth». Avatar Wiki (بە ئینگلیزی). لە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ https://www.fanfiction.net/s/13657514/1/Avenging-Avatar-Book-2-Earth
- ^ «Avatar: The Last Airbender (Season 2)». Nickelodeon (بە ئینگلیزی). لە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Book Two: Earth – Knowledge Seeker». avatard.org. لە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- Television articles with incorrect naming style
- کەسایەتییە خەیاڵییەکان کە توانای ئاویان ھەیە
- ئاڤاتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا
- زنجیرەیەکی ئەنیمەیشنی ئەمریکی ساڵی ٢٠٠٠
- بەرنامەی ڕەسەنی نیکلۆدیۆن لە دەیەی ٢٠٠٠
- یەکەم دەرکەوتنی زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکانی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٠٥
- ئەو زنجیرە تەلەڤیزیۆنییانەی ئەمریکا کە لە ساڵی ٢٠٠٨ کۆتایی دێت