بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئال پاچینۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لەدایکبوون١٩٤٠
نیشتەجێینیویۆرک
نەتەوەئەمریکی
ناوەکانی ترئەل
پیشەئەکتەر، دەرھێنەر، بەرھەمھێنەر، پەردەنووس
چالاکبوون١٩٦٨ - تا ئێستا
خەڵاتەکانئاکادمی ئاوارد


ئەلفرێد جەیمز پاچینۆ ناسراو بە ئەلپاچینۆ لە دایک بوو ١٩٤٠ی زایینی ئەکتەری سینەما و شانۆ و دەرھێنەری ئەمریکی و یەکێک لە بە ناوبانگترین ھۆنەرمەندەکان لە زەماندایە.

ئەل ناسیاوە بە بینینی دەوری: مایکڵ کۆرلیۆن لە سێدانەیی سەرۆک خێزان (Godfather)، سەنی ڤۆرتزیک لە دوانیوەڕۆیەکی تەواو خراپ (Dog Day Afternoon)، تۆنی مۆنتانا لە سەر و چاو بریندار (Scarface)، فرەنک سێرپیکۆ لە سێرپیکۆ (Serpico)، کۆلۆنەل فرەنک سلەید لە بۆنی خۆشی ژنێک. ئال ساڵی ١٩٩٢ دوای ٧جار پاڵێوراوی، ئال خەڵاتی ئۆسکاری بۆ فیلمی بۆنی خۆشی ژنێک پێدراوە.

ئاڵ پاچینۆ لە شاری مەنھاتن سەر بە ویلایەتی نیویۆرکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە بنەماڵەیەکی ئەمەریکی-ئیتاڵی ھاتە دونیاوە. ناوی دایکی ڕۆز و ناوی باوکی ساڵواتۆرە ئەلفرێد پاچینۆ و ھەردووکیان لەدایک بووی شاری کۆرلێۆنەی سیسیلی ئیتاڵی بوون. لە منداڵیدا دایک و بابی لە یەک جودا دەبنەوە و ئاڵ دەگەڵ دایکی ژیان دەباتە سەر. ئاڵ پاچینۆ زۆری پێخۆش دەبێ بڕواتە قۆتابخانەی The School of Performing Art لە شاری نیویۆرکدا؛ ھەر ئەو قوتابخانەی وا ئەکتەری سەرەکی فیلمی سەرۆک خێزان دوو the Godfather Part II، ڕۆبێرت دێ نیرۆ دەیویست لێی بخوێنێ. ئاڵ پاچینۆ لە تەمەنی ١٧ساڵیدا لە قۆتابخانەکەی خۆی بەھۆی دەرنەچوونی لە زۆرینەی دەرسەکانی، دەر کرا. دایکی ئاڵ ئەوەی پەسند نەدەکرد و ئەو کێشەیە بوو ھۆی ڕۆشتنە دەرەوەی ئاڵ پاچینۆ لە ماڵەوە. ماوەیەکی زۆر لەم شوێن و لەو شوێن کاری بێ نرخی دەکرد تەنھا بۆ ئەوەی بە ئارەزووی بگەیەت.

بە نرخترین ئەزموونەکانی کایەکردنی لە شانۆکانی نادیاری نیۆیۆرک و دواتر لە ئەستۆدیۆی ھێربێرت بێرگھۆف Herbert Berghof Studio دا دیت. ھەر لەوێش بوو وا مامۆستای ئەکتەری چارلی لاگتۆنی ناسی بووە ڕفێقی. لەو سەردەمەدا ئاڵ پاچینۆ زیاتری کاتەکان بێ ماڵ بوو و مەجبوور بوو لە ماڵی ڕفێقانی تەنانەت لەسەر شانۆ یا شەقام بخەوێ.

ساڵی ١٩٦٢ دایکی کاتێ ٤٣ ساڵی بوو، مرد. ھەر لەو ساڵەدا باپیری ئاڵ، جەیمز جێڕاڕدی، یەکێک لە کاریگەرترین کەسایەتییەکانی ژیانی، چاوە نایە یەک.

قۆناغەکانی ژیان

[دەستکاری]

ساڵانی٦٠

[دەستکاری]

دوای سەرنەکەوتوویێکی زۆر لە بواری خۆیدا لە The Actors Studio وەرگیرا بۆ ئەکتەری و خوێندنی لای مامۆستای ئەفسانەیی ئەکتەری لی سترازبێرگ (Lee Strasberg) دەست پێکرد. لەو ساڵانەدا بە دەیان کاری شانۆ کرد بەڵام ھیچکامیان سەرنجڕاکێش نەبوون. یەکەمین فیلمەکەی !Awake and Sing بوو مووچەی بۆ ئەوە حەوتووی ١٢٥ $ بووە. دەگەل ئەکتەری درێژە بە خوێندنی و دیتنی ئەزموونی نوێ دەدات.

ساڵانی٧٠

[دەستکاری]

کایە لە فیلمی The Panic in Needle Park لە ساڵی ١٩٧١دا وەک نەخۆشێکی ھێرۆیین، سەرنجی فرانسیس فۆرد کۆپۆلای دەرھێنەری ڕاکێشا، بۆیە بۆ دەورێکی گرینگ لە فیلمەکەیدا، مایکڵ کۆرلیۆن، لە نێوان ڕۆبێرت ڕێدفۆرد و وارێن بیتی و ڕۆبێرت دی نیرۆ کەمێک ناسراو و ئەل، ئەلپاچینۆی ھەڵبژارد و بەو شێوە فیلمە مافیاییە سەرکەوتووەکەی خۆی، باوکی ئایینی (Godfather) لە ١٩٧٢دا سازکرد و ئەلپاچینۆش لە دونیادابوو بە ئەکتەرەکی ناسراو ھەروەھا پاڵێوراو بۆ گرتنی خەڵاتی ئۆسکار.

لە ١٩٧٣دا و بە کایەی لە فیلمی سێرپیکۆ، لە ١٩٧٤دا بە کایە لە سەرۆک خێزان ٢ و لە ١٩٧٥دا بە کایە لە فیلمی دوانیوەڕۆی سەگی، فیلمێک وا لەسەر چیرۆکی دزییەتییەک لە بانک کە ڕووداوێکی ڕاستقینێ بوو، ئەو ساڵانەی کرد بە مێژوویترین ڕۆژگاری ژیانی تا ئەو سەردەمە. چوارجار پاڵێوراوی بۆ خەڵاتی ئۆسکار بۆ باوکی ئایینی ٢، سێرپیکۆ، دوانیوەڕۆیەکی تەواو خراپ و یەکسانی بۆ ھەموان شتێک نییە بۆ ھەر ئەکتەرێک ڕوو تەنانەت لە تەواوی ژیانی ھۆنەریدا. شێوازی ئەکتەری ئەلپاچینۆ جیاواز بوو بۆیە تایبەت بە خۆیەتی و کەسی دی وەک ئەو نابێ.

ساڵانی٨٠

[دەستکاری]

ئەم ساڵانە بە باشی ساڵانی پێش نەبوو بۆ ئەلپاچینۆ؛ بەڵام فیلمی سەروچاو بریندار ٤٥$ملیۆنی کۆ کردەوە و خەڵاتێکی گۆڵدن گلۆب بۆ ئەل لەبەر کایەی لە دەوری بڵاوکەرەوەیەکی کووبایی مادە بێھۆشکەرەکان بە ناوی تۆنی مۆنتانا. چەن کاری فیلم و شانۆی سەرنەکوتووی ھەبوو لەو ساڵانەدا. سەرکەوتووترین کاری شانۆی لە ساڵەکانی ٨٠ ناوی بووفالۆی ئەمریکی بوو.

ساڵانی٩٠

[دەستکاری]

ئەلپاچینۆ پاڵێوراوی وەرگرتنی خەڵاتی ئۆسکار بوو بۆ دەور بینین لە فیلمی دیک ترەیسی (Dick Tracy) لە ساڵی ١٩٩٠دا. ھەر لەو ساڵەدا بە باوکی ئایینی ٣ و دیسان بینینی دەوری مایکەل کۆرلێۆنێ گەڕایەوە. لە ١٩٩١دا لەگەل ھاوکایەکی لە فیلمی سەروچاو بریندار، فیلمی فرەنکی و جانی کایە کرد. پاش ماوەیەکی زۆر سەرنجام بووە بەرندەی خەڵاتی ئۆسکاری باشترین ئەکتەر بۆ بینینی دەوری کۆلۆنێلێکی خەمۆک و ھیلاک و کوێر بەناوی فرەنک سلەید لە فیلمی بۆنی خۆشی ژن لە ساڵی ١٩٩٢دا. لە ساڵانی ٩٠دا ئەلپاچینۆ بۆ کایە لە فیلمی دراما-تاوانکاری ڕێگەی کارلیتو(Csarlito's Way) لە ١٩٩٣دا، دەنی براسکۆنی لە ١٩٩٧دا و خۆمانە (Insider) لە ١٩٩٩دا ستایش کرا. لە ساڵی ١٩٩٥ ئەلپاچینۆ لە فیلمی گێچەڵ (Heat) کایە ئەکا؛ واتە دەگەڵ ڕابێرت دێنیرۆ لە یەک دیمەندا کایە دەکەن. ھەردوو ئەلپاچینۆ و ڕابێرت دێنیرۆ لە فیلمی باوکی ئایینی ٢شدا کایە دەکەن بەڵام لە ھیچ دیمەنێکدا پێکەوە نین. ھەروەھا لە ساڵی ١٩٩٧دا بۆ بینینی دەوری شەیتان لە فیلمی پارێزەری شەیتان، ستایش کرا.

ئەل بۆ کایە لە فیلمەکانی پارێزەری شەیتان، بۆنی خۆشی ژن و گێچەڵ ستایش کرا و شێوازە تایبەتەکەی لە ئەکتەریدا ناوی کەوتە سەر زمانان.

ئەلپاچینۆ دوای بۆنی خۆشی ژن ئیدی نەبوو بە پاڵێوراوی خەڵاتی ئاکادێمی. بەلام بوو بە بەرەندەی ٢ خەڵاتی گۆڵدێن گلۆب، یەکەمین بۆ تەرخانکردنی تەمەنی بۆ خزمەتی ھۆنەر و دووھەمین بۆ کایە لە فریشتەکانی ئەمریکا لە ٢٠٠٤دا.

ساڵانی دوا ٢٠٠٠

[دەستکاری]

فیلمی بێخەوی(Insomnia)، درووسکردنەوەیەی تر لە فیلمێکی نەرویجی ھەر بەو ناوە بە دەوری سەرەکی ئەلپاچینۆ ھەم لەلایەن ڕەخنەگرەکان و ھەم بواری ئابورییەوە سەرکەوتوو بوو. لە ساڵی ٢٠٠٣دا دەوری پارێزەرێکی لە فیلمی فریشتەکانی ئەمریکادا بینی. لە دانی خەڵاتی ١٠٠ساڵ..١٠٠قارەمان و تاوانکار (AFI's 100 Years... 100 Heroes and Villains) ئەلپاچینۆ یەکێک لەو تەنھا دوو کەسەی بوو وا لە ھەردوو لیستی قارەمانەکان بۆ سێرپیکۆ و تاوانکارەکاندا بۆ مایکەل کۆرلیۆنێ بوو بەرندە. لە ساڵی ٢٠٠٤دا لە فیلمی بازرگانی وێنیزی دەوری بینی.

لە ساڵی ٢٠٠٦دا AFI (American Film Institute) خەڵاتی تەرخانکردنی تەمەنی دا بە ئەلپاچینۆ.

لەم دوایانەدا و بە چاولێکردنی کاریگەری ئەلپاچینۆ لەسەر بواری ئابوری فیلمەکان کەڵکی لێ وەرگیرا بۆ سەرکەوتووی فیلمی Ocean's Thirteen وەک ئەو ئەکتەرە بەناوبانگانای تر جۆرج کلۆنی، براد پیت، مەت دەیمۆن و ئەندی گارسیا کە بوونی ھەرکامێکیان بۆ سەرکەوتوویی فیلمێک بەستە.

لە ساڵی ٢٠٠٨ لە فیلمە ٨٨خۆڵک دا دەوری پرۆفیسۆرێکی دەروونناسی بینی، بەڵام فیلمەکە زۆر سەرکەوتوو نەبوو. لە ٢٠٠٨دا لەگەل ئەکتەری بەناو بانگ وەک خۆی ڕابێرت دێنیرۆ لە فیلمی کۆشتنی پاک (Righteous Kill) دەوری بینی بەڵام سەرکەوتوو نەبوو فیلمەکە وەکوو ڕابردووی ئەو دوو ئەکتەرە بە ناوبانگە.

ھەروەھا لە ساڵی (٢٠١١) بۆ فیلمی (You Don't Know Jack) خەڵاتێکی گۆڵدن گڵۆبی پێدرا. لە ساڵی ٢٠١٥ەش بەژداری کرد لە فیلمی (Danny Collins) لەڕۆڵی گۆرانیبێژێکی بەساڵاچوو کە ھەوڵی گەرانەوە دەدات بۆ ئاستی پێشووی خۆی.

ئال ناوی لەنێو لیستی ئەکتەرانی فیلمی (Beyong Deciet)ە کەواباڕیارە لە ساڵی ٢٠١٦ دەربچێت.

ھەروەھا ئال پڕۆژەی فیلمی (The Trap) لەبەردەستە کەوابڕیارە لە ساڵی ٢٠١٧ بکەوێتە سینەماکانەوە کە لە پاڵ ئەکتەران بنیسیۆ دێل تۆرۆ، جەیمس فڕانکۆ، ڕۆبێرت پاتینسندا بەشدار دەبێت.

ژیانی تایبەت

[دەستکاری]

ئەگەرچی ئاڵ پاچینۆ قەد ژنی نەھێناوە، بەڵام سێ مناڵی ھەیە؛ Julie Marie لەدایک بووی ١٩٨٩ و ھەر وەھا دوانەیەک بە ناوەکانی Anton James و Olivia Rose لە دایکبوونی ٢٠٠١ لە دەسگیرانە کۆنەکەی Beverly D'Angelo کە لە ساڵانی ١٩٩٦ھەتا ٢٠٠٣ پێکەوە بوون. ئەل دەگەڵ دایانا کیتۆن (Diane Keaton) ھاوکایەکی لە سێدانەیی سەرۆک خێزان پەیوەندی ھەبوو بەڵام ئەو پەیوەندییە تاوتاوە دوای فیلمی سەرۆک خێزا بەشی ٣ کۆتایی پێ ھات بۆ ھەمیشە.

لیستی فیلمەکان

[دەستکاری]
ساڵ ناوی فیلم ڕۆڵ ناوی فیلم بە زمانی ئینگلیزی تێبینی
١٩٦٩ من، ناتالی تۆنی Me, Natalie یەکەم فیلم
١٩٧١ ترسولەرز لە نێدڵ پاڕک بۆبی The Panic in Needle Park
١٩٧٢ سەرۆک خێزان مایکڵ کۆرلیۆن The Godfather پاڵێورا بۆ خەڵاتی ئۆسکار وەک باشترین ئەکتەری یارمەتیدەر

پاڵێۆرا بۆ خەڵاتی بافتا وەک باشترین ئەکتەری تازەھاتوو

پاڵێورا بۆ خەڵاتی گۆڵدن کلووب بۆ باشترین ئەکتەر-فیلمی دراما

الراتب: ٣٥٬٠٠٠ دولار أمریکی

١٩٧٣ قەلەڕەشی پڕسام لیون Scarecrow
سێرپیکۆ فڕانک سێرپیکۆ Serpico بۆ خەڵاتی گۆڵدن کلووب وەک باشترین ئەکتەر—فیلمی دراما

پاڵێورا بۆ خەڵاتی ئۆسکار وەک باشترین ئەکتەر

پاڵێۆرا بۆ خەڵاتی بافتا وەک باشترین ئەکتەر

مووچە: ١٥٬٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی

١٩٧٤ سەرۆک خێزان ٢ مایکڵ کارلیۆنی The Godfather Part II پاڵێۆرا بۆ خەڵاتی بافتا وەک باشترین ئەکتەر

پاڵێورا بۆ خەڵاتی ئۆسکار وەک باشترین ئەکتەر

پاڵێورا بۆ خەڵاتی گۆڵدن کلووب وەک باشترین ئەکتەر—فیلمی دراما

مووچە: ٥٠٠٬٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی + ١٠٪ لە قازانجی فیلمەکە

١٩٧٥ دوانیوەڕۆیەکی تەواو خراپ سۆنی Dog Day Afternoon خەڵاتی بافتا وەک باشترین ئەکتەر لە ڕۆڵی پاڵەوان

پاڵێورا بۆ خەڵاتی ئۆسکار وەک باشترین ئەکتەر

پاڵێورا بۆ خەڵاتی گۆڵدن کلووب وەک باشترین ئەکتەر—فیلمی دراما

١٩٧٧ بۆبی دێرفێلد بوبی دیرفیلد Bobby Deerfield پاڵێورا بۆ خەڵاتی گۆڵدن کلووب وەک باشترین ئەکتەر—فیلمی دراما
١٩٧٩ دادمەندیی بۆ ھەمووان. . . ئارەتەر کریکلاند …And Justice for All پاڵێورا بۆ خەڵاتی ئۆسکار وەک باشترین ئەکتەر

پاڵێورا بۆ خەڵاتی گۆڵدن کلووب وەک باشترین ئەکتەر—فیلمی دراما

١٩٨٠ گەشتی دەریایی ستێڤ بۆرنس Cruising
١٩٨٢ نووسەر! نووسەر! ایفین ترافیلین Author! Author! پاڵێورا بۆ خەڵاتی گۆڵدن کلووب وەک باشترین ئەکتەر—فیلمی مۆزیکی یان کۆمیدی
١٩٨٣ دەموجاو برین تۆنی مۆنتانا Scarface

پاڵێورا بۆ خەڵاتی گۆڵدن کلووب وەک باشترین ئەکتەر—فیلمی دراما

١٩٨٥ شۆڕش تۆم دووب Revolution
١٩٨٩ دەریای ئەوین فڕانک کیلەر Sea of Love

پاڵێورا—خەڵاتی گۆڵدن کلووب بۆ باشترین ئەکتەر—فیلمی دراما

١٩٩٠ ڕقی ناوخۆێی گراھام The Local Stigmatic لە ساڵی ١٩٨٥ بەرھەمھێنرا
دیک ترەیسی بیگ بۆی Dick Tracy پالێورا—خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین ئەکتەری یارمەتیدەر

پالێورا—خەڵاتی بافتا بۆ باشترین ئەکتەری یارمەتیدەر

پالێورا—خەڵاتی گوڵدن بۆ باشترین ئەکتەری یارمەتیدەر—سینەما

مووچە: ٤٬٥٠٠٬٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی

سەرۆک خێزان بەشی ٣ مایکڵ کارلیۆنی The Godfather Part III پاڵێورا—خەڵاتی گۆڵدن بۆ باشترین ئەکتەر—فیلمی دراما

الراتب: ٥٬٠٠٠٬٠٠٠ دولار

١٩٩١ فڕانکی وجۆنی جۆنی Frankie and Johnny
١٩٩٢ شەبقەی گلین ڕووس ڕیکی Glengarry Glen Ross پاڵێورا—خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین ئەکتەری یارمەتیدەر

پاڵێورا—خەڵاتی گۆڵدن کلووب بۆ باشترین ئەکتەری یارمەتیدەر—سینەما

بۆنی خۆشی ژنێک فڕانک سلاد Scent of a Woman خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین ئەکتەر

خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین ئەکتەر—فیلمی دراما

١٩٩٣ ڕێگای کارلیتۆ چارڵی Carlito's Way
١٩٩٥ دووپارچە گیتانۆ Two Bits
گەرمی لێپرسەر Heat بە بەشداری لەگەڵ ڕۆبێرت دی نیرۆ
١٩٩٦ منەکردنی ڕیچارد ڕیچارد Looking for Richard خەڵاتی سەندیکای ئەکتەرەکان—لیستی بەڕێوەبەرانی دەستکەوت لە بەڵگەنامەیی
ھۆڵی شارەکە جۆن City Hall
١٩٩٧ دونی بڕاسکۆ بنیامین Donnie Brasco
پارێزەری نەگریس جۆن میلتۆن The Devil's Advocate
١٩٩٩ لە ژوورەوە وێل براگمان The Insider
ھەر ڕۆژێکی یەکشەم تۆنی داماتو Any Given Sunday
٢٠٠٠ قاوەی چینی ھاری لیڤین Chinese Coffee لەم فیلمە دەرھێنەریشە؛ لە ساڵی ١٩٩٧ بەرھەم ھێنراوە
٢٠٠٢ بێخەوی ویڵ دۆرمەر Insomnia
سیمۆن ڤیکتۆر ترانسکی Simone مووچە: ١١٬٠٠٠٬٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی
کەسانێک ئەیانناسم لیورمان People I Know
٢٠٠٣ سەرباز واڵتەر برک The Recruiter
گیگلی ستارکمان Gigli
فریشتەکان لە ئەمریکا ڕۆی جۆن Angels in America خەڵاتی ئێمی بۆ باشترین ئەکتەر

خەڵاتی گۆڵدن کلووب بۆ باشترین ئەکتەر لە کۆمەڵەیەکی بچووک کراوە یان وێنەی جووڵاو.

خەڵاتی سەندیکای ئەکتەرانی شاشە—خەڵاتی باشترین ئەکتەر لە کۆمەڵەیەکی بچووک دا یان فیلمی تەلەڤیزیۆن

٢٠٠٤ بازرگانی ڤێنیس شایلۆک The Merchant of Venice
٢٠٠٥ دووکەس بۆ پارە واڵتەر ئەبرامس Two for the Money
٢٠٠٧ ئۆقیانوسیای سێزدەھەم ویڵی بانک Ocean's Thirteen
٢٠٠٨ ٨٨ خولەک دوکتۆر جاک گرام ٨٨ Minutes
کۆشتنی ڕەوا دێڤید فیسک Righteous Kill
٢٠١٠ ھیرۆد ھیرۆد Mary Mother of Christ
٢٠١٣ سالۆمێ پادشا ھیرۆک Salome
٢٠١١ تۆ جاک ناناسی دکتۆر جاک You Dont Know Jack خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب بۆ باشترین ئەکتەر.
٢٠١٤ مەنگڵھۆڕن Mangelhorn
٢٠١٦ لە سەرووی فێڵەوە ئابراھەمس Beyon Deciet
٢٠١٨ پیاوە ئێرلەندییەکە جیمی ھۆفا The Irishman لە قۆناغی وێنەگرتن دایە و تایبەتە بە تۆڕی نێتفلیکس.

وتەی پاچینۆ

[دەستکاری]

بێتواناییم .. کامەیە بێتواناییم؟ پێویستە کەمێ بیر بکەمەوە .. پێم وایە! ئەو وەڵامەمم دەبێ کاتێ لێم بپرسی کامەیە بەھێزیت ئەشێ ھەردوو یەک بن ..

سەرچاوەکان

[دەستکاری]