ئالبرشت کۆسل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
لیون ھارد ئالبرشت کۆسل
Leonhard Albrecht Kossel
لێدوان=
لەدایکبوون١٨٩٥(تەمەن ٧٣)
ئەڵمانیا
مردن١٩٢٧
نەتەوەئەڵمانی
بواری زانستیبایۆلۆجی، کیمیا
شوێنی بڕوانامەزانکۆی Basel
ناسراو بە ھۆیدۆزەرەوەی ناوکەترشی دی ئێن ئەی

لیۆن ھارد ئەلبرێکت کاسل بە (ئینگلیزی: Leonhard Albrecht Kossel) لە دایک بووی ساڵی ١٨٥٣ زانای زیندە کیمیایی بوو. خەڵاتی نۆبڵی وەرگت بەھۆی زانستی ئەرکی ئەندام و زانستی پزیشکی لە سالی ١٩١٠ بۆ لەناو کارەکەی ئەوەی پێکھاتەی کیمایی ناوکە ترشی دیاری کرد

کۆسل توانی جیاوازیی و ھەروەھا باسی ئاوێتەی ئەندامی بکات کە پێشکەش کراوە لە ترشی نووکلێیک و Cytosine، Adenine،Guanine،Thymine، ھەروەھا Uracil ئەم ئاوێتانە وا پیشان دران کە ببنە Nucleobase وە کلیلی دروستکردنی DNA و RNA. ماددەی بۆ ماوەیی دۆزرایەوە لە ھەموو خانە زیندووەکان کۆسل کاریگەیەکی گرنگی ھەبوو لەگەل یارمەتیدەرەکانی و  توێژەرەوە گرینگەکانی لە زانستی زیندە کیمیا ئەوانیش پێکھاتبوون لە:ھێنری درایس دێل، فریدریک میشر،ئێدوین بی، و پرۆفیسۆر و ئامۆژگاریکەرەکەی  فیلێکس ھاپ سێڵێر، وە کۆسل سەرنوسەری ڕۆژنامەی کیمیای بایۆلۆجی بوو کە فیلێکس ھاپ سێلێر دایمەزراندبوو لە سالی ١٨٩٥ تا مردنی ھەروەھا کۆسل لێکۆلینەوەیەکی گرنگی ئەنجام دا لەناو پێکھاتەی پرۆتین وە لێکۆلینەوەکەی پێشبینیەکی دۆزیەوە لەسەر سروشتی Peptide ی گەردی پرۆتینەکان

ژیانی سەرەتایی و خوێندن[دەستکاری]

کۆسل لە Rostock، لە ئەڵمانیا لە دایک بووە وەک کوڕی بازرگان و کۆنسۆلی پروسیا ھەروەھا کۆسل دەچوو بۆ ھۆلی داخراوی وەرزشیش لە Rostock، بۆ ئەوەی گرنگی کیمیا و ڕووەک زانی ئاشکرا بکات[١]

لە سالی ١٨٧٢ لە زانکۆی Strassburg بۆ خوێندنی پزیشکی. خوێندی لەژێر چاودیری فیلێکس ھاپ سێڵێر کە سەرۆکی بەشی زیندە کیمیایی بوو، تەنھا ئەم دامەزەراوەیە ھەبوو لەم کاتەدا لە ئەڵمانیا[١]

بەشدار بوو لە وانەکانی Anton de Bary, Waldeyer, August Kundt, و Baeyer. خوێندنی لە زانکۆی Rostock تەواو کردوو بڕوانامەی پزیشکی وەرگرت. لە سالی ١٨٧٧ لە ئەڵمانیا[١]

لێکۆلینەوە سەرەتاکان و یارمەتیەکان[دەستکاری]

دوای تەواو کردنی خوێندن. کۆسل وەکوو یاریدەدەری فیلێکس ھاپ سێڵێر لێکۆلەر گەڕایەوە زانکۆ لەو کاتە. فیلێکس ھاپ سێڵێر بە زۆری گرنگی بە دەربارەی لێکۆلینەوە لەسەر مادە ترشەکان دەدا کە یەکەم جار توانرا بە شێوەیەکی کیمیایی جیابکرێتەوە لە خانەی کێم لەلایەن قوتابیەکی پێشووی فیلێکس ھاپ سێڵێر، لە سالی ١٨٦٩. بە پێچەوانەی پرۆتین ماددەکە بە رێژەیەکی زۆر فسفۆری تێدابوو بەڵام لەگەل ڕێژەیەکی بەرز لە ترشی بە پێچەوانەی ھەر ماددە خانەیەک کە تێبینی کراوە لەسەری کۆسل ئەوەی ئاشکرا کرد ماددەکە پێی دەوترێ:nuclein: بریتی بوو لە پێکھاتەی پرۆتین و نا پرۆتین کۆسل زیاتر جیاوازی لە نا پرۆتینەکان کرد و باسی لێوەکرد ماددەکە وەک ناوکە ترش ناسرا کە زانیاری بۆ ماوەیی لەناو خانە زیندووەکان دۆزرایەوە[٢]

جیاوازیکردن و باسکردنی شوێنە سەرەکییەکان[دەستکاری]

لە ١٨٨٣ کۆسل زانکۆی ستراسبۆرگ بۆ ئەوەی ببێتە بەرێوبەری بەشی کیمیا لە بەشی فیسیۆلۆجی لە زانکۆی بەرلین لەم پلەیە سەرکەوتوو لەگەل  Eugen Baumann و کاری کرد لەژێر سەرپەرشتی Emil du Bois-Reymond

کۆسل بەردەوام بوو لە کاری پێشووی لەبارەی ناوکە ترش. لەکاتی ١٨٨٥ بۆ ١٩٠١ وە توانی جیاوازی لە پێنج ئاوێتەی ئەندامیەکە بکات و ناویان لێ بنێت، adenine, cytosine, guanine, thymine, and uracil. ئەم پێکھاتانە بە گشتی ناسراون وەکوو بنکەی ناوکی و  ئەوانە پێکھاتەی گەردی پێویست دەستەبەر دەکەن بۆ دروستکردنی گەردی جێگیر لە DNA و RNA[٢]

لێکۆلینەوە لەناو پێکھاتەی کیمایی پرۆتین[دەستکاری]

لە ١٨٩٥ کۆسل پرۆفیسۆری فیسیۆلۆجی بوو وەکوو بەرێوبەری بەشی فیسیۆلۆجی لە زانکۆی marburg لە دەوروبەری ئەم کاتە، ئەو دەستی بە لێکۆلینەوە کرد لە پێکھاتەی کیمیایی پرۆتینەکان گۆرینی پرۆتینەکان لە کاتی گواستنەوەیان بۆ پێکھاتە خانەی Peptone وە لێکۆلینەوەی تریش لە سالی ١٨٩٦ کۆسل Histidine ی دۆزیەوە دواتر رێگایەکی کۆنی دۆزیەوە بۆ جیاکردنەوەی "hexone bases" (ترشە ئەمینی، arginine,histidine,و lysine) ئەو یەکەم جار توانی جیاوازی لە Theophylline کە چارەسەرەکە بوونی ھەبوو بە شێوەیەکی سروشتی لە چای و کەکاو[١]

لە ١٩٠١ کۆسل دامەزرا لە پلەیەکی ناسراو لە زانکۆی Heidelberg و بوە بەرێوبەری بەشی لێکۆلینەوەی پرۆتین لە زانکۆی Heidelberg بووە بەرێوبەری پەیمانگای Heidelberg  بۆ لێکۆلینەوەی لە پرۆتین لێکۆلینەوەکەی پێشبنی دۆزینەوەی سروشتی polypeptide لە گەردە پرۆتینەکان [١]

خەڵاتی نۆبل[دەستکاری]

ڕووداوەکانی ژیان وەکوو دراما وایە وە من لە ئەکتەری دەخوێنم، نەک پلان. زۆر ئەکتەر ھەیە. وە ئەوە کەسایەتی ئەوانە کە ئەم درامایە دروست دەکەن من دەمەوێ لە حەزەکانیان تێبگەم. و شتە تایبەتیەکانیان

—ئەلبشرت کۆسل لە کاتی چاوپێکەوتنەکەی نیویۆرک تایمز لە نیویۆرک

کۆسل لە سالی ١٩١٠ خەڵاتی نۆبلی وەرگرت بەھۆی لێکۆلینەوەکانی لە خانە دا کردبووی پێکھاتەی کیمایی لە ناوکەخانە، و بۆ کارەکانی لە جیاوازی کردن و باسکردنی ناوکە ترش خەڵاتەکە لە سالی ١٩١٠ بەخشرا[٢]

لە پایزی سالی ١٩١١ کۆسل بانگھێشت کرا بۆ ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا بۆ وتنەوەی وانەی Herter لە  زانکۆی جۆنس ھۆپکینگس، گەشت کردن لەگەل ھاوسەرەکەی لویس و کچەکەی Gertude، و  ئەو دەرفەتێکی دۆزیەوە بۆ گەشتکردن  و سەردانی کردنی  ناسیاوەکانی یەکێک لەوان یوجین ھیلگارد پرۆفیسۆر لە کیمیای کشتوکالی لە زانکۆی کالیفۆرنیا لە Berkeley[١]

و یوجین ھەروەھا کوری مامیەتی، و کۆسل سەردانی چەنەھا زانکۆی تری کردوو وانەی لێ وتەوە لەناویان زانکۆی شیکاگۆ[١]

بە بۆنەی سەردانەکەی بۆ شاری نیویۆرک، کۆسل چاوپێکەوتنی لەگەل پەیامێنێرێک کرد لە نیویۆرک تایمز ئینگلیزی کۆسل بە شێوەیەکی زۆر باش بوو وە بە شێوەیەکی بەھێز باسی کرد لە ھەژماری پەیامنێرەکە[١]

وانەکەی لە زانکۆی جۆنس ھۆپکینگس بە ناونیشانی |پرۆتینەکان| پرۆتینەکان بوو، ئەوە یەکەم جار بوو کە کۆسل سەردانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا بکات[١]

یارمەتیدەرەکان و لێکۆلینەوەکانی تر[دەستکاری]

لەگەل قوتابیە ناوازەکەی ھێنری درایسدەیل کۆسل لێکۆلینەوەی لەسەر Arginase کرد، ئەو ئەنزیمانەی کە لەگەل ئاوێنی Arginine بۆ ناو Urea و Ornithine دواتر Agmatine یینی دۆزیەوە لەناو ھێلکەی ماسی دواتر رێگایەکی داھێنا بۆ ئامادەکردنی[٢]

یەکێکی تر لە قوتابیەکانی کۆسل ئەمەریکی بوو لە بواری زیندە کیمایا ناس ئیدوین بی، دواتر گەڕایەوە بۆ ئەمەریکا بۆ بەشداری کردن لە "Single-grain experiment" لە (١٩٠٧-١٩١١) وە  بووە بەشیک لە تیمەکە ئەوانەی ھۆی خۆراکبەخشی anemia و goiter ڕووندەکەنەوە و دیاری دەکەن یەکێکی تر لەوان otto folin بوو بە ڕەگەز ئەمەریکی شارەزا لە بواری کیمیا کە ھەستا بە دۆزینەوەی Phosphocreatine.

لە ١٩٢٣ کۆسل رێزی لێنرا و بەرز کرایەوە بۆ نوێنەری ئەلمانیا بۆ یازدەمین کۆنگرێس لە ئیدنبورگ، سکۆتلەندا وە ئەو لەوێ ئامادەبوو پێش کۆبونەوەی زاناکان، ئەوان چەپلەیان بۆ لێدا بۆ چەنەھا خولەک بەردەوام بوو. لە کۆنگرێس، پلەی شانازی پێدرا لە زانکۆی ئیدنبورگ[١]

لە ١٩٢٤ کۆسل بووە پرۆفیسۆری فەخری. بەلام بەردەوام بوو لەسەر وانە وتنەوە لە زانکۆی  Heidelberg. لە ١٩٢٤، ئامادەبوو لە ئاھەنگی یادی ساڵانەی Joseph_Lister لە England بەرێوە چوو

لە دواین ساڵانەکانی ژیانی کۆسل، لێکۆلینەوەیەکی گرنگی ئەنجام دا لە پێکھاتەی پرۆتینەکان لە جۆری Protamines و Histones و ترشی  flavianic دۆزیەوە توێژینەوەی کارەکە بڵاو کرایەوە بە ماوەیەکی کەم دوای مردنی[٢]

گۆڤاری کیمای فیزیایی[دەستکاری]

کۆسل بە زووی یارمەتی کێشەکانی گۆڤارەکەی دا. گۆڤارەکە لەلایەن پرۆفیسۆر و ئامۆژگاریکاریەکەی فیلێکس ھاپ سێڵێر دامەزرابوو لە ١٨٧٧ لەھەمان ساڵ کە کۆسل کاریکرد وەکوو یاریدەدەری لێکۆلەر فیلێکس ھاپ سێڵێر دوای مردنی ھۆپ سیڵێر لە ١٨٩٥ کۆسل بووبە سەرپەرشتیاری گۆڤارەکە و بەردەوام بوو تا مردنی لە ١٩٢٧

ژیانی کەسی[دەستکاری]

لە ١٨٨٦ کۆسل ھاوسەرگیری لەگەل لویس ھۆلتزمان کرد، کچی ئەدۆلف ھۆلتزمان،  ھۆلتزمان پرۆفیسۆر بوو لە زانکۆی Heidelberg, و وانەی دەوتەوە بە شێوەی ئەڵمانی بە زمانی سانسکریت وە ھەروەھا باسی philologist   لە رۆژەکەی. ھاوسەرەکەی سێ منالی ھەبوو دوو لەوان ژیان تا تەمەنی گەنجی ئەوانیش: Walther لەدایک بووی سالی ١٨٨٨ و کچەکەی Gertrude لە دایک بووی ساڵی ١٨٨٩[١]

کوڕەکەی Walther Kossel (تەمەن١٨٨٩-١٩٥٦)ر فیزیکزانێکی دیار و پرۆفیسۆر بوو لە بواری تیۆریەکانی فیزیکی و بەرێوبەری بەشی فیزیکی بوو لە زانکۆی Tübingen ئەو ناسراوە بەھۆی تیۆریەکانیەوە: Chemical_bond و (ionic bond/octet rule), و Sommerfeld–Kossel displacement law و دەسکەوتی زیاتر.

کۆسل ھیچ چالاکیەکی سیاسی نەبووە، وە بە رەچاوکردنی ھەمووشتەکانی دەردەکەوێت کە ئەو سیاسی نەبووە[١]

لەکاتی ھاوسەرگیریەکەی لەگەل لویس کۆسل پەیوەندی لەگەل چەنەھا ئەمەریکی بەناوبانگ بەست وەکوو Eugene W. Hilgard پێشەنگ بوو لە زانستی خاک، ھەروەھا ھێنری ڤێلارد کە پسپۆری دارایی و رۆژنامە نوس بوو، ھەروەھا William Lloyd Garrison یش کە دژی بەندایەتی بوو[١]

لویس کۆسل ھاوسەری کۆسل ئالبرشت لە ١٩١٣ مرد بەھۆی ھەوکردنی بەرزی پەنکریاس کۆسل بە ئارامی لە سالی ١٩٢٧ کۆچی دوایی کرد[١] بەھۆی angina pectoris وە لە Heidelberg لە ئەڵمانیا نێژرا

کاریگەری[دەستکاری]

خوێندن لەسەر زیندەوەری زیندووو زیاتر و زیاتر پێشەرەوە بۆ بینینی یەکە سەربەخۆکان بەشێوەی قسەکردن - خانەکان - ھەروەھا بۆ پلەیەکی تەواو پێشەرەوی ژیانێکی سەربەخۆ دەکات و ئەوان شوێنێکی راستەقینەن بۆ کارێکی گرنگ ، بۆیە خانەکان سەرنج بدە سەر راکێ

بۆیە بە تایبەتی خانەکان بە سەرەنجەوە رابکێشە لەکاتی لێکۆلینەوەی بایۆلۆجی

وە خوێندنەوەکان زانیاریەکانمان فراونتر دەکات بۆ ھەر خانەیەک بۆ ھەر رادەیەکی گرنگ کە شیاو بێ بۆ بەرچاوی

خوێندنەوەکان لەسەر خانە زانیاریەکانمان فراونتر دەکات لەسەر خانەکان بۆ ھەر رادەیەکی گرنگ کە شیاو بێ رەچاو بکرێ. پرۆفیسۆر کۆسل خۆی تەرخان کرد بۆ لێکۆلینەوە لە کێلگەکەی، بۆیە بۆ کارەکانی وەک ڕێزێک خەلاتی نۆبلی پێ بەخشراوە ئەمسال — قسەکانی لە کاتی خەڵاتی نۆبڵ لە ١٩١٠دا[٣]

کۆسل وەک یەکێک لە زانا گەورەکانی زیندە کیمیاوی و بۆماوەزانی ڕەچاوکرا[١]

بەھۆی جیاوازی کردن و ناساندنی ناوکە ترش و Nucleobases ماددەیەکی سەرەتایی پێویستی دەستبەر کرد کە پێشەرەوی double-helix model دەکات لە DNA وە لە سالی ١٩٥٣ یش داھێنرا لەلایەن دوو زانا James D. Watson و Francis Crick[٢]

و پەیمانگاکەی لە زانکۆی Rostock وەک شانازایەک ناوی خۆیان لەسەر دانا (Albrecht Kossel Institute for Neuroregeneration)

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ ی ا ب پ ت ج چ ح خ د ر ڕ ز ژ س Jones, Mary Ellen (September 1953). "Albrecht Kossel, A Biographical Sketch". Yale Journal of Biology and Medicine. National Center for Biotechnology Information. 26 (1): 80–97. PMC 2599350. PMID 13103145.
  2. ^ ی ا ب پ ت ج "Albrecht Kossel". Encyclopædia Britannica. Encyclopædia Britannica, Inc. 2011. Retrieved 11 August 2011.
  3. ^ "Albrecht Kossel". Nobelprize.org. 2011. Retrieved 11 August 2011.

سەرچاوەکان[دەستکاری]