فیلێکس ھاپ سێڵێر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
فیلێکس ھاپ سێلێر
Felix Hoppe-Seyler
لێدوان=
لەدایکبوون١٨٢٥
ئەڵمانیا
مردن١٨٩٥(تەمەن ٦٩)
نەتەوەئەڵمانی
بواری زانستیبایۆلۆجی، کیمیا
شوێنی بڕوانامەزانکۆی Basel

فیلێکس ھاپ سێلێر لە دایک بووی سالی ١٨٢٥ زانای ئەڵمانی فیزیکی و کیمایا دۆزەرەوەی سەرەکی بەشی زیندە کیمیایی و بەشە بایۆلۆجیی[١]

ژیان[دەستکاری]

ئەو بە ڕاستی ھەولی دا بۆ ئەوەی ببێتە پزیشک لە زانکۆی ھالی و ڵایپزیک وە بڕوانامەی دکتۆرای لە سالی ١٨٥١ لە بەرلین وەرگرت، پاشان بوبە یاریدەدەری رودولف ڤیرشو لە بەشی نەخۆش ناسی، لە پەیمانگا لەناو بەرلین، فیلێکس وای بەباش زانی کە لێکۆلینەوەیەک لەسەر زانستی پزیشکی ئەنجام بدات، دواتر کاری لەسەر زانستی توێکاری و کیمایا کرد بە شێوەیەکی کرداری، وە کاری لەسەر کیمیا کرد بە شێوەیەکی فیزیۆلۆژیانە لە زانکۆی Greifswald و Tübingen و Strasbourg. وە لە زانکۆی Strasbourg سەرۆکی بەشی زیندە کیمیایی بوو، تەنھا ئەم دامەزەراوەیە ھەبوو لەم کاتەدا لە ئەڵمانیا.[١]

ھەروەھا کارەکانی پێشڕەو بوو بۆ پێشکەوتن لە کیمیای ئەندامی لەلایەن قوتابیەکانیەوە بە ئیمیونۆلەجی پاول ئیرلیچ وە لەنێوان قوتابیەکان و یارمەتی دەرانی کە لەگەلی بوون، وەک فریدریک میشر (١٨٤٤–١٨٩٥) و ئەلبرێکت کاسل(١٨٤٤–١٨٩٥) وەرگری خەڵاتی نۆبلی لێبوو[١]

بەشداریەکانی[دەستکاری]

فیلێکس پزیشک و کیمیازان بوو، وە بوو بە دۆزەرەوەی زیندە کیمایایی نوسینەکەی لەسەر کیمیایی فیزیۆلۆژی بوو بە نوسینێکی ستاندارد بۆ لقە کیمایە کرداریەکەی[٢]

لێکۆلینەوەکان: لە زۆرترین لێکۆلینەوەکانی وەکوو خوێن،ھیمۆگلۆبین،کێم، زەرداو،شیر،[٣]

ھەروەھا ئەو بووبە ئەندامێکی ھەلبژێردراوی ئەکادیمیای فرەنسی بۆ زانست سەڕارای خراپی سیاسەتی نێوان فرەنسا و ئەڵمانیای ئەوکاتە، بوون بە ئەندامێکی ھەڵبژێردراو یارمەتی دا بۆ ئەوەی بەناوبانگ بێت لە جیھان[٤]

ھەروەھا وانەی گرنگی دایەوە لەسەر کلۆرۆفیل وە ھەروەھا ئەوەشی دایەپاڵی کە چەنەھا جیاوازی ھەیە لە جۆری پۆرتینەکان (کە ئاماژەی ئەوەی بۆ کرد وەک proteids) وەک خستنەسەرێک ئەو یەکەم زانا بوو کە لسیتین ی پاکردەوەو وە پێکھاتەکەی دامەزراند لە سالی ١٨٧٧ ڕۆژنامەی کیمیای بایۆلۆجی دامەزراند وە سەرنوسەری ئەو ڕۆژانامەیە بوو تا مردنی[١] کۆچی دوایی کرد لە Wasserburg am Bodensee لە شانشینی باڤاریا لە ساڵی ١٨٩٥ لە تەمەنی ٦٩ ساڵی[٣]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب پ ones, Mary Ellen (September 1953). "Albrecht Kossel, A Biographical Sketch". Yale Journal of Biology and Medicine. National Center for Biotechnology Information. 26: 80–97. PMC 2599350. PMID 13103145
  2. ^ "Hoppe-Seyler, Felix". Complete Dictionary of Scientific Biography. Retrieved 8 May 2015.
  3. ^ ئ ا https://en.wikipedia.org/wiki/Felix_Hoppe-Seyler#Contributions
  4. ^ "Biological Chemistry ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.". 1878-01-01. Retrieved 2018-04-19.