مارشال نیرنبێرگ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مارشال نیرنبێرگ
Marshall Warren Nirenberg لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوون١٠ی نیسانی ١٩٢٧ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
بڕۆکلین لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (٨٢ ساڵ ژیاوە)
نیویۆرک لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
زانکۆ
  • University of Michigan College of Literature, Science, and the Arts
  • University of Florida لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەجینناس، کیمیازان، neuroscientist لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
شوێنکار
کارەکانبۆماوە پەڕلە لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
ھاوسەرMyrna M. Weissman، Perola Zaltzman لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خەڵاتەکان

مارشال وارێن نارێنبێرگ زانایەکی کیمیازان بووە و لە ١٠ مانگی٤ی ساڵی ١٩٢٧ لە نیویۆرک لەئەمریکا لەدایک بووە و ھەر لە تەمەنی منداڵیدا دووچاری نەخۆشی تای ڕۆماتیزم بۆتەوە ھەر بۆیە خێزانەکەی لەبەر تەندروستی ئەو ڕۆشتوون بۆ شاری ئۆڕلاندۆ لەویلایەتی فلۆریدا چونکە کەش و ھەواکەی بۆ تەندروستی ئەو باشتربووە. مارشاڵ نیرنبرغ ھەر لەتەمەنی لاوێتیدا گرنکیەکی زۆری بە زانستی زیندەزانی داوە و لە ساڵی ١٩٤٨ پلەی بەکالۆریۆسی لە عیلمی ئاژەڵ بەدەستھێناوە و پاشان لەساڵی ١٩٥٢ لەھەمان بواردا لەزانکۆی فلۆریدا بڕوا نامەی ماجستێری بەدەستھێناوە و لەساڵی ١٩٥٧ بڕوانامەی دکتۆرای فەلسەفەی لەبواری کیمیادا لە زانکۆی میشیگان وەرگرتووە. مارشاڵ نیرنبرغ ساڵی ١٩٥٧ لەدوای ئەوەی بڕوانامەی دکتۆرای بەدەستھێناوە لەپەیمانگای نیشتیمانی بۆ تەندروستی دەستی کردووە بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچون و لەساڵی ١٩٥٩ بۆتە توێژەر لەبواری کیمیا لە پەیمانگای نیشتیمانی بۆ تەندروستی و دەستی کردووە بە لێکۆلینەوە لەبوارەکەی خۆیدا. مارشاڵ نیرنبرغ ساڵی ١٩٦٤ نیشانەی زانیاری نیشتیمانی پێبەخشراوە و لە ساڵی ١٩٦٨ سەرۆک لیندۆن جۆنسون نیشانەی شەرەفی نیشتیمانی پێبەخشیوە و ھەر لەھەمان ساڵ خەڵاتی نۆبڵی لە پزیشکیدا وەرگرتووە و لە ساڵی ٢٠٠١ وەکو ئەندامی کۆمەڵەی فەلسەفەی ئەمریکا ھەڵبژێردراوە. مارشاڵ نیرنبرغ دوای ئەوەی دووچاری نەخۆشی شێرپەنجە بوویەوە لە ١٥ یەنایری ساڵی ٢٠١٠ لە تەمەنی ٨٢ ساڵیدا لە نیویۆرک کۆچی دوایی کرد.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • ویکیپیدیای عەرەبی