ڕانیار گرانیت
شێوازی ئەم وتارە لەگەڵ پێوەرە فەرمیەکانی ویکیپیدیا ناگونجێ. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی بۆ ئەم مەبەستە لە خۆ گرتبێ. بۆ ڕێنوێنی زیاتر بڕوانە شێوازی ستانداردی نووسینی ویکیپیدیا. |
ئەم وتارە ھەتیوە، چوونکە تەنیا چەند وتارێک یاخود ھیچ وتارێک نەبەسراوە بێرەوە. تکایە بە زیادکردنی بەستەر لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە یارمەتی بدە. (حوزەیران ٢٠١٧) |
ڕانیار گرانیت | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | ٣٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٠٠ Riihimäki، فینلاند |
مردن | ١٢ی ئازاری ١٩٩١ ستۆکھۆڵم، سوێد | (٩٠ ساڵ ژیاوە)
منداڵ | Michael Granit |
زمانی زگماکی | زمانی سویدی |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی سویدی |
پیشە | neuroscientist، پزیشک، pedagogue، مامۆستای زانکۆ، physiologist |
بواری کار | neurophysiology، ophthalmology |
شوێنی کارکردن | Karolinska Institute |
ئەندامی | ئەنجومەنی پادشایی، Royal Swedish Academy of Sciences، پەیمانگای ئەمریکیی ھونەر و زانست، American Philosophical Society، National Academy of Sciences |
پەروەردە | University of Helsinki |
گرووپی ڕەگەزی | Swedish-speaking population of Finland |
خەڵاتەکان | خەڵاتی نۆبێل لە زانستی ئەرکی ئەندام و پزیشکی، Björkén Prize، honorary doctor of the University of Hong Kong، Foreign Member of the Royal Society |
ڕانیار ئارسەر گرانێت (بە ئینگلیزی : Ragnar Arthur Granit ؛ لە دایکبووی ٣٠ ی ئۆکتۆبری ١٩٠٠ - مردووی ١٢ ی مارچی ١٩٩١)[١] زانایەکی فینلەندی سویدی بووە و لە ساڵی ١٩٦٧ خوڵاتی نۆبڵی وەرگرتووە [٢]، لە ٣٠ ئوکتۆبەری ساڵی ١٩٠٠ لە فینلەندا لەدایک بووە، ساڵی ١٩١٨ کاتێک کە ھێشتا قوتابی بووە بەشداری لەجەنکی ئازادکردنی فینلەندا کردووە، لە ساڵی ١٩١٩ لە ئەکادیمیای ئابۆ لەچەند خولێکی ھاوینەدا یاسای خوێندووە دواتر بڕیاریداوە زانستی کەسایەتی بخوێنێ کە ئەو کاتە دەچۆیە بواری زانستی مرۆڤایەتییەوە و لەھەمان کاتدا بەشی پزیشکی خوێندووە، لە ساڵی ١٩٢٣ بڕوانامەی ماجستێری لەفەلسەفە بەدەستھێناوە، لە ساڵی ١٩٢٤ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بزاری پزیشکیدا وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٢٦ وەکو موعید لە پەیمانگای فسیۆلۆجیا دامەزراوە و لە ساڵی ١٩٢٧ بڕوانامەی دکتۆرای لە بواری پزیشکیدا بەدەستھێناوە. لە ساڵی ١٩٢٨ ڕانیار گرانێت ڕۆشتووە بۆ ئینگلتەرا و بۆ ماوەی ٦ مانگ لە کارگەی ئەلسێر تشارلز شیرنگتۆن لە شاری ئەکسفۆرد کاری کردووە، لە ساڵی ١٩٢٩ بۆ ساڵی ١٩٣١ لە دامەزراوەی جۆنسۆنی سەر بە زانکۆی بنسلڤانیای ئەمریکی لەبواری فیزیای پزیشکیدا کاری کردووە کاتێکیش کە لە ساڵی ١٩٣٥ گەڕاوەتەوە بۆ فینلەندا وەکو مامۆستا لە زانستی کارەکانی ئەندامی لەش کاری کردووە. ساڵی ١٩٤٠ کاتێک کە فینلەندا لەلایەن یەکێتی سۆڤێتەوە کاراوەتە ئامانجی سەربازی ڕانیار گرانێت دوو ڕێگای لەبەردەمدا بووە یەکییەکیان بڕوات بۆ زانکۆی ھارفاردی ئەمریکی یاخود بڕوا بۆ پەیمانگای کارۆلنسکای سویدی، ئویش بەباشی زانیوە بڕوا بۆ کۆبنھاگنی پایتەختی سوید و لە پەیمانگای کاڕۆلنسکا درێژی بەخوێندو و توێژینەوەکانی بدات و ھەر لەھەمان ساڵ ڕەگەزنامەی سویدی وەرگرتووە ئەمەش ڕێخۆشکەرێک بووە بۆی تاکو بەبێ دڵەڕاوکێ درێژە بە توێژینەوەکانی بدات دوور لە جەنگ کە تاکو ساڵی ١٩٤٥ لە فینلەندا بەردەوام بووە .[٣] لەدوای تەواوبوونی جەنگەوە ڕانیار گرانێت ژیانی لەنێوان وڵاتە کۆنەکەیی و وڵاتە تازەکەی دابەشکردووە، کاتێکیش کە لە ساڵی ١٩٣٥ خەڵاتی نۆبڵی وەرگرتووە ڕایگەیاندووە کە ئەم خەڵاتە بەبێ جیاوازی دەگەڕێتەوە بۆ ھەردوو وڵاتی فینلەندا و سوید، ھەروەھا خەڵاتی جۆراوجۆری جیھانی پێبەخشراوە و تاکو خانەنشین بووە بەدەیان پلەی زانستی وەرگرتووە و خزمەتی پێشکەش بە زانست و مرۆڤایەتی کردووە. ڕانیار ئارسەر گرانێت لە ١٢ مارسی ساڵی ١٩٩١ لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا لە سوید کۆچی دوایی کردووە.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "Ragnar Granit Facts". nobelprize. لە ڕێکەوتی 26ی تشرینی یەکەمی 2020 ھێنراوە.
- ^ "The Nobel Prize in Physiology or Medicine 1967". nobelprize. لە ڕێکەوتی 26ی تشرینی یەکەمی 2020 ھێنراوە.
- ^ "Ragnar Granit - Biographical". nobelprize. لە ڕێکەوتی 26ی تشرینی یەکەمی 2020 ھێنراوە.