ئێرنست چەین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئێرنست چەین
Ernst Boris Chain لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوون١٩ی حوزەیرانی ١٩٠٦ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
بەرلین لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ١٢ی ئابی ١٩٧٩ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (٧٣ ساڵ ژیاوە)
Castlebar لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پەروەردەدکتۆرا، لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
زانکۆ
  • زانکۆی هومبۆڵت لە بەرلین
  • Imperial College School of Medicine لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەBiochemist، مامۆستای زانکۆ، کیمیازان لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
شوێنکار
  • Charité (–١٩٣٣)
  • Imperial College London (١٩٦٤–)
  • Istituto Superiore di Sanità (١٩٤٥–)
  • زانکۆی ئۆکسفۆرد (١٩٣٥–) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
ھاوسەرAnne Beloff-Chain لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خەڵاتەکان

'ئێرنست چەین ناوی تەواوی ئەلسێر ئێرنست بۆریس چەین (ماوەی ژیان:٩ی حوزەیرانی ١٩٠٦ تاکوو ١٢ی ئابی ١٩٧٩) زانایەکی کیمیازانی بەریتانی بە ڕەچەڵەک ئەڵمانی بووە، ساڵی ١٩٤٥ بەھاوبەشی لەگەڵ زانای بەریتانی ئەلسێر ئەلکسەندەر فیلمنگ و زانای ئوستورالی ھاوارد فلۆریخەڵاتی نۆبێلیان لەبواری پزیشکیدا بەدەستھێناوە. باوکی ڕوسی بووە و بەمەبەستی خوێندنی کیمیا ھاتووە بۆ ئاڵمانیا و لە بەرھەمھێنانی کیامیایی کاری کردووە و دایکیشی ھەر لە بنەڕەتدا لە بەرلین لە دایک بووە. ساڵی ١٩٣٠ تشین بڕوانامەی لەبواری کیمیا لە زانکۆی فردریش فیلھیلم بەدەستھێناوە کە ئێستا پێی دەڵین زانکۆی ھۆمبۆڵت، کاتێک کە نازیەکان دەسەڵاتیان لە ئەڵمانیا گرتۆتە دەست لەبەر ئەوەی جولەکە بووە لەگیانی خۆی ترساوە و لە ساڵی ١٩٣٣ ئەڵمانیای جێھێشتووە و لە ئینگلتەرا جێگیربووە. تشین لە ئینگلتەرا لە زانکۆی کامبردج لەژێر چاودێری ئەلسێر فریدریک ھۆیکنس دەستی کردووە بە توێژینەوەکانی، ساڵی ١٩٣٥ لە زانکۆی ئکسفۆرد وانەی لە زانستی نەخۆشیەکان وتۆتەوە و ھەر لەو ماوەیەدا توێژینەوەیەکی زۆری لەبوارە جیاجیاکاندا کردووە، ساڵی ١٩٣٩ لە گەڵ فلۆری و فلیمنگ توێژینەوەکانی لەسەر بنسلین و چۆنێتی پێکھاتەکانی و بەکارھێنانی چڕکردۆتەوە و لەساڵی ١٩٤٥ لەبواری پزیشکیدا خەڵاتی نۆبڵی بەدەستھێناوە. پێش کۆتایی ھاتنی جەنگی جیھانی دووەم تشین ھەواڵی کوژرانی دایک و خوشکی بیست و لەدوای کۆتایی ھاتنی جەنگەکەش ڕۆشتووە بۆ ڕۆما و لە پەیمانگای باڵای پزیشکی کاری کردووە، ساڵی ١٩٦٤ لەبەریتانیا لە زانکۆی شاھانەی لەندەن بەشی کیمیای دامەزراندووە و سەرپەرشتیشی کردووە، ساڵی ١٩٤٨ ھاوسەرگیری لەگەڵ ھاوسەرگیری لەگەڵ مێژوو نووسی بەریتانی بەڕەچەڵەک جوولەکە ماکس بیلۆڤ کردووە. ئیرنست تشین لە کۆتایی ژیانیدا زۆر گرنگی بە ڕەچەڵەکی خۆی داوە و منداڵەکانی لەسەر بنەماکانی جولەکە پەروەردەکردووە و فێری ئایینی جولەکەشی کردوون، ساڵی ١٩٦٩ نازناوی ئەلسێری بەدەستھێناوە، لە ١٢ ئۆغۆستسی ساڵی ١٩٧٩ لە ڕۆژئاوای کۆماری ئێرلەندا لە نەخۆشخانەی مایۆی گشتی گیانی لەدەستداوە.

سەرچاوە[دەستکاری]