فڕانسس کریک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
فڕانسس کریک
Francis Harry Compton Crick لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوون٨ی حوزەیرانی ١٩١٦ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
Northampton لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ٢٨ی تەممووزی ٢٠٠٤ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (٨٨ ساڵ ژیاوە)
La Jolla لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
زانکۆ
پیشەژینناس، جینناس، فیزیکزان، neuroscientist، biochemist، molecular biologist، مامۆستای زانکۆ، biophysicist، نووسەر لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
شوێنکار
کارەکانLife Itself: Its Origin and Nature لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
ھاوسەرOdile Crick لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خەڵاتەکان
واژوو

فڕانسس ھاری کۆمپتۆن کریک (بە ئینگلیزی: Francis Harry Compton Crick ham؛ لەدایکبووی ٨حوزەیرانی ١٩١٦ – مردووی ٢٨ی تە‌مموزی ٢٠٠٤)زانایەکی بەریتانی بواری گەردی زیندەزانی، فیزیکی زیندەوەر و زانستی دەمار بوو. لە ساڵی ١٩٥٣ لەگەڵ جەیمس واتسن توێژینەوەیەکی ئەکادیمیانبڵاوکردەوە و پێشنیازی ئەوەیان کرد کە گەردی DNA پێکھاتەیەکی دووانەی لوولخواردووە (پێچاوپێچ). بەیەکەوە لەگەڵ واتسن و ماوریس ویلکینز خەڵاتی نۆبڵیان لە ساڵی ١٩٦٢ پێبەخشرا لە بواری فیسیۆلۆژی یان پزیشکیی «بۆ دۆزینەوەی پێکھاتەی گەردی ترشی ناووکی و گرنگی ئەمە لە گواستنەوەی زانیاری لە تەنی زیندوو». بەشێکی ئەنجامەکەیان پشتی بەستبوو بە توێژینەوە سەرەتایییەکانی ڕۆزالیند فڕانکلین، ڕایمۆند گۆسلینگ و ویلکینس.[١] کریک تیۆرناسێکی گرنگی بواری گەردی زیندەزانی بوو، ھەروەھا ڕۆڵێکی جەوھەری ھەبوو لە توێژینەوەی پەیوەندیدار بە پێکھاتە پێچاوپێچییەکەی DNA. ناوبانگێکی بەرفراوانی پەیداکرد بەھۆی بەکارھێنانی چەمکی «ڕێسای ناوەندی» کە بەکاریھێنا بۆ ڕوونکردنەوەی ئەو بیرۆکەیەی کە دەڵێت ھەرکاتێک زانیاری لە ترشی ناووکی (DNA یان RNA) گوازرایەوە بۆ پڕۆتینەکان، ناتوانێ بگەڕێتەوە بۆ ترشە ناووکییەکان. بە واتایەکی تر، دوایین ھەنگاو لە لێشاوی زانیاری لە ترشە ناووکییەکانەوە بۆ پڕۆتینەکان پێچەوانە نابێتەوە.[٢] لە دوایین قۆناغی ماوەی کارکردنیدا، پۆستی پڕۆفیسۆری جەی دەبڵیو کیکھێفەری توێژینەوەی ئاستبەرزی لە پەیمانگای ساڵک بۆ توێژینەوە زیندەگییەکان وەرگرت کە دەکەوێتە لالۆلە لە ویلایەتی کالیفۆرنیا. چەقی توێژینەوەکانی دواتریلەسەر بابەتی زیندەزانی دەماری تیۆریی بوو و ھەوڵی گەشەپێدانی توێژینەوەی زانستی دەدا سەبارەت بە بواری ئاگایی مرۆڤ. تاوەکو مردنیشی لەم پۆستەدا مایەوە. «لەسەرە مەرگ خەریکی پێداچوونەوەی دەستنووسێک بوو. زانایەک بوو تا کۆتایییە تاڵەکە» بە قسەی کریستۆف کۆچ.[٣]

ژیان و خوێندن[دەستکاری]

کریک کوڕە گەورەی ھاری کریک (١٨٨٧–١٩٤٨) و ئانی ئیلیزەبێس کریکە (کچی ویلکینس؛ ١٨٧٩–١٩٥٥). لە ٨ی حوزەیرانی ١٩١٦ لە دایک بووەو لە وێستۆن فاڤێڵ گەورە بووە، پاشان لە گوندێکی بچووک نیشتەجێبوو لە نزیک ئینگلیش تاون ئۆڤ نۆرسامپتۆن کە لەوێ باوکی و مامی بەیەکەوە کارگەی پوت و پێڵاویان بەکارخستبوو. باپیری، وۆڵتەر درۆبریج (١٨٥٧–١٩٠٣)، سروشتناسێکی ناپیشەگەر بوو، وەسفێکی نوسی دەربارەی فۆرامینیفێری خۆجێی و (گیانەوەری تاکخانەی پڕۆتیست و توێکڵەکان)، کە لەگەڵ چارڵز داروین یەکیدەگرتەوە، ناوی دوو خشۆک (ھێلکەشەیتانۆکە یان کرمی لینج) لە دوای ئەوەوە ناونراوە.[٤] لە تەمەنێکی کەمدا، فڕانسس حەزی بە زانست و ئەو پەرتوکانەش دەکرد کە دەربارەی زانست لێیانەوە فێردەبوو. بە منداڵیی، دایکی و باوکی دەیانبرد بۆ کڵێسا. بەڵام لە تەمەنی ١٢ ساڵی بڕیاری دا کە ئیتر نەچێت بۆ کڵێسا چونکە پشکنین و لێکۆڵینەوەی زانستی لا پەسندتر بوو وەک لە بیروباوەڕی ئایینی. ۆڵتەر کریک، مامی، لە خانوویییەکی بچووک لە بەشی باشووری ئابینگتۆن ئاڤینو دەژیا؛ کوخێکی لە بەشی خوارەوەی باخچە بچووکەکەیدا ھەبوو کە فێری کریکی دەکرد لەوێ کە تەکنیکی شت دروستکردن لە شوشەی تاواوە ببێ و، تاقیکردنەوەی کیمیایی ئەنجام بدا و وێنە چاپ بکات. لە تەمەنی ھەشت یان نۆ ساڵیدا کریک چووە قوتابخانەی ناوەندینۆرسامپتۆن ناسراو بە (گرامەر سکوڵ) لە شەقامی بیڵینگ. قوتابخانەکە ٢ کیلۆمەتر لە ماڵیان دوور بوو بۆیە گونجاو بوو بۆ کریک کە بە پێ بچێتە قوتابخانەو بێتەوە، لە باشووری پاڕک ئاڤینو و ئابینگتۆن پاڕک کڕێسێنت، بەڵام ئەو زیاتر بە پاس یانیش دواتر بە پاسکیل ھاتوچۆی دەکرد. مامۆستاکەی – خاتوو ھۆڵدینگ – مامۆستایەکی ئیلھامبەخش بوو بە شێوەیەک کە چێژی دەبەخشییە ھەموو شتێک. وانەوتنەوە بەم شێوازو ئاستە بەرزە جێگەی ڕەزامەندی بوو بەڵام بەم شێوەیەش ھاندەر نەبوو بۆ ئەو. دوای تەمەنی ١٤ ساڵی لە قوتابخانەی میڵ ھیڵ لە لەندەن دەستی بە خوێندن کرد (لە ڕێگەی وەرگرتنی کورسی خوێندنی بەخۆڕایییەوھ)، لەوێ بیرکاری، فیزیا و کیمیای لەگەڵ نزیکترین ھاوڕێی خۆی جۆن شیڵستۆن خوێند. لە ڕۆژی یادکرنەوەی دامەزراندنی قوتابخانەی میڵ ھیڵ لە ڕۆژی ھەینی ٧ی تەممووزی ١٩٣٣، بەیەکەوە بوونە ھاوبەشی خەڵاتی ۆڵتەر نۆکس بۆ کیمیا. بە بڕوای ئەو، سەرچاوەی سەرکەوتنەکەی ئیلھامی لە شێوازی وانەوتنەوەی قوتابخانەکەی وەرگرت کاتێک کە ئەو قوتابی بووە لەوێ.[٥] لە تەمەنی ٢١ ساڵیدا، بڕوانامەی بەکەلۆریۆسی لە بەشی فیزیا لە زانکۆی کۆڵیج لەندەن بەدەست ھێنا. کریک نەیتوانی لە کامبریج کۆڵیج وەربگیرێت، کە ئەمەش دەکرێ بگەڕێتەوە بۆ تێدانەبوونی یەکێک لە داواکارییەکان کە زمانی لاتینی بوو. کریک دەستی بە خوێندنی دکتۆرا کرد لە یو سی ئێڵ بەڵام لە خوێندن دابڕا بەھۆی ھەڵگیرسانی جەنگی جیھانی دووەمەوە. دواتر بووە قوتابی دکتۆرا و ئەندامێکی فەخری لە گۆنڤایڵ ئاند کایوس کۆڵیج لە کامبریج. ھەروەھا ئەو بەزۆری لە تاقیگەی کاڤێندیش و ئەنجومەنی توێژینەوەی پزیشکی لەسەر زیندەزانی گەردی لە کامبریج کاری دەکرد. ھەروھک ئەندامی فەخری بوو لە چێرچیڵ کۆڵیج لە کامبریج و بە ھەمان شێوەش لە یونیڤێرسیتی کۆڵیج لە لەندەن.[٦] کریک دەستی کرد بە پڕۆژەی لێکۆڵینەوەی دکتۆراکەی لەسەر پێوانی لینجی ئاو لە پلەی گەرمی بەرزدا (کە دواتر وەک «گەمژەترین پرسیاری یان بابەتی لێکۆڵینەوە» باسی کرد) لە تاقیگەی فیزیکزان ئێدوارد نێڤیڵ دا کۆستا ئاندرێید لە یونیڤێرسیتی کۆڵیج لەندەن، بەڵام لەگەڵ ھەڵگیرسانی جەنگی جیھانی دووەم (بە دیاریکراوی لە ئەنجامی ڕووداوی باتڵ ئۆڤ بریتن کە بۆمبێک بە سەقفی تاقیگەکەدا کەوت و لە ئەنجامدا بووە ھۆی تێکشکانی ئامێری تاقیکردنەوەکەی) کریک لەسەر ڕێچکەی فیزیا لایدا. سەرەڕای ئەمە، لە ساڵی دووەمی خوێندنی دکتۆراکەیدا خەڵاتی توێژینەوەی (کارێی فۆستەری) پێبەخشرا کە شانازییەکی گەورە بوو. لە پەیمانگای پۆلیتەکنیک لە بڕۆکلین توێژینەوەی پۆست دکتۆرای خوێند. لە کاتی جەنگی جیھانی دووەمدا واتسن بۆ تاقیگەی توێژینەوەی ئەدمیڕاڵتی کاری کرد، کە لەوێ گروپێکی زۆر لە زانای دیار بەدەرکەوتن لەوانە دەیڤد باتیس، ڕپبێرت بۆید، جۆڕج دیکن، جۆن گەن، ھای ماسێی و نێڤیڵ مۆت؛ واتسن کاری لەسەر نەخشاندنی مینی دەنگی و موگناتیسی کردو ھۆکارێک بوو بۆ نەخشاندنی مینێکی نوێ کە کاریگەر بوو لە دژی مین لابەری ئەڵمانی.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Golden Plate Awardees of the American Academy of Achievement". www.achievement.org. American Academy of Achievement.
  2. ^ "Francis Crick EMBO profile". people.embo.org. Heidelberg: European Molecular Biology Organization. Archived from the original on 16ی Februaryی 2020. Retrieved 10ی Julyی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  3. ^ Crick FH (1958). "On protein synthesis" (PDF reprint). Symp. Soc. Exp. Biol. 12: 138–63. PMID 13580867.
  4. ^ Crick (1990) p. 10: "I remember telling my mother that I no longer wished to go to church".
  5. ^ White, Michael (3 October 2009). "Francis Crick as Late Bloomer". Science 2.0. ION Publications LLC. Retrieved 11 January 2017.
  6. ^ "Bio at Wellcome Trust". Genome.wellcome.ac.uk. Archived from the original on 26 April 2007. ٢٦ی نیسانی ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.