ئیڤان پاڤلۆڤ
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
| ئیڤان پاڤلۆڤ | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ٢٦ی ئەیلوولی ١٨٤٩ Ryazan |
| مەرگ | ٢٧ی شوباتی ١٩٣٦ سەنت پیتەرزبورگ |
| گۆڕ | Literatorskie mostki |
| پەروەردە | Candidate of Sciences |
| زانکۆ |
|
| پیشە | کیمیازان، پزیشک، فیزیۆلۆجیناس، neurologist، توێژەر |
| شوێنکار |
|
| ھاوسەر | Sara Pavlov |
| مناڵ | ، Vera Pavlova، ، |
| خێزان | |
| خەڵاتەکان |
|
ئیڤان بترۆڤیتش باڤلۆڤ (ماوەی ژیان:٢٦ی ئەیلوولی ١٨٤٩ تاکوو ٢٧ی شووباتی ١٩٣٦)، زانایەکی بواری پزیشکی ڕوسی بووە و خەڵاتی نۆبێلی لەبواری پزیشکدا وەرگرتووە، لە تەمەنی ٧ ساڵیدا فێری خوێندن بووە بەڵام بەھۆی کەوتنی لەشوێنێکی بەرزەوە جەستەی تووشی زیانێکی زۆربۆتەوە و لە تەمەنی ١١ ساڵیدا چۆتە قوتابخانە، ساڵی ١٨٧٠ وازی لە پەیمانگا ھێناوە و پەوەندی بەزانکۆی سانت بترسبۆرگەوە کردووە.
لە ساڵی ١٨٧٠ لەزانکۆی بترسبۆرگ لەبەشی فیزیا و بیرکاری خوێندوێتی، لەچوارەم ساڵی خوێندنی زانکۆ بەدواداچونێکی بۆ پەنکریاس کردووە و خەڵاتی زانکۆی باڵای بەدەستھێناوە، ساڵی ١٨٧٥ بەسەرکەوتنێکی گەورەوە زانکۆی لە بواری زانستی سروشتی تەواوکردووە، دواتر پەیوەندی بە ئەکادیمیای پزیشکی نەشتەرگەریەوە کردووە و لەساڵی ١٨٧٨ بڕوانامەی دکتۆرای بەدەستھێناوە، لەساڵی ١٨٧٩ بەھۆی پیچشکەوتنەکانێوە خەڵاتی ئاڵتونی وەرگرتووە.
ئیڤان باڤلۆڤ لە پێشبڕکێیەکی ئەکادیمیا یەکەمی بەدەستھێناوە و بۆتە بەڕێوەبەری تاقیگەی زانستی کارەکانی ئەندامی لەش لەلای سێرگی بۆتکینی پزیشکی بەناوبانگ، ئەندامی ئەکادیمیای زانستی بووە، تاکو ساڵی ١٩٢٤ یش مامۆستا و سەرۆکی بەشی فیزۆلۆجیا بووە لەئەکادیمیای پزیشکی سەربازی، توانیوێتی یاس و بنەما سەرەکیەکانی چالاکی مێشک بدۆزێتەوە، بەگشتی ڕێڕەوەکەی بەنەمایەکی زانستی سروشتی بووە بۆ زانستی دەرونی.
ئیڤان باڤلۆڤ دوو پەرتوکی نووسیوە یەکیەکیان ٢٠ ساڵ لەدیراسەکردنی چالاکی مێشکی باڵای ئاژەڵەکانە و ئەوی تریشیان وانە ووتنەوە لەکاکردنی نیوەی تۆپی مۆخ، لەساڵی ١٩٠٤ خەڵاتی نۆبڵی لە بواری پزیشکدا وەرگرتووە، لە ٢٧ی شووباتی ساڵی ١٩٣٦ لەتەمەنی ٨٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.