ھێنری دێڵ
ھێنری دێڵ | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Henry Hallett Dale | |
![]() | |
لەدایکبوون | ٩ی حوزەیرانی ١٨٧٥ لەندەن، شانشینی یەکگرتوو |
مردن | ٢٣ی تەممووزی ١٩٦٨ کامبریدج، شانشینی یەکگرتوو | (٩٣ ساڵ ژیاوە)
زمانەکانی ئاخاوتن | ئینگلیزی |
پیشە | پزیشک، neuroscientist، biochemist، physiologist |
شوێنی کارکردن | University College London |
پۆستەکان | president of the Royal Society |
پەروەردە | Trinity College |
Doctoral advisor | Ernest Starling، John Newport Langley |
ئەلسێر ھێنری ھالیت دێڵ (٩ یۆنیۆی ساڵی ١٨٧٥ لەندەن تاکوو ٢٣ تەممووزی ساڵی ١٩٦٨) زانای داودەرمان بووە و ساڵی ١٩٣٦ خەڵاتی نۆبێلی لە پزیشکیدا وەرگرتووە، لە زانکۆی تۆلینگتۆن پارک خوێندوێتی دواتر ڕۆشتووە بۆ قوتابخانەی لیز لە کامبردج کە دواتر یەکێک لە بیناکانی بەناوی دێڵەوە ناو نراوە، ساڵی ١٨٩٤ چووەتە زانکۆی کامبردج و لەژێر چاودێری زانای کارەکانی ئەندامی لەش جۆن لانگلی کاری کردووە، ساڵی ١٩٠٣ بۆ ماوەیی چەند مانگێک لە فرانکفۆرتی ئەڵمانیا بووە و لەسەر دەستی بۆڵ ئیرلیخ وانەی خوێندووە، ھەر لەھەمان ساڵ بەھاوکاری ئیرنست ستارلینگ و ولیام بایلیس توێکاری بۆ سەگێکی زیندوو کردووە. ھێنری دێڵ ساڵی ١٩٠٩ بڕوانامەی دکتۆرای لە پزیشکیدا لە زانکۆی کامبریج بەدەستھێناوە ولەکاتی کارکردندا پێکەوە لە زانکۆی لەندەن ھاوڕێتی لەگەڵ ئۆتۆ لۆفی پیدا کردووە، ساڵی ١٩١٤ یوستی بەرشێوەبەری بەشی کیمیا و دەرمانسازی لە پەیمانگای نیشتیمانی بۆ توێژینەوەی پزیشکی لە لەندەن وەرگرتووە. ھێنری دێڵ ساڵی ١٩٣٢ نازناوی سێر ی پێبەخشراوە، ساڵی ١٩٤٤ میدالیای ئیستحقاقی وەرگرتووە، ساڵی ١٩٤٨ بەپلەی سوارچاک خاچی مەزنی لەلایەن ئیمبڕاتۆڕییەتی بەریتانیاوە پێبەخشراوە، لە ساڵی ١٩٤٠ بۆ ساڵی ١٩٤٥ لە ڕێکخراوی شاھانە کاری کردووە و لە ساڵی ١٩٤٢ بووەتە مامۆستای کورسی فۆلەر بۆ کیمیا لە دامەزراوەی شاھانە، ھەروەھا لەکاتی جەنگی جیھانی دووەمدا، ئەندامی دەستەی ڕاوێژکاری زانستی ئەنجومەنی وەزیرانی بەریتانیا بووە. ھێنری دێڵ ساڵی ١٩٠٤ ھاوسەرگیری لەگەڵ ئیلین ھاڕێیت ھالیتی کچی مامی خۆیدا کردووە و کوڕ و کچێکیان بووە، لە ٢٣ یۆلیۆی ساڵی ١٩٦٨ لە کامبریدج کۆچی دوایی کردووە.