ڕۆناڵد ڕۆس
ڕۆناڵد ڕۆس | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Ronald Ross | |
![]() | |
لەدایکبوون | ١٣ی ئایاری ١٨٥٧ Almora، ھیندستان |
مردن | ١٦ی ئەیلوولی ١٩٣٢ لەندەن، شانشینی یەکگرتوو | (٧٥ ساڵ ژیاوە)
شوێنی ناشتن | Putney Vale Cemetery |
باوک | Campbell Claye Grant Ross |
دایک | Matilda Elderton |
خوشک و برا | Charles Ross |
منداڵ | Charles Campbell Ross of that Ilk, younger |
زمانەکانی ئاخاوتن | ئینگلیزی |
زمانی نووسین | ئینگلیزی |
بواری کار | parasitology، epidemiology |
شوێنی کارکردن | King's College London |
ئەندامی | ئەنجومەنی پادشایی، Royal Academy of Medicine of Belgium |
پەروەردە | Barts and The London School of Medicine and Dentistry |
Honorific prefix | سێر |
دانیشتووی | سکۆتلاند |
ئەرشیڤەکان لە | London School of Hygiene & Tropical Medicine، Royal College of Physicians and Surgeons of Glasgow |
پاڵێوراوە بۆ | خەڵاتی نۆبێل لە زانستی ئەرکی ئەندام و پزیشکی، خەڵاتی نۆبێل لە زانستی ئەرکی ئەندام و پزیشکی، خەڵاتی نۆبێل لە زانستی ئەرکی ئەندام و پزیشکی |
ئەلسێر ڕۆناڵد ڕوس (ماوەی ژیان:١٣ی ئایاری ١٨٥٧ لە هیندستان تاکوو ١٦ی ئەیلوولی ١٩٣٢ لە لەندەن لە ئینگلستان) ، پزیشکێکی ئینگلیزی بووە و تایبەت بووە بە زانستی نەخۆشیەکانی باسۆلۆجیا و لە ساڵی ١٩٠٢ خەڵاتی نۆبڵ لەپزیشکدا بەدەستھێناوە ، لە لەقوتابخانەی پزیشکی لە سانت بارسلیمۆ لە ئینگلتەرا پزیشکی خوێندووە، لە ساڵی ١٨٧٩ لە تەمەنی ٢٢ ساڵیدا بڕوانامەی دبلۆمی لە پزیشکدا وەرگرتووە. ڕۆناڵد ڕوس دوای ئەوەی بڕوانامەی دبلۆمی لە پزیشکیدا بەدەستھێناوە ڕۆشتووە بۆ ھیندستان و لەوێ کاری پزیشکی کردووە، لە ساڵی ١٨٨١ بۆ ساڵی ١٨٩٩ وەکو پزیشکی سەربازی لە ھیندستان خزمەتی کردووە دواتر لە ساڵی ١٨٩٩ تاکو خانەنشینکراوە لە ساڵی ١٩١٧ ڕۆشتووە بۆ ئینگلتەرا و لەوێ وەکو توێژەر و مامۆستا لە قوتابخانەی پزیشکی ناوچە گەرمەکان لە لیڤەرپووڵ کاری کردووە. ڕۆناڵد ڕوس لە ساڵی ١٨١٧ بۆ ساڵی ١٩٢٣ ڕۆشتووە بۆ زانکۆی شای سەر بە زانکۆی لەندەن و وەکو پزیشک و مامۆستا لەوێ کاری کردووە، ساڵی ١٩٢٣ پەیمانگایەکی بەناوی ڕوسەوە پێکھێناوە و سەر بە نەخۆشخانەکانی ناوچە گەرمەکانی لەندەن بووە و بۆتە بەڕێوەبەری پەیمانگاکە تاکو ماوەی ٩ ساڵ. ڕۆناڵد ڕوس ژمارەیەکی زۆر خەڵاتی بەدەستھێناوە لەوانە خەڵاتی بارکی ئاڵتونی بۆ توێژینەوەی پزیشکی لەساڵی ١٨٩٥، ساڵی ١٩٠١ خەڵاتی کامیرۆنی لە زانکۆی ئیدنبەرەی ئوسکۆتلەنداوە وەرگرتووە، ساڵی ١٩٠٩ نیشانەی شاھانەی لەلایەن کۆمەڵەی شاھانەی بەریتانیاوە پێبەخشراوە و ساڵی ١٩١١ حکومەتی بەریتانیا نازناوی سێری پێبەخشیوە، ساڵی ١٩٠٢ خەڵاتی نۆبڵی لەپزیشکیدا وەرگرتووە و بەیەکەم کەسایەتی بەریتانی دەژمێردرێت کە ئەم خەڵاتەی وەرگرتووە. ڕۆناڵد ڕوس لە ١٦ی ئەیلوولی ساڵی ١٩٣٢ لەتەمەنی ٧٥ ساڵیدا لەلەندەن کۆچی دوایی کردووە.