جۆن مەکلیۆد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جۆن مەکلیۆد
John James Rickard Macleod لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوون٦ی ئەیلوولی ١٨٧٦ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
Clunie لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ١٦ی ئازاری ١٩٣٥ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (٥٨ ساڵ ژیاوە)
Aberdeen لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
گۆڕAllenvale Cemetery لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
زانکۆ
  • University of Aberdeen
  • University of Aberdeen School of Medicine لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەپزیشک، داھێنەر، مامۆستای زانکۆ، فیزیۆلۆجیناس لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
شوێنکار
خەڵاتەکان

جۆن جەیمس ریکارد مەکلیۆد (٦ی ئەیلوولی ١٨٧٦ - ١٦ی ئازاری ١٩٣٥) زانا و پزیشکێکی ئیسکۆتلەندی بووە، ساڵی ١٨٩٨ لە زانکۆی ئەبردین بڕوانامەی پزیشکی بەدەستھێناوە و دواتر بۆ ماوەی ساڵێک لە زانکۆی لایبتزج کاری کردووە، ساڵی ١٨٩٩ لەزانکۆی لەندەن وەکو موعید لە قوتابخانەی پزیشکی دامەزراوە، ساڵی ١٩٠٢ لەھەمان قوتابخانە وەکو مامۆستای کیمیا دامەزراوە، لەساڵی ١٩٠٣ لە زانکۆی کیس وسترن ریسرف لە ویلایەتی ئۆھایۆ ی ئەمریکا وەکو مامۆستا دامەزراوە، ساڵی ١٩١٨ وەکو مامۆستا بۆ زانکۆی تۆرنتۆی کەنەدی ھەڵبژێردراوە، ساڵی ١٩٢٨ گەڕاوەتەوە بۆ زانکۆی ئەبردین و ھەتاکو دوا ژیانی وەکو مامۆستا لەو زانکۆیە کاری کردووە.

مەکلیۆد گرنگی بە توێژینەوەی کاربۆھیدرات داوە و سەرئەنجام لەگەڵ فردریک بانتنغی ھاوڕێی ھۆڕمۆنی ئەنسۆلینیان دۆزیوەتەوە کە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی شەکرەی میز بەکاردەھێنرێت، ھەر بەھۆی ئەمەشەوە لە ساڵی ١٩٢٣ خەڵاتی نۆبڵی لە پزیشکیدا وەرگرتووە، ئەویش خەڵاتەکەی لەگەڵ جیمیس کۆلیبی ھاوڕێی بەشکردووە کە لە بواری دۆزینەوەی ئەنسۆلیندا یارمەتیداوە.

مەکلیۆد ١١ پەرتوکی داناوە لەوانە: پێشکەوتنە نوێیەکان لە زانستی کاری ئەندامانی لەش، شەکرەی میز و چۆنێتی ئەم نەخۆشیە، کاربۆھیدرات و ئەنسۆلین.

لە ١٦ مارسی ساڵی ١٩٣٥ لە ئەبردین کۆچی دوایی کردووە و لە گۆڕستانی ئەلینفیل لە شاری ئەبردین نێژراوە.

بۆ ڕێزگرتن لەم زانایە ھۆڵی زانستی پزیشکی زانکۆی تۆڕنتۆ ناونراوە جۆن مەکلیۆد، ھەروەھا کۆمەڵەی شەکرەی میزی بەریتانی خێرخوازی کە تایبەتە بە توێژینەوەی شەکرەی میز نووسینگەکانی لە لەندەن ناوناوە جۆن مەکلیۆد.

سەرچاوە[دەستکاری]

  • ویکیپیدیای عەرەبی.