ماکس تیلەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ماکس تیلەر
لەدایکبوون٣٠ی کانوونی دووەمی ١٨٩٩ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پرێتۆریا لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ١١ی ئابی ١٩٧٢ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (٧٣ ساڵ ژیاوە)
New Haven لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
زانکۆ
  • St Thomas's Hospital Medical School
  • University of Cape Town
  • King's College London
  • Rhodes University
  • Pretoria Boys High School لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەپزیشک، کیمیازان، ڤایرۆسناس لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
شوێنکار
خەڵاتەکان
پلەپڕۆفیسۆر لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

ماکس تیلەر (ماوەی ژیان:٠٣ی کانوونی دووەمی ١٨٨٩ تاکوو ١١ی ئابی ١٩٧٢)، زانای ڤایرۆسەکان بووە و لە ساڵی ١٩٥١ دوای ئەوەی کوتانی دژی تای زەرد دۆزیوەتەوە خەڵاتی نۆبێلی لەبواری پزیشکدا وەرگرتووە، لە ٣٠ یەنایری ساڵی ١٨٩٩ لە باشووری ئەفریقا لەدایک بووە، باوکیشی زانای میکرۆبەکانی ئاژەڵان بووە، لە ناوەندی بریتۆریا و زانکۆی ڕودس خوێندۆێتی و دواتر چۆتە قوتابخانەی پزیشکی لە زانکۆی کیب تاون و لە ساڵی ١٩١٨ تەخەڕوجی کردووە. تیلەر بەمەبەستی وەرگرتنی زانیاری زیاتر دەربارەی تەندروستی و ناوچە گەرمەکان باشووری ئەفریقای بەجێھێشتووە و ڕۆشتووە بۆ قوتابخانەی پزیشکی نەخۆشخانەی سانت تۆماسی سەر بەزانکۆی شا لە لەندەن، ساڵی ١٩٢٢ لە بواری پزیشکی ناوچە گەرمەکان بڕوانامەی وەرگرتووە و بۆتە ئەندام لە زانکۆی پزیشکانی شانشینی لەندەن و زانکۆی جەڕاحەکانی شانشینی ئینگلتەرا، ساڵی ١٩٢٢ لە قوتابخانەی زانکۆی هاڤارد لەبەشی پزیشکی ناوچە گەرمەکان دامەزراوە و چەنەھا ساڵ تۆێژینەوەی لەسەر کردووە و ھەوڵی داوە کوتانێک دژ بە تای قەپلێگرتنی جرج بدۆزێتەوە. دوای ئەوەی تیلەر بۆتە یارمەتیدەری پڕۆفیسۆر ئەندرۆ سیلاردز دەستی کردووە بە توێژینەوەی دەربارەی نەخۆشی تای زەرد، لەساڵی ١٩٢٨ سەلماندۆێتی کە ئەم نەخۆشیە لەھەردوو وڵاتی ئەفریقیا و ئەمریکای باشوور ھاوشێوەی یەکن و خۆشی لەکاتی توێژینەوەکانی دووچاری ئەم نەخۆشیە بۆتەوە، ساڵی ١٩٣٠ ڕۆشتووە بۆ دامەزراوەی ڕۆکفێلەر لە نیویۆرک و دواتر بۆتە بەڕێوەبەری تاقیگەی ڤایرۆسەکان، لەنێوانی ساڵی ١٩٦٤ بۆ ساڵی ١٩٦٧ بۆتە ئوستاز لە زانکۆی ییڵ بین. دوای ئەوەی ماکس تیلەر تاقیکردنەوەی لە سەر مشک کردووە کوتانی دژی تای زەردی دۆزیوەتەوە و لە نێوان ساڵی ١٩٤٠ بۆ ١٩٤٧ دامەزراوەی ڕۆکفەلر نزیکەی ٢٨ میلیۆن کوتانی بەرھەمھێناوە و ھەر بەم بۆنەیەشتوە بۆتە خاوەنی خەڵاتی نۆبێل لەبواری پزیشکیدا لەساڵی ١٩٥١، بێجگە لەجەندین خەڵاتی دیکە و لە ١١ ئۆغستسی ساڵی ١٩٧٢ لەتەمەنی ٧١ ساڵیدا لە ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا کۆچی دوایی کردووە.

سەرچاوە[دەستکاری]