جۆرج والد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جۆرج والد
George Wald, 1987
George Wald لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوون١٨ی تشرینی دووەمی ١٩٠٦ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
نیویۆرک لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ١٢ی نیسانی ١٩٩٧ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (٩٠ ساڵ ژیاوە)
کامبریج، ماساچووسیتس لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
زانکۆ
  • Columbia University
  • New York University
  • Brooklyn Technical High School لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەژینناس، neuroscientist، پزیشک، biochemist، کیمیازان، فیزیۆلۆجیناس، researcher لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
شوێنکار
خەڵاتەکان
جۆرج والید

جۆرج والید (ماوەی ژیان:١٨ی تشرینی دووەمی ١٩٠٦ لە نیویۆرک تاکوو ١٢ی نیسانی ١٩٩٧) زانایەکی ئەندامی لەشی ئەمریکی بووە، چووەتە قوتابخانەی ناوەندی تیقەنی لەنیویۆرک و لە ساڵی ١٩٢٢ دەرچووە، لە ساڵی ١٩٢٧ لە زانکۆی نیویۆرک پلەی بەکالۆریۆسی لە زانست بەدەستھێناوە، لە ساڵی ١٩٣٢ لە زانکۆی کۆلۆمبیا پلەی دکتۆرای لە فەلسەفەی زانستی ئاژەڵ وەرگرتووە. دوای ئەوەی جۆرج والید دەرچوو لە خوێندن لە ساڵی ١٩٣٢ بۆ ساڵی ١٩٣٤ ئەنجومەنی نیشتیمانی ئەمریکا بۆ توێژینەوەی ناردۆیتی بۆ ئەڵمانیا بەمەبەستی درێژەدان بەخوێندن و لەبەرلین خوێندۆێتی و ئەوەی دۆزیوەتەوە کە ڤیتامین لەناو تۆڕی چاودا بوونی ھەیە، دواتر ڕۆشتووە بۆ سویسرا و پاشان گەڕاوەتەوە بۆ ئەڵمانیا و لەپەیمانگای قەیسەر فیلھام لە ھایدلبۆرگ کاری کردووە، دوای ئەوەی ھیتلەر دەسەڵاتی ئەڵمانیای گرتووەتە دەست ناچار بووە لە ساڵی ١٩٣٣ بگەڕێتەوە بۆ زانکۆی شیکاڤۆ لەویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا، ساڵی ١٩٣٤ وەکو مامۆستا لەزانکۆی ھارفارد کاری کردووە ھەروەھا لە ساڵی ١٩٥٦ یش وەکو مامۆستا لەزانکۆی کالیفۆرنیا کاری کردووە. جۆرج والید دوای ئەوەی دکتۆرای بەدەستھێنا ئەوی دۆزییەوە کە ڤیتامین ئەی یەکێکە لەپێکھاتەکانی تۆڕی چاو و ڕایگەیاند کە ڤیتامین ئەی زۆر بەسوودە بۆ چاو، لە ساڵی ١٩٥٠ وەکو ئەندام لە ئەکادیمیای نیشتیمانی ئەمریکا بۆ زانست ھەڵبژێردراوە، لە ساڵی ١٩٥٨ بووەتە ئەندام لە کۆمەڵەی فەلسەفەی ئەمریکا، لە ساڵی ١٩٣٩ لەلایەن کۆمەڵەی کیمیاوی ئەمریکاوە خەڵاتکراوە، ساڵی ١٩٥٣ خەڵاتی لاسکەری لە کۆمەڵەی ئەمریکا بۆ تەندروستی گشتی وەرگرتووە، بیجگەلە چەند پلە وپایەی و خەڵاتێکی دیکەی جۆراوجۆر لە ساڵی ١٩٦٧ خەڵاتی نۆبڵی لەپزیشکیدا وەرگرتووە. جۆرج والید لە ١٢ نیسانی ساڵی ١٩٩٧ لەتەمەنی ٩٠ ساڵیدا لە ئەمریکا کۆچی دوایی کردووە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]