پەیوەندییەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕۆبێرت گەیتس وەزیری بەرگری ئەمریکا لە ھەولێر، لە ٨ی نیسانی ٢٠١١ لەگەڵ مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان وتووێژ دەکات

پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستانی عێراق لەگەڵ دەوڵەت و ڕێکخراوە بیانییەکان لەلایەن ھەرێمی کوردستانەوە بەڕێوەدەچێت. سەقامگیری سیاسی و ئابوورییەکی خێرا گەشەسەندوو دەرفەتی بە حکوومەتی ھەرێم داوە کە سیاسەتێکی دەرەکی سەربەخۆ لە سیاسەتی حکوومەتی ناوەندی پەیڕەو بکات. دەزگای سەرەکی حکوومەتی ھەرێم بۆ ئاڕاستەکردنی کاروباری دەرەوەی حکوومەتی ھەرێم، وەزارەتی پەیوەندییەکانی دەرەوە (DFR)ە. ئامانجە سەرەکییەکانی DFR بریتین لە بەرزکردنەوەی ئاستی جیھانی ھەرێمی کوردستان و باشترکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی ھەرێم لەگەڵ حکوومەتە جیاوازەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و پێشکەشکردنی دەرفەتە بازرگانییە سەرھەڵداوەکان لە ھەرێمی کوردستان بۆ ئەکتەرە ھەرێمی و نێودەوڵەتییەکان.[١]

دیدگای سیاسەتی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان زەمینەی بۆ دامەزراندنی نوێنەرایەتیی جۆراوجۆری دیپلۆماسی لە کوردستان خۆش کردووە. بە گشتی ٣٠ وڵات ئامادەیی دیپلۆماسییان لە ھەولێر ھەیە. ھەروەھا دەزگا فرەنەتەوەیییەکان، لەوانە یەکێتی ئەورووپا، نەتەوە یەکگرتووەکان، لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور، جی ئای ئەی و کەی ئۆ ئای سی کەی ئۆفیسیان لە کوردستان ھەیە. بوونی حکوومەتی ھەرێم لە دەرەوەی وڵات لە ساڵی ٢٠٠٧ەوە بەشێوەیەکی بەرچاو گەشەی کردووە. لە ئێستادا حکوومەتی ھەرێم نوێنەرایەتی لە ١٤ وڵاتدا ھەیە.[٢]

بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوە[دەستکاری]

ھەرێمی کوردستان لە مانگی ئەیلوولی ساڵی ٢٠٠٦ وەزارەتی پەیوەندییەکانی دەرەوەی دامەزراند بۆ ئەنجامدانی پەیوەندی لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی. ئەمڕۆ DFR بەشێکی دانەبڕاوە لە حکوومەت، کە پۆرتفۆلیۆیەکی بەرفراوانی بەرپرسیارێتی ھەیە. پێشتر DFR لە ساڵی ٢٠٠٦ەوە لەلایەن وەزیری دەرەوە فەلاح مستەفا بەکرەوە سەرۆکایەتی دەکرا. لە ساڵی ٢٠١٩ەوە لەلایەن وەزیر سەفین دیزەیی سەرۆکایەتی دەکرێت. وەزارەتی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەرکی پێشخستنی بەرژەوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و گەلەکەی لە پێوەندی لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بەپێی یاساکانی ھەرێم و دەستووری عێراقی پێسپێردراوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Overview: Kurdistan Region of Iraq". Invest in Group. Retrieved 2014-07-27.
  2. ^ https://en.wikipedia.org/wiki/Foreign_relations_of_Kurdistan_Region