سارلی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سارلی، سارەڵی یان سارۆڵی (بە عەرەبی: صارلی) کۆمەڵگایەکی ئایینی لە باشووری کوردستان و عێراقە کە لەنێوان کەرکووک، مووسڵ و ھەولێردا دەژێن. سارلییەکان خۆیان لە کاکەییەکان دەزانن کە نیشتەجێی سەرەکییەکەیان کەرکووکە.[١][٢]

وشەڕەت[دەستکاری]

سەبارەت بە وشەڕەتی سارلی ڕوانگەیەکی یەکڵە لە دەستدا نییە:

ڕەشید یاسمی نووسیوە کە ناوی سارلی بەو ھۆکارە لەسەر ئەم خەڵکە دانراوە کە کەسایەتییە ئایینییەکانی ئەوانە بەھەشتیان بە خەڵکی ھۆزەکە فرۆشتووە و چۆن کەسێک لەم ھۆزە شیاوی بەھەشت بوو، پێدەڵێن: صار الی الجنە؛ واتە چوو لە بەھەشتدا.[٣] تەیب تاھێری ئەم قسەیە بە قسەیەکی لایەنگرانە زانیوە.

تەیب تاھێری نووسیوە سارلییەکان کۆمەڵێک لە یارسانییەکانی دانیشتووی مووسڵن، لە شارەزوورەوە ھاتوونەتە بۆ مووسڵ و چۆنکە میری مووسڵ پەنای داون و ڕادەستی نەکردین، بە ئەوانە «صارلی» واتە «ھی خۆیەوە» گۆتووە.[٤]

ھەروەھا ئەم ڕوانگەش ھەیە کە وشەی «صارلی»، کورتکراوی «صارملی»یە، کە وشەی «صارم» لە تورکیدا بە واتای شمشێرە و لەلایەن تورکەکان ئەم ناوەیان پێدراوەتەوە. ئەگەر ئەم قسە ساغ بێت، ئەو ئەگەرە دێتە ئاراوە کە سارلییەکان پاشماوەکانی سەربزێویی سارم خانی کوردی ئێزیدی بوونە کە لە ساڵی ۹۱۲ی کۆچیی مانگی (١٥٠٦ی زایینی) دژ بە شا ئیسماعیل سەفەوی بە ھزرێکی ئایینی یاخی بوو. سارم خان کوردێکی ئێزیدی بوو و چل ھەزار ماڵ لە کوردە ئێزیدییەکان پشتیوانیان لێ دەکرد.[٥]

کتێب و ئایینی سارلییەکان[دەستکاری]

ئایینی سارلییەکان شاراوەیە و سەبارەت بە بیر و باوەڕەکانیان زانیارییەکی لە بەر دەستدا نییە.[٦][٧]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ڤلادمیر مینۆرسکی، وەرگێڕانی نەجات عەبدوڵڵا، سلێمانی، ٢٠٠٧.
  2. ^ محەممەد عەلی سوڵتانی، بزووتنەوە و سەرھەڵدانی عەلەوییەکانی زاگرۆس، یا مێژووی ڕاڤەییی ئالی حەق (یارسان)، وەرگێڕانی عەدنان بەرزنجی، بەرگی دووھەم، ھەولێر: ئاراس، ١٣٨٩[=٢٠١٠].
  3. ^ ڕەشید یاسمی، غوڵامڕەزا، کورد و بەردەوامیی ڕەگەزی و مێژوویی ئەو، بەرگی دووەم، تاران، ئەمیر کەبیر، ١٣٦٣[=١٩٨٤].
  4. ^ تاھێری، تەیب، مێژوو و فەلسەفەی سەرئەنجام: چاندی یارسان و شیکردنەوەیەک لەسەر کۆمەڵەکانی ھزری و باوەڕی لە کورستان، ھەولێر، چاپی یەکەم: ۲۰۰۹؛ پ ۱۱۹-۱۱۷.
  5. ^ ماڵپەڕی کوردھا: کوردەکان و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ شا ئیسماعیلی یەکەم (بە فارسی)، نووسراو لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٣؛ بازدید در ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.
  6. ^ https://www.vajehyab.com/dehkhoda/صارلی
  7. ^ http://dictionary.abadis.ir/fatofa/صارلی/