وتووێژی داڕێژە:گەلانی ئێران

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

خوارین بە واتای باشووری نییە[دەستکاری]

@Nskoaljسڵاو بەڕێز گیان، وشەی کوردیی خوارین بە واتای باشووری (ئاراستەی جوگرافیایی باشوور یان South) نییە؛ بەڵکو بە واتای خوار یان لای ژێروو (لە عەرەبی: سفلی، لە ئینگلیزی: Lower) بە کار دێت و بە ھەڵە بە کار دەچێت. جگە لەمە، ھیچکەس لە کرماشان و ئیلام و خانەقین خۆی بە کوردێکی «خوارین» ناو نابات و بە زمانەکەی خۆیشی ناڵێت خوارین! خەڵکی ئەو ناوچانە ھەر بە تەنیا بە خۆیان دەڵێن کورد، بێ ھێچ پێشگر و پاشگرێک، تکایە وشەی ھەڵە و دەستکرد و تازەخوڵقێندراوی «خوارین» بە کار مەبەن. پەڕاو (لێدوان) ‏١٠:٠٦، ٢١ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Paraw: زۆر سپاس بۆ ڕوونکردنەوەت دەستکارییەکم پووچەڵ کردەوە، بەگشتی ئەو ھەڵانە زۆرن بە نموونە بە گشت کرمانجەکان دڵێن بادینی یان شکاک (لە کاتێکدا ئەمانە بەشێکی بچووک لە کرمانجەکانن) و ھەر بە کوردانی ناوچەکانی باشوور دەڵێن کەڵھوڕ (لە کاتێکدا ئەمەش بەشێکە لە کوردانی ناوچەکانی باشوور). لێرەش پرسیارم لە بەڕێزتان کردبوو و کێشەکە ئەمەیە کە کوردانی باشوور بەشێوەیەکی بەرفراوان بۆ کوردانی ھەرێمی کوردستان و عێراق بەکاردێت و دەکرێت تێکەڵ بکرێت. منیش بۆیە وشەی خواروو یان خوارینم ھەڵبژارد کە وتاری کوردیی باشووری ئەم وشەیەش بۆی بەکاربردراوە. دیسان سپاس بۆ بەڕێزتان. Nskoalj (لێدوان) ‏١٢:٢٨، ٢١ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Nskoalj سپاس و ڕێز بۆ جنابت. پەڕاو (لێدوان) ‏١٢:٥٦، ٢١ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]