کاوا نەمر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کاوا نەمر
لەدایکبوون٢٩ی ئایاری ١٩٧٤
نەتەوەکورد
پەروەردەزمان و ئەدەبیاتی ئینگلیزی
زمانی یۆنانیی کۆن
خوێندنگەزانستگای حاجەتتەپە
زانستگای ئەستەمبوڵ
پیشەشاعیر، نووسەر و وەرگێڕ

کاوا نەمر (بە کرمانجی: Kawa Nemir)، (٢٩ی ئایاری ١٩٧٤ لە ڕەشقەلاس[١] - ) شاعیر، نووسەر و وەرگێڕی کوردی باکووری کوردستانە. نەمر لە زمانی ئینگلیزی بە کوردیی کرمانجییەوە وەرگێڕان دەکات و ھەندێک لە کارە گەورەکانی وێژەی ئینگلیزی وەکوو ئوولیس لە جەیمز جۆیس و ھاملێت لە ویلیام شێکسپیری وەرگێڕاندووەتە بە کوردی. کاوا نەمر ھەروەھا سەرنووسەری کۆواری کوردیی ژیانا ڕەوشەنە.

ژیان و خوێندن[دەستکاری]

کاوا نەمر لە ٢٩ی ئایاری ١٩٧٤ لە شاری ڕەشقەلاس لە پارێزگای ئیدر لە باکووری کوردستان لە بنەماڵەیەکی چینی سەرەوە لەدایک بوو.[٢] خوێندنی سەرەتاییی خۆی لە لە قوتابخانەکانی ڕەشقەلاس و ئەستەنبوڵ تێپەڕاندەوە.[٣] بەگوێرەی چاوپێکەوتنێکی کە لەگەڵ دەنگی ئەمریکادا کردووەتەوە، وەکوو کوردێک لە قوتابخانەدا ڕووبەڕووی ئاسمیلەکردن و شۆناسی کوردیی بووەتەوە.[٤] کاوا نەمر بەدوای ئەوەی کە لە زانکۆکانی حاجەتتەپە و ئەستەمبوڵ زمان و ئەدەبیاتی ئینگلیزیی خوێند، ھەتا ساڵی ٢٠٠٢ لە زانکۆی ئەستەنبوڵ زمانی یۆنانیی کۆنیشی خوێندەوە.[١] چەند ھاوڕێیەکی تێکەڵی ڕێزەکانی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بوون کە دژی سوپای تورکیا شەڕ دەکات، بەڵام خۆی ئەوەی ھەڵبژارد کە ببێت بە نووسەرێک.[٤] لە سەرەتای ساڵانی ٢٠٠٠دا ڕووی لە ئامەد کرد.[٢]

چالاکییەکان[دەستکاری]

کاوا نەمر لە ساڵی ١٩٩٧ەوە سەرنووسەری گۆڤاری ڕۆشنبیری و ئەدەبیی کوردیی ژیانا ڕەوشەن بووە.[٣] گۆڤارەکە لە ژێر سەرپەرشتیی ئەودا، ھەتا ساڵی ٢٠٠٣ بەشێوەی مانگانە ٥٢ ژمارەی بڵاوکرابوو.[٣] لە ساڵی ٢٠١٢ وەرگێڕانی نەمر لە ھاملێتی شێکسپیر بۆ یەکەمجار لە شانۆی ڕەستی ئەمستەردام لە ھۆڵەندا نمایشکرا[٣]، کە یەکەمین گونجاندنی ھامێلت بە زمانی کوردی بوو[٥] کە دواتر لە چەندین شوێن و بۆنەدا لەلایەن شانۆی شارەوانی شاری ئامەدەوە نمایشکرا.[٢] لە ساڵی ٢٠١٩ وەرگێڕانی کاوا نەمر لە ئۆپێرای تۆسکای جاکۆمۆ پوچینی بۆ یەکەمجار لە «شانۆی شاری ئەمستردام» نمایشکرا.[٦] نەمر جگە لە وەرگێڕانی زۆرێک لە کلاسیکەکانی ئەدەبی یۆنانی و ڕۆمی بۆ زمانی کوردی، شانۆنامەنووسیشە و بەرھەمی کلاسیکی کوردیی مەم و زینی ئەحمەدی خانیی بۆ شانۆ وەرگێڕاوەتەوە.[٦]

خەڵاتەکان[دەستکاری]

[٨]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا "کاوا نەمر". کوردیلیت. 8 August 2016.
  2. ^ ئ ا ب پ گیردینک, فرێدریکێ (6 July 2018). "کاوا نەمر وەرگێڕی کورد سوێند دەخوات کە لە ئەمستردامەوە چاپ و بڵاوکردنەوەی کوردی بەردەوام بێت". ئاحڤال.
  3. ^ ئ ا ب پ "کاوا". ئێربان ڕیسۆرت (بە ھیندی). Retrieved 2022-08-17. ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ ئ ا جۆنز, دۆریان (30 January 2015). "شەڕەکانی شاعیرێکی کورد بۆ بەرگریکردن لە زمان و کولتوور". دەنگی ئەمریکا (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-08-17.
  5. ^ فێرشترایت, پیتەر (2019). ""نواندن" لە ژێر باری نائاسایی لە تورکیادا: گفتوگۆیەک لەگەڵ ھونەرمەندانی کورد سەبارەت بە شانۆ و نەریتی دەنگبێژی و یەکەمین ھاملێتی کوردی" (PDF). زانستگای خرۆنینگێن.
  6. ^ ئ ا "کاوا نەمر: وەرگێڕانی شانۆیی ئۆپێرای تۆسکا بە زمانی کوردی نمایش دەکرێت". بیانێت. 10 July 2019.
  7. ^ "ئینستیتیوتی کوردیی ئەستەمبوڵ ١٨ ساڵە بوو". ماڵپەڕی یووکسەکۆڤا ھابەر (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). 18 April 2010. Retrieved 2022-08-17.
  8. ^ "کاوا نەمر". ڕایتێرز ئانلیمیتێد (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-08-17.