محەممەد سەدیق مەحموودی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

محەممەد سەدیق مەحموودی (لەدایکبووی ١٩٣٧ لە بۆکان) ھۆنراوەبێژی کوردی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو.

ژیان[دەستکاری]

محەممەد سەدیق مەحموودی لە ساڵی ١٩٣٧ لە دێیەکی پاشبوڵاغ لە نێوانی بۆکان و مەھاباد لە بنەماڵەیەکی ئایینیدا لە دایک بوو. ناوی بابی مەلا برایم و کوڕی مەلا ساڵحی سەرا و لە بنەماڵەی مەلایانی شەمۆڵەی ناوچەی سەردەشت بوو. لە کۆلێژی یاسای زانکۆی تاران بڕوانامەی بەکەلۆریای حقووقی قەزای وەرگرتووە و لە شاری مەھاباد مامۆستای قوتابخانە بووە.[١]

کتێبەکان[دەستکاری]

کۆی شێعرەکانی محەممەد سەدیق مەحموودی بە ناونیشانی خوارەوە لە چاپ دەرھاتووە.

  • مەحموودی، محەممەد سەدیق. ١٣٦٧. وەنەوشە، ئوورمی: ناوەندی بڵاوکردنەوەی فەرھەنگ و ئەدەبی کوردی (پەخشانگەی سەلاحەدیینی ئەیووبی)، چاپی یەکەم.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ مەحموودی، ١٣٦٧: ٤–١.
  • مەحموودی، محەممەد سەدیق. ١٣٦٧. وەنەوشە، ئوورمی: ناوەندی بڵاوکردنەوەی فەرھەنگ و ئەدەبی کوردی (پەخشانگەی سەلاحەدیینی ئەیووبی)، چاپی یەکەم.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]