ویلیام شێکسپیر

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
ویلیام شێکسپیر
لەدایکبوون ویلیام شێکسپیر
٢٦ ی نیسانی ١٥٦٤ز.
سترادفۆرد ئابۆن ئافۆن، وارویکشایر، ئینگلتەرا
مەرگ ٢٣ ی نیسانی ١٦١٦ز.
سترادفۆرد ئابۆن ئافۆن، وارویکشایر، ئینگلتەرا
نەتەوە ئینگلیز
پیشە شانۆنووس، هۆنراوەنووس، ئەکتەر
ھاوسەر ئان هاساوای
منداڵەکان سوزانا شێکسپیر، جۆدیس شێکسپیر، هامێنت شێکسپیر
واژۆ

ویلیام شێکسپیر، ویلیام یان ویلیەم (بەئینگلیزی:William Shakespeare)(لەدایکبووی ٢٦ی نیسان ی ١٥٦٤ - کۆچکردوو لە ٢٣ی نیسان ی ١٦١٦هۆنراوەنووس و شانۆنووس ـێکی ئینگلیز بوو. بەشێوەیەکی بەرفراوان بە گەورەترین نووسەرەکانی زمانی ئینگلیزیی دادەنرێت، هەروەها دیارترین نووسەرەکانی دراما لە جیهاندا. زۆرین جار نازناوی (هۆنراوەنووسی ئینگلتەرای نەتەوەیی) و (هۆنراوەنووسی ئافۆنی داستانیی) لێدەنرێت. کارەکانی زیندوون، پێک دێن لە ٣٨ شانۆگەریی، ١٥٤ سۆناتا و دوو هۆنراوەی گێرانەوەی دوورودرێژ، هەروەها ژمارەیەکی تر لە هۆنراوە. شانۆگەرییەکانی بۆ هەموو زمانە زیندووە سەرەکییەکانی جیهان وەرگێراون، و لەهەر شانۆگەرییەکی تر زۆرتر پێشکەش دەکرێن. شێکسپیر لەدایکبووە و گەورە بووە لە سترادفۆرد ئابۆن ئافۆن، لەتەمەنی ١٨ ساڵییدا چۆتە ژیانی هاوسەرییەتییەوە لەگەڵ ئان هاساوای، کە ٣ منداڵی لێی بوو، سوزانا و دووانەیەک کە هامینت و جۆدێس بوون. لەنێوان ساڵەکانی ١٥٨٥ بۆ ١٥٩٢ دەستی کرد بە پیشەیەکی سەرکەوتوو لە لەندەن وەک ئەکتەر و نووسەر، و بەشێک بوو لە خاوەنی کۆمپانیای نواندن کە ناوی پیاوانی لۆرد چامبرلین بوو، کە دواتر بە ناوی پیاوانی پادشا ناسرا. دەردەکەوێت کە خانەنشین بووە و گەڕاوەتەوە بۆ سترادفۆرد لەدەوروبەری ساڵی ١٦١٣، کە دوای سێ ساڵ پاش ئەو کۆچی دوایی کرد. تۆمارنامەیەکی کەم ماوە لەژیانی تایبەتیی شێکسپیر.

شێکسپیر کارە هەرە گەورە و ناسراوەکانی لەنێوان ساڵانی ١٥٨٩ بۆ ١٦١٣ بەرهەم هێناوە، بەشێوەیەک کە شانۆگەرییەکانی سەرەتای بەشێوەیەکی گشتیی کۆمیدی و مێژووی، ئەمانەش شێوازێک بوون کە گەیانییانە رادەی ئاڵۆزبوون و ئاستی باڵا لە کۆتاییەکانی سەدەی شانزەهەم. پاشان هەستا بە نووسینی تراژیدی بەشێوەیە گشتی تا نزیکەی ساڵ ١٦٠٨ ـیش، لەوانە هاملێت، پادشا لیرو ماکبێس، کە ئەم کارانە بە باشترین کارەکانی زمانی ئینگلیزیی دادەنرێت، و لە کۆتاییەکانیشدا هەستا بەنووسین بەشێوەی کۆمیدیای تراژیدی، بەناوی رۆمانسیات ـیش، هەروەها هاوکاری و یارمەتی هەبووە لەگەڵ شانۆنووسانی تر. زۆرێک لە شانۆگەرییەکانی لەماوەی ژیانییدا لەبەرگی جۆروجۆردا دەرچوون و لەچاپ دراون بەشێوەیەکی کوالیتیی بەرز. لەساڵی ١٦٢٣، دوو هاوڕێ/هاوکار ی کۆنی شانۆی هەستان بە بڵاوکردنەوەی پەڕەی یەکەم بۆی، ئەمەش چاپێک بوو کۆکرابووەوە بۆ کارە دراماتیکییەکان بەشێوەیەک کە هەمووی گرتەوە جگە لەو دوو شانۆگەرییەی کە ئێستا دەزانرێت کە هی شێکسپیر بوون. شێکسپیر هۆنراوەنووس و شانۆنووسێکی ریزداری سەردەم و رۆژانی خۆی بوو، بەڵام قورسییەتی بەرزنەبووە و ئەم ژیانەوەیەی ئێستای بۆخۆوە نەدیت تا سەدەی نۆزدە، بەشێوەیەک کە رۆمانتیکییەکان ئەوپەڕی لێهاتوویی و زانایی شێکسپیرییان بینی، وەک چۆن کە ڤیکتۆرییەکان بە پەرستن ئازایەتی شێکسپیرییان ئەپەرست گەیشتە ئەو رادەیەی کە جۆرج بێرنارد شۆ وتی شێکسپیر (بتی هۆنراوەنووسانی داستان)) ـە (Bardolatry) لەسەدەی بیستەمدا. ئێستاش شانۆگەرییەکانی خاوەنی زۆرترین جەماوەرە و لەوپەڕیی ناوبانگدایە بەشێوەیەکی بەردەوامیش لێکۆڵینەوەیان لەسەر دەکرێت، هەروەها دووبارە نمایشکردنییان و دووبارە لێکدانەوەیان لەسەکۆ جیاوازە رۆشنبیریی و سیاسییەکان لەسەرانسەری جیهان.

پێرست

ژیانی [دەستکاری]

سەرەتاکانی ژیانی [دەستکاری]

ویلیام شێکسپیر کوڕی جۆن شێکسپیر بوو، درووستکەرێکی زۆر سەرکەوتوو بوو لە بواری درووستکردنی دەستکێشدا، و ئەندامی شارەوانیش بوو، رەگەز و بنەڕەتی ئەگەڕێتەوە بۆ سنێترفێڵد، دایکیشی ماری شێکسپیر، کچی دەوڵەمەندێک بوو کۆمەڵێکی زۆر زەوی هەبوو. شێکسپیر لە سترادفورد ئابۆن ئافۆن و وا دانراوە کە لە ٢٦ ی نیسانی ١٥٦٤ لەدایکبووە، بەرواری لەدایکبوونی راستەقینە و دڵنیایی شێکسپیر تائێستا نەناسراوە، و سێیەم منداڵ بووە لەنێو هەشت منداڵدا. لەگەڵ نەبوونی هیچ تۆمارنامەیەکی زیندوو بۆ ئەو ماوەیە، بەڵام زۆربەی پەڕتووکەکانی ژیاننامە کۆکن لەسەر ئەوەی کە شێکسپیر لە قوتابخانەی پادشای نوێ لە سترادفۆرد فێری خوێندن بووە، ئەویش قوتابخانەیەکی ئازاد بووە، لەساڵی ١٥٥٣ بەکرێگیراوە کە دووریەکەی چارەکە میلێک دەبوو لە ماڵەکەیەوە، خوێندنگەکانی رێزمانی زمان جیاواز بوو لەڕووی ئاستەوە لەسەردەمی ئێڵیزابێسدا، بەڵام مەنهەجەکە دەنووسرایەوە بەپێی یاسا لەسەرانسەری ئینگلتەرادا، بەوشێوەیەش خوێندنگە فێربوون و خوێندنێکی ڕاست و بەهێزی دابین دەکرد لە رێزمانی زمانی لاتینی و کلاسیکێتی. لەتەمەنی ١٨ ساڵیدا، لەگەڵ ئان هاساوای چوونە ژیانی هاوسەرێتییەوە کە لەوکاتەدا ئان ٢٦ ساڵ بوو، دادگای کەنیسە لەوکاتەدا مۆڵەتی هاوسەرگیریی لە ٢٧ ی تشرینی دووەمی ١٥٨٢ ـدا دەرچووان. پاش ئەوەی بە چەند رۆژێک دوو هاوسێ/دراوسێی ئان بەڵگەنامەیان دا کە هیچ رێگریی و تەگەرەیەک نییە لەبەردەم هاوسەرگیرییەکەیان. پێدەچێت هەردوو هاوسەر لەو کاتەدا بەپەلە هاوسەرگیرییەکەیان رێکخستبێت، چوونکە راوێژکار و ڕسستەر رێگەی دا بەخوێندنەوەی هاوسەرگیرییەکە بۆ تەنها جارێک لەبری سێ جار خوێندنەوەی بنەڕەت. رەنگە سکپڕیی ئان لەوکاتەدا هۆکار بووبێت بۆ ئەو پەلە پەلە، پاش شەش مانگ لە هاوسەرێتی منداڵێکییان بوو کە سوزانا بوو، کەدانراوە بە لەدایکبووی ٢٦ ی مایس ی ١٥٨٣. بەدوای ئەودا دووانەیەکییان بوو کە کوڕێک بەناوی هامنێت و کچێک بەناوی جودێس بوو ئەمەش لە پاش دوو ساڵ. هەروەها ئەوانیش بە لەدایکبووی ٢ ی شوباتی ١٥٨٥ دانراون، بەڵام هامنت کۆچی دوایی کرد بەهۆی چەند هۆیەکی نەزانراوەوە لەتەمەنی ١١ ساڵیدا، و نێژراوە لە ١١ی ئاب ی ١٥٩٦. پاش لەدایکبوونی دوانەکە، بێ لەچەند شوێنپێیەکی کەمی شێکسپیر هیچی تر نەبوو لەسەر مێژووی، تەنانەت وەک بەشێک لە بینراوەکانی شانۆگەرییەک لە لەندەن ساڵی ١٥٩٢ باسکرا. و بەهۆی ئەم بۆشاییەوە، لێکۆڵەرەوان ئاماژە بەوە دەدەن کە ساڵەکانی نێوان ١٥٨٥ و ١٥٩٢ -ساڵە لەناوچووەکانی شێکسپیرن-. لەهەوڵی نووسینی ژیاننامە بۆ شێکسپیر لەم ماوەیەدا، سوود وەرگیرا لە بەسەرهاتە بۆ هەڵبەستراوەکان. نیکۆڵاس ڕۆ یەکەم ژیاننامەی شێکسپیری نووسیوە و ئەو ئەفسانەیەی سترادفۆردی نوێکردۆتەوە کە دەڵێت لە شێکسپیر هەڵهاتووە لە دادگا بەهۆی کەیسی ڕاوکردنی نایاسایی ئاسک. جۆن ئۆبری ئاماژەی بەوەدا کە شێکسپیر بەڕێوەبەری قوتابخانەیەکی دەرشار/لادێ بووە. هەندێک لە زانایانی سەدەی بیستەم پێشنیاری ئەوە دەکەن کە شێکسپیر رەنگە وەک بەڕێوەبەری قوتابخانەیەک دانرا بێت لەڕێگەی هوگتۆن لە لانکشایرەوە، کە خاوەنی زەوییە کاسۆلۆکییەکان بووە، و لە وەسیەتنامەکەیدا ناوبراو [ویلیام شیکشافت] ی دیاریکردووە. و هیچ بەڵگەیەکیش نین لەسەر ئەمانە و هەم لەسەر ئەو هەڵبەستر و قسەڵۆکانەی دوای مردنی درووست بوون.

لەندەن و کاری شانۆیی [دەستکاری]

زۆر بەشێوەیەکی رێک و دیاریکراو، ڕوون نییە کەی شێکسپیر دەستی کردووە بە نووسین، بەڵام بەڵگە و نیشانەکانی سەردەمەکان بەگشتی ئاماژە بەوە دەدەن کە زۆربەی شانۆگەرییەکانی شێکسپیر لەسەر تەختەی شانۆی لەندەن بووە نزیکەی ساڵی ١٥٩٢، و زۆر ناسراو بووە لە لەندەن لەو کاتەدا بەوەی کە هێرشی کراوەتە سەر لەلایەن شانۆنووس رۆبەرت گرینەوە، رەنگە ئەمەی خوارەوە دەقی رەخنەیەکی رۆبەرت بێت بۆ شێکسپیر:
قەلەڕەشێکی لەخۆبایی، لکاو بەپەڕمانەوە، لەگەڵ ئەوەی دڵی پڵنگ پێچراوە لەنێو یارییە سووکەڵە تایبەتییەکانەوە، کە پێویستە وابێت بتوانێت قسە بکات بە پاراوییەتی هۆنراوە ئازاد ...
زانایان کۆک نین لەسەر واتەیەکی دەقاودەقی ئەم وشانە، جگە لەوەی کە زۆرێک لەزانایان وا دادەنێن کە گرین، شێکسپیر بەوە تاوانبار دەکات کە ویستوویەتی بگات بەپلەی باڵاتر و بەرزتر لەوەی خۆی، لەهەوڵێکدا بۆ یەککردن و هاویەککردنی پەڕتووکی دەرچوانی زانکۆ، وەکو کریستۆڤەر مارلۆ، تۆناس ناش و خودی گرین خۆی. هێرشی گرین یەکەم یادەوەری باسکراوە لەژیانی شانۆیی شێکسپیر، و هەندێک نووسەرەوەی ژیاننامە پێیان وایە کە ئەو ژیانە شانۆییە لە کاتێکدا لە ناوەڕاستی هەشتاکانی سەدەی شانزدەهەمدا سەری هەڵداوە تەنانەت پێش سەرهەڵدانی لێدوانەکانی گرین. لە ١٥٩٤ ـەوە، شانۆگەرییەکانی شێکسپیر ئەنجام دەدرێت لەسەر دەستی پیاوانی گەورە چامبرلین بەتەنها، ئەمیش کۆمپانیایەکە کە خاوەندارێتی دەکرێت لەلایەن کۆمەڵێک ئەکتەرەوە، کە یەکێک لەوانە خودی شێکسپیر خۆی بوو، کە بەزوویی بوو بە کۆمپانیای نواندن ی ناسراو لە لەندەن. پاش کۆچی دوایی پادشا ئێلیزابێسی یەکەم لەساڵی ١٦٠٣، کۆمپانیاکە لەلایەن پادشای نوێوە وەرگیرا، کە جەیمسی یەکەم بوو، کە ناوی کۆمپانیەکەی گۆری بۆ پیاوانی شاهـ. لەساڵی ١٥٩٩، هاوبەشێتیی لەنێوان ئەندامانی کۆمپانیاکە درووست بوو لەسەر لای باشووری رووباری تێمز. ساڵی ١٦٠٨، هاوبەشێتیی دەستیگرت بەسەر شانۆی بلاکفریرزی داخراودا. هەروها تۆمارنامەی کڕدراوەکانی شاهەنشاهیی و وەبەرهێنانەکانی شێکسپیر ئاماژە بەوە دەدەن کە کۆمپانیاکە کەسێکی دەوڵەمەندی لێ درووستکردووە. هەربۆیە لە ١٥٩٧ ـدا، دووەم گەورەترین خانووی سترادفۆردی کڕی. و لەساڵی ١٦٠٥، هەڵستا بە وەبەرهێنان بە بەشێتی لە یەکێک لەدەزگاکاندا لە سترادفۆرد. هەندێک لە شانۆگەرییەکانی شێکسپیر بەشێوەی چوارینە دەرچوون، لە ١٥٩٨ ـەوە، ناوی بوو بە خاڵیێکی فرۆشتن. پاشان شێکسپیر بەردەوام بوو لە نواندن لە شانۆگەرییەکانیی و شانۆگەرییەکانی تردا پاش ئەوەی وەک شانۆنووس سەرکەوتوو بوو، بەشێوەیەک کە چاپی ١٦١٦ ی کارەکانی بێن جۆنسن دەرکەوت لەنێو لیستی دەستەی هونەرمەندانی نێو هەموو پیاوێک لە خۆشی تایبەتی خۆی دا (١٥٩٨)، و لە سیهانۆسیشدا (١٦٠٣)، هەندێک زانایان وای دادەنێن کە شێکسپیر ناوی نەبووە لەنێو لیستی هونەرمەندانی رێوییە گەورەکەی جۆنسن لەساڵی ١٦٠٥ دا، ئەمەش وەک نیشانەیەک کە پیشەکەی بەرەو کۆتاییەکانی دەڕۆیشت، شێکسپیر لە یەکەم پەڕگەی ساڵی ١٦٢٣ بەیەکێک لە "هونەرمەندە سەرەکییەکان لەنێو ئەو هەموو شانۆگەرییانەدا" دادەنرێت، هەندێکیشییان یەکەم جارییان بوو پاش [فۆڵبۆنی|رێوییە گەورەکە]] نواندن بکەن، لەکاتێکدا کە ئێمە ناتوانین بزانین ئەو دەور و ئەرکانە چی بوون کە بینیونی لە شانۆگەرییەکاندا. لە ١٦١٠ دا، جۆن دیفیز شاه هیرفۆرد نووسیویەتی کە "مەبەست پاک" دەوری "پادشا"ی دیوە، لە ١٧٠٩، رۆو ئەوەی گەیاند کە وەک لاساییکردنەوە شێکسپیر دەوری شەبەح باوکی هاملێت ببینێت. پاش ئەوە بەکاتێکی کەم لاساییکردنەوەکان وایان خواست کە دەوری ئادەم ببینێ لە "وەک چۆن ئەو دەیەوێت ببێ". لەکاتێکدا زانیان لەسەرچاوەی ئەو زانیارییارانە دوودڵن. شێکسپیر لەو کاتەدا دابەش بوو بەسەر لەندەن و سترادفۆرد دا لەماوەی کار وپیشەی شانۆییدا، بۆیە ١٥٩٦ کە ساڵێک پێش ئەو ساڵە بوو کە خانووە گەورەکەی کڕی، شێکسپیر لە ئەپریشیە سانت هێلین دەژیا، نزیک بە رووباری تیمز، پاشان لەرێگەی ئەو رووبارەوە گوازرایەوە بۆ ساوسوارک لەدەوروبەری ١٥٩٩، ئەوەش ئەو ساڵە بوو کە کۆمپانیاکەی زۆرترینی بەخۆوە دیت لەوێ. لەدەروبەری ١٦٠٤، گەڕایەوە بۆ باکوری رووبارەکە دووبارە، بۆ ناوچەیەک کاتدرئایی بۆڵسی پیرۆز، کە تێیدا کۆمەڵێکی زۆر خانووی سەرنجراکێش هەبوو، لەوێ هەڵستا بە بەکرێ گرتنی ژوورێک یان چەند ژوورێک لە کەسێکی فەڕەنسیی بەناوی کریستۆڤەر ماونت جۆی، کە درووستکەری قژی دەستکردی ئافرەتان و داپۆشەکانی قژ بوو.

کۆتا ساڵەکان و کۆچی دوایی [دەستکاری]

ڕۆو یەکەم نووسەرەوەی ژیاننامەی شێکسپیر بوو، ئاماژە بەوە دەکات کە شێکسپیر خانەنشین کراوە بۆ سترادفۆرد پێی کۆچی دوایی بەچەند ساڵێک، بەڵام خانەنشینیی لەهەموو کارەکانی ژیان لەو سەردەمەدا شتێکنی پێناسەنەکراوبوو، و شێکسپیر بەردەوام بوو لەسەردانکردنی بۆ لەندەن، لەساڵی ١٦١٢ داواکرا بۆ گەواهیدان لە داوایەکی یاساییدا سەبارەت بە راپەراندنی هاوسەرێتی کچی ماونت جوی، بەناوی ماری. لە مانگی ئازار ی ١٦١٣ هەڵستا بە کڕینی واڵاماڵ لە دێر، بلاکفریزری پێشوو، پاشان لە لەندەن بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک مایەوە لەگەڵ هاوسەری کچەکەیدا، کە ناوی جۆن هۆل بوو، لە تشرینی دووەمی ١٦١٤.

لەدوای ١٦٠٦-١٦٠٧، شێکسپیر ژمارەیەکی کەمتری لە شانۆگەریی نووسیی، وهیچیشییان نەگێردرانەوە بۆی لەدوا ١٦١٣. دوایین سێ شانۆگەریی پاڵپشتیی کرد لەگەڵ جۆن فلێچر، کە جێنشینی کرد وەک شانۆنووسێکی تایبەت بە پیاوانی شاهـ. شێکسپیر، لە ٢٣ ی نیسانی ١٦١٦ دا کۆچی دوایی کرد، لەدوای خۆی ژنەکەی و دوو کچەکەی بەجێهێشت، سوزانا شوویکرد بە پزیشکێک لەساڵی ١٦٠٧، کە ناوی جۆن هۆل بوو، هەروەها جۆدیس ـیش شوویکرد بە تۆماس کوینی کە بازرگانی خواردنەوەی کهولیی بوو، ئەمەش بەدوو مانگ پێش کۆچی دوایی شێکسپیر.

لە وەسییەتنامەکەیدا، شێکسپیر بەشی گەورەی سامانەکەی بەجێهێشت بۆ کچە گەورەکەی، سوزانا. و رێنماییەکان وابوو کە تێپەڕبێت تا دەگاتە "یەکەم منداڵ لە جەستەی"، خێزانی کوینیی سێ منداڵییان بوو، هەرسێکییان بەبێ چوونە ناو ژیانی هاوسەرییەتییەوە مردن. بەڵام خێزانی هۆل، یەک منداڵییان بوو کە ئێلیزابێس بوو، کە دوو جار شوویکرد بەڵام لەهیچ جارێکییاندا منداڵی نەبوو، پاشان مردووە لەساڵی ١٦٧٠، کە کۆتا کەس بوو لە رەچەڵەکی راستەوخۆی شێکسپیر. وەسییەتنامەکەی شێکسپیر زۆر بەکەمی باسی ئانی ژنی تێدا بوو، کە دەبوو خۆکارانە سێ یەکی سامانەکەی بەربکەوتبا. بەڵام خاڵێک هەیە لێرەدا سەلێمێنرا، ئەویش بەجێهێشتنی "باشترین دووەم سیسەمی نووستن لام"، ئەمەش بەجێهێڵدراوێک بوو کە زۆر جێی قەبڵاندن بوو. و زۆرێک لەزانایان ئەم بەجێهێڵدراوە وەک سوکایەتییەک بۆ ئان دادەنێن، و هەندێکی تر لەهەمان کاتدا وای دادەنێنی کە "باشترین دووەم سیسەمی نووستن" دەبێ سیسەمی هاوسەرێتی بێت. شێکسپیر نێژراوە لە بەندەییگە لە کەنیسەی سالۆسی پیرۆز، پاش دوو رۆژ لە مردنی، لەسەر کێلی گۆڕەکەی نووسراوێک هەڵکەندراوە کە نەعلەت دەکات دژ لەجووڵاندنی ئێسکی شێکسپیر:

Good frend for Iesvs sake forbeare, To digg the dvst encloased heare. Blest be ye man yt spares thes stones,

گۆڕی شێکسپیر

پاش ماوەیەک لەدوای ١٦٢٣، رێورەسمی ناشتنی یادەوریی بۆ کرا، لەگەڵ پەیکەرێکی نیوەیی، ئەو پەیکەرە جیاوازی شێکسپیر درووست دەکات لەگەڵ نستیۆر، سۆکرات و فێرجیل.

شانۆگەرییەکانی [دەستکاری]

زۆرینەی شانۆنووسەکانی ئەو سەردەمە هاریکاریی یەکتریان دەکرد بەشێوەیەکی گشتی، رەخنەگران گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە شێکسپیریش وەک ئەو شانۆنووسانە ئەو هاریکارییەی ئەنجامداوە بەتایبەتی لەسەرەتاکان و کۆتاییەکانی ژیانییدا. هەندێک بگێڕەوە دەگەڕێتەوە بۆ شێکسپیر وەک تیتوس ئاندرونیکۆس، هەروەها شانۆگەرییەکانی سەرەتای جێی گفتوگۆ و لێدووانە، هەندێک بیروڕاش هەن کە دەڵێن هەندێک لە شانۆگەرییەکان لەلایەن کەسانی ترەوە دەستکاریکراون و خود خاوەندارێتی کراون. یەکەمین کارە تۆمارکراوەکانی شێکسپیر بریتیین لە ریچاردی سێیەم و هەر سێ بەشی هێنریی شەشەم، کە زوو لە نەوەتەکانی سەدەی شانزدەهەمدا نووسیونی، سەرتاپا بەشێوەی درامای مێژوویی. شانۆگەرییەکانی شێکسپیر تائێستاش بە گران دادەنرێت، هەرچەند لێکۆڵینەوە دەقییەکان دەڵێن کە هەریەک لە تیتۆس ئاندرونیکوس، کۆمیدیای هەڵەکان، ماڵیکردنی پڵنگەکە، دوو بەڕێز لە فیرۆنا دەشێن لە کارە سەرەتاییەکانی و زووەکان و هەنگاوە یەکەمییەکانی شێکسپیر بن. یەکەمین مێژووی، کە بەگشتی پشتبەستوو بوو بە چاپی ١٥٨٧ ی رافائێل هۆلینشد لە "رۆژانەی ئینگلتەرا، سکۆتلەندا و ئیرلەندا"، زەبەلاحێکە لە ئەنجامی رووخێنەری دەستەڵاتی بێ هێز یان گەندەڵ، و لێکردراوەتەوە وەک پاساو بۆ بنەڕەتەکانی خێزانی تیودۆر. هەروەها شانۆگەرییەکانی کاریگەر بوون بە کاری شانۆیی ئێلیزابێسییەکانی تر، بەتایبەتیی تۆماس کید و کریستۆڤەر مارلۆ، و لاساییکردنەوەکانی درامای سەدەکانی ناوەڕاست، و شانۆگەرییەکانی سینیکا. بەهەمان شێوە کۆمیدیای هەڵەکان لەسەر بنەمای نموونەی کلاسیزمیی دامەزرابوو، بەڵام هیچ سەرچاوەیەک نەدۆزرایەوە بۆ ماڵیکردنی مێشەکە، هەرچەندە کە پەیوەندیدارە بە شانۆگەرییەکی جیاواز کە هەڵگری هەمان ناوە، و پێدەچێـت کە درێژکرابێتەوە لە چیرۆکێکی میللییەوە، وەکو چۆن دوو بەڕێز لە فیروناوە تێیدا دوو هاوڕێ رازیین لەسەر دەستدرێژیی سێکسیی، ئەوا چیرۆکی "مێشەکە" لەسەر ماڵیکردنی رۆحی ژنێکی سەربەخۆیە لەلایەن پیاوێکەوە کە زۆبەی جار رەخنەگرە هاوسەردەم و دەرهێنەرەکان هیلاک دەکات. شانۆگەرییەکانی شێکسپیر، کلاسیکییەت و کۆمیدیای ئیتاڵییان بۆ یەکەم جار بەخشیوە، کە لەخۆگری چیرۆکی دووییە دژدار و بەدوای یەکدا هاتنی کۆمیدییە، بوار لە ناوەڕاستی نەوەتەکانی سەدەی شانزدەهەمدا زۆرتر بووە بۆ کاری کۆمیدیی. خەونی شەوی هاوین پوختەیەکی زۆر رەسەنی رۆمانسییەتە، لەگەڵ بوونی چەندین گرتەی هەزەلیی لەژیانی چینە نزمەکان. کۆمیدیای شێکسپیر پاشکۆ بوو، هاوسەنگ بوو لەگەڵ رۆمانسییەت، بازرگانی ڤینیسیا وێنەی جووتیاری جوولەکەی تۆڵەسێنەرەوەی شیلوک لەخۆدەگرێت، کە گۆشەنیگا ئێلیزابێسییەکانی ئاوەژوو کردەوە، بەڵام بۆ جەماوەری ئێستاکیی، رەنگە بە سووک سەیری بکەن. لێهاتوویی و یارییکردن بە قسەوە لە "جعجعة بلا طحن" بەردەوامیی دەبینێت، لەگەڵ پاشبنەمای لادێیانەی ساحرانە لە "چۆنت پێ خۆشە" و گاڵتەکردن و سەفای ئەوپەڕیی لە "شەوی دوانزدەهەم" دا، ئەمەش زنجیرەیەک لە کۆمیدیای شێکسپیریی مەزن. پاش گۆرانییبێژییەکەی ریچاردی دووەم، کە تاڕادەیەک هەمووی بەشێوەی دێر و کۆپلە نووسراوە، شێکسپیر پەخشانی کۆمیدیایی بە مێژوو ناساند لە کۆتاییەکانی نەوەتەکانی سەدەی شانزدەهەمی زایینیی، وەکو هێنریی چوارەم، بەشەکانی ١ و ٢ و هێنریی پێنجەم. وای لێهات کەسایەتییەکانی زۆرتر ئاڵۆز بوون و ئاڵوگۆری بەزەقی دەکرد لەنێوان گرتە کۆمیدیی و جدییەکاندا، و هۆنراوە و پەخشان. ئەم سەردەمە بەوشێوەیە و بە شانگۆرییەکی تر کۆتایی دێت. ڕۆمیۆ و جولێت، رۆمانسییەتی دڵتەنگانەی بەناوبانگ، سەبارەت بە هەرزەکارێکی سەرتا پڕ بە سێکس، خۆشەویستیی و مردن/مەرگ. یۆلیۆسی قەیسەر، شێوەیەکی نوێی درامای پێشکەش کرد. بەپێی لێکۆڵەرەوەی شێکسپیریی، جەیمس شابیرۆ، لە یۆلیۆسی قەیسەردا، "رەگەزە جۆراوجۆرەکانی سیاسەت، کەسایەتی، رووداوە سەردەمییەکان، تەنانەت هیواکانی خودی شێکسپیر خۆی لە کردەی نووسیندا، وای کرد لەیەک بتکێن بۆ یەکتر."

هاملێت، هۆراشیۆ، مارسیلۆس و شەبەحی باوکی هاملێت. هێنری فوسیلیی.

لەسەرەتاکانی سەدەی حەڤدەهەمدا، شێکسپیر نووسراوێکی نووسی ناودەبرا بە "شانۆگەرییەکانی کێشەترۆیلۆس و کریسیدا، هەموو شتێکی باش، بەباشی کۆتایی دێت و گەلێک تراژیدیای تری بەناوبانگ. زۆرێک لە رەخنەگران پێیان وایە کە گەورەترین تراژیدیای شێکسپیر، لووتکەی هوونەرەکەی دەنوێنێت. رەنگە هاملێت کە یەکەم پاڵەوانە، زۆرترین لێدوانی لەسەر کرابێت لەچاو کەسایەتییە شێکسپیرییەکانی تر، بەتایبەت مۆنۆلۆگە بەناوبانگەکەی "ئەبم یان نابم، ئەوە پرسیارەکەیە". بەپێچەوانەی هاملێتی گۆشەگیرەوە، پاڵەوانانی تراژیدیاکە، ئۆتۆلیۆ و شا لیر، ئەگەڕێنەوە لە هەڵەی بڕیاری بەپەلە. لەکۆتاییەکانیدا شێکسپیر رێرەوی گۆڕی بۆ رۆمانسییەت یان کۆمیدیای تراژیدی، تێیدا سێ شانۆگەریی سەرەکی پێکهێنا: سیمبلین، چیرۆکی زستان، بۆران، بیریکلس ئەمیر تایر هاوکاری بوو. تراژیدیایەکی کەمتر، بەجۆرێ ئەم شانۆگەرییانە ترسناکتر بوون لەشێوەزار لە کۆمیدیای نەوەدەکانی سەدەی شانزدەهەم، بەڵام کۆتایی دێن بە لێبووردەیی و لێخۆشبوون لەهەڵە تراژیدییە گریمانەییەکان. هەندێک لە بۆچووان، پێیان وایە ئەم گۆڕانە لە هزری شێکسپیردا و گۆران بۆ کۆمیدیای تراژیدیی، راستەوخۆ پەیوەستە بە ئارام بوون و لەسەرخۆ بوونی ژیانی شێکسپیر بەڕاستیی، هەرچەند ئەو شانۆگەرییانە لەوسەردەمەدا شوێنێکی کەمییان لە بۆشایی کەمییەتی داگیرکرد.

نماییشەکان [دەستکاری]

روون نییە بۆ چ کۆمپانییەک شێکسپیر یەکەمین شانۆگەرییەکانی خۆی نووسیوە، بەجۆرێ کە سەردێری پەڕەیەک لە چاپی '١٥٩٤ لتیتۆس ئاندرونیکۆس' ئاماژە بەوە دەدات کە شانۆگەرییەکە لەلایەن سێ گرووپ و تیمی جیاوازەوە نوێنراوە. لەپاش تاعوونی ماوەی نێوان ١٥٩٢ بۆ ١٥٩٣، شانۆگەرییەکانی شێکسپیر لەلایەن کۆمپانیا تایبەتییەکەی خۆیەوە تایبەت بە شانۆ، پەردە و شۆردیچ ـەوە ئەنجام دراوە لە باکووری رووباری تێمز. لەوێوە بینەران بەشی یەکەمی هێنری چوارەمییان بینی، لیۆنارد دیگز هەموو کەسی بانگهێشت کرد بۆ تۆمارکردن و بینین، جگە لە فالستاڤ، هاڵ، بوینز و ئەوانی تر.

سەرچاوە دەقییەکان [دەستکاری]

لە ١٦٢٣ دا، جۆن همینگز و هێنریی کۆندڵ کە دوو هاوڕێی شێکسپیر بوون لە پیاوانیی شاهـ، هەستان بە بڵاوکردنەوەی پەڕگەی یەکەم، ئەمیش چاپێکی کۆکراوەی شانۆگەرییەکانی شێکسپیر بوو، پێکهاتبوو لە ٣٦ دەق، لەنێوییاندا ١٨ دەق یەکەم جار بوو چاپ بکرێن. بەکرداریی، زۆربەی شانۆگەرییەکان بەشێوەی چاپی چوارنەیی دەرکەوتن - نووسراوی چاپکراو، درووستکراو لە پەڕەی وەرەقەی نووشتاوە دووجار، تا ببێتە چوار وەرەقە. هیچ بەڵگەیەک نییە لەسەر ئەوەی کە شێکسپیر رازیی بووبێت لەسەر ئەم چاپانە، کە پەڕگەی یەکەم بە "روونووسی دزراو" وەسفی دەکات. ئالفرێد پۆلارد هەندێکییان بە چوارینەی خراپ وەسف دەکات، بەپێی دووبارە سواغدانەوەیان، یان تێکدراون، کە دەشێـت هەندێکییان لەڕێگەی بیرەوە لەهەندێک شوێندا بنیاد نرابنەوە. کاتێک ژمارەیەک چاپی شانۆگەرییەک زیندوو بێت، هەریەکەیان جیاواز دەبێت لەوی تر. رەنگە جیاوازییەکان لەسەر هەڵەکانی چاپ و روونووس بن، یان لە یادەوەرییەکانی هونەرمەندان/نوێنەران و جەماوەران بێت، یاخود لە لەخودی پەڕگەکانی شێکسپیر خۆیەوە بن. و لەهەندێک باردا وەکو هاملێت و ترویلوس کریسیدا، پێدەچێت شێکسپیر پێداچوونەوە لەدەقەکاندا لەنێوان وەشانە چوارینەکان و پەڕگەکەدا کردبێت. بەجۆرێ روونووسی پەڕگەی "پادشا لیر" زۆر جیاوازە لە چوارینەی ١٦٠٨ کە ئۆکسفۆرد شێکسپیر هەریەکەیانی چاپکردووە، کە ناکرێت بێ وریایی تێکەڵ کرابن.

هۆنراوە و بەستەکان [دەستکاری]

سۆنێتەکان [دەستکاری]

شێواز [دەستکاری]

کاریگەر [دەستکاری]

ڕووخساری رەخنەیی [دەستکاری]

پێشبینیی سەبارەت بە شێکسپیر [دەستکاری]

داڕشتن [دەستکاری]

پاش ١٥٠ ساڵ لەدوای مردنی شێکسپیر، گوومانەکان دەرکەوتن سەبارەت بە هەندێک کار کە خرابوونە پاڵ شێکسپیر. پاڵێوراوە جێگرتووە پێشنیارکەرەکان، فرانسیس بیکۆن، کریستۆڤەر مارلۆ، ئێدوارد دی فیر و ئێرڵ ئێکسفۆرد، کە هەریەک لە پاڵێوراوانی جێگرەوە، رەتکرابوونەوە لەنێو ناوەندیی ئەکادیمیا بەشێوەیەکی جیانگیرییانە/لەسەرانسەری جیهاندا. بەڵام گرنگییپێدانی میللیی هەربەردەوام بوو، زۆر بەتایبەتیی تیۆری ئۆکسفۆردیی، کە تا سەدەی بیست و یەک بەردەوام بوو.

ئایین [دەستکاری]

هەندێک لە زانایان دەڵێن کە ئەندامانی خێزانی شێکسپیر کاسۆلۆکیی بوون، لەکاتێکدا کە پەیڕەوکردن و بەجێهێنانی کاسۆلۆکییەت دژ بە یاسا بووە. دایکی شێکسپیر، ماری ئاردن، بە دڵنیاییەوە لە خێزانێکی کاسۆلۆکی خوداناس بووە، رەنگە دیارترین و بەهێزترین بەڵگە لەسەر ئەوە، بەیاننامەی کاسۆلۆکی واژوو کراو لە جۆن شێکسپیر ـەوە، بێت. کە لەساڵی ١٧٥٧ لە نێو تەختە بەسەریەکدا هەڵچنراوەکانی ماڵە کۆنەکەی خۆی لە شەقامی هینلی دۆزرایەوە. ئەو بەڵگەنامەیە لە ئێستادا ونە، لەگەڵ ئەوەشدا، زانایان لەسەر درووستیی ئەو بەڵگەنامەیە ناکۆکن. لەساڵی ١٦٠٦ دا، ویلیام شێکسپیر ی کوڕی سوزانا لەنێو ئەو لیستەدا نەبوو کە ئاماژەی بە سەردانکەرانی جەژنی فوسح لە سترادفۆرد کردووە، بەواتایەکی تر ئامادەی ئەو جەژنە نەبووە و نەچووە، کەجەژنێکی کاسۆلۆکییەکانە. زانایان بەڵگە بۆ هەردووک لەگەڵ بوون و دژایەتی کاسۆلۆکیی بوونی شکێسپیر دەدۆزنەوە لە شانۆگەرییەکانییەو، بەڵام راستی ئەوەیە رەنگە گەیشتن بە ئەنجام، ئەستەم بێت.

چالاکی سێکسیی [دەستکاری]

زانیاریی کەم هەیە لەسەر چالاکیی سێکسیی شێکسپیر. لە تەمەنی هەژدە ساڵیدا، ئان هاساوای ٢٦ ساڵی هێناوە، سکپڕبووە. سوزانا، یەکەم منداڵییان بووە لە سێ منداڵ، پاش شەش مانگ لەدایکبوو لە ٢٦ ی ئایاری ١٥٨٣، لەگەڵ ئەوەشدا، خوێنەران بە درێژایی سەدەکان لە سۆناتاکانی شێکسپیرەوە ئاماژە بەوە دەدەن کە سۆناتاکانی بەڵگەن بۆ ئەوەی کە کوڕێکی گەنجی خۆشویستووە. و هەندێک گرتە خۆی وەک ئامرازێک دەخوێنێتەوە بۆ دەربڕین لە هاوڕێیەتییەکی بەهێز نەک خۆشەویستییەکی سێکسیی.

تابلۆکان [دەستکاری]

پۆڵێنی شانۆگەرییەکان [دەستکاری]

شانۆگەرییەکانی شێکسپیر. سێر جۆن گیلبێرت، ١٨٤٩

شانۆگەرییەکانی شێکسپیر ٣٦ شانۆگەریی نووسراو لەسەر پەڕەی یەکەم لەخۆ دەگرێت کە لەساڵی ١٦٢٣ نووسراونەتەوە، ڕیزبەندیی کراون بەپێی بەرزیی بۆ نزمیی لە کۆمیدییەکان، مێژووییەکان و تراژیدییەکان. دووان لە شانۆگەرییەکان ڕیزبەند نەکران لە پەڕەی یەکەم دا، کە دوو پیاوچاکە نزیکەکە و بیریکڵز بوون، ئێستا وەک بەشێک لە شوێن پێی قبووڵکراون، زانایانیش لەسەر ئەوە ڕێککەوتن کە شێکسپیر بە درووستکردنییانەوە هیلاک بووە. لەکۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەهەمدا، ئێدوارد داودن چوار لە کۆمیدیایەکانی کۆتایی ڕیزبەند کرد وەک رۆمانسییەکان ئاماژەی پێدان، هەرچەند کە زۆربەی زانایان ناویدەنێن "کۆمیدیای تراژیدیی". ئەم شانۆگەرییانە و دوو پیاوچاکە نزیکەکە بەستراون بە هێماکراوی ئەستێرەوە (*) لەخوارەوە. لەساڵی ١٨٩٦ دا فرێدریک س. بواس زاراوەی شانۆگەرییەکانی کێشەی سواغ دا/درووستکرد بۆ وەسفکردنی چوار شانۆگەریی: کارەکان بە کۆتاییەکانییانەوە، صاعە بصاع، ترۆیلۆس و کریسیدا و هاملێت. نووسی، "'دراما بە تاکێتی خۆی لە بابەت و سروشتی دا، ناتوانێت بە توندی کۆمیدیی یان تراژیدیی بێت'". "'لەبەرئەوەی رەنگە زاراوەی لەجێ ون بکەین لە شانۆی ئەمڕۆدا، و پێکەوە هاوپۆلییان بکەین وەک شانۆگەرییەکانی کێشە ـی شێکسپیر'". زاراوەکە زۆر لەسەری گفتوگۆ کراوە و جێبەجێ کراوە هەندێک جار لەسەر شانۆگەرییەکانی تر، تا ئێستاش بەکاردێت، هەرچەندە کە هاملێت تەواو و کۆتا وا هاوپۆل کراوە کە تراژیدیایە. شانۆگەرییەکانی کێشە بە هێمای خەنجەرێکی بەیەکداچوو ئاماژەی پێکراوە (‡). ئەو شانۆگەرییانەی کە شێکسپیر بەشێوەیەکی بەشیی نوسیونی بە خەنجەر (†) هێماکراون لە خوارەوە.

کارەکانی [دەستکاری]

کۆمێدیی [دەستکاری]

مێژوویی [دەستکاری]

تراژیدیی [دەستکاری]

هۆنراوە [دەستکاری]

شانۆگەرییە ونبووەکان [دەستکاری]