بابا تاھیری ھەمەدانی

لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی, گەڕان
گۆڕی بابە تاھیر لە ھەمەدان

بابا تاھیر ناسراو بە بابە تاھیری عوریان ناوی تاهیرە ، ،ھۆنراوەنووسێکی سەدەی ١١ بوو کە بە فارسی په هله وی (سه بکی فه هله ویات) شیعری نووسیوە. ساڵی لەدایکبوونی بابا تاهیر ئاشکرا نییە، لە زۆر سەرچاوە باسکراوە ،بەڵام بەپێی سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان[١] لەماوەی نێوان نیوەی دووەمی سەدەی دەیەم و نیوەی یەکەمی سەدەی یازدەمی زایینی ژیاوە. هەربۆیە لەدایکبوون و کۆچی دوایی بە ساڵانی (٩٣٧ زایینی - ١٠١٠ زایینی) دیاریکراوە. زۆربەی هۆنراوەکانی بابا تاهیر دوو بەیتە کە بریتییە لە چوار نیوە دێڕ ،جگە لە هۆنراوەی دوو بەیتی نزیکەی ٥ هەزار (غەزەل)یشی هەیە

پێرست

[دەستکاری] بەرهەمە گرنگەکانی بەزمانی عەرەبی

  • کلمات قصار
  • فتوحات الرباني في اشارات همداني


[دەستکاری] نموونەی ھۆنراوەکانی

[دەستکاری] نموونەیەک لە دوو بەیتەکانی بابا تاهیر:

مەگەر شێر و پڵنگی ئەی دڵ ئەی دڵ
بەموو دایم بە جەنگی ئەی دڵ ئەی دڵ
ئەگەر دەستوم ڕەسەد خونت وەرێژوم
بوینم تا چ ڕەنگی ئەی دڵ ئەی دڵ

[دەستکاری] شیکردنەوەی:

دیارە تۆ وەکو شێر و پڵنگی ئەی دڵ ،هەمیشە لەگەڵ من لە جەنگدای ،ئەگەر بکەویتە بەر دەستم خوێنت دەڕێژم ،بۆ ئەوەی ببینم ڕەنگت چۆنە !

[دەستکاری] نموونەیەکی تر لە دوو بەیتەکانی:

مو ئان بەحروم کە دەر زەرف ئامەدەستوم
مو ئان نوقتە کە دەر ‌حەرف ئامەدەستوم
بە ھەر ئەلفی ئەلف قەددی بەریو ئایو
ئەلف قەدووم کە دەر ئەلف ئامەدەستوم

[دەستکاری] بەستەری دەرەکی

[دەستکاری] سەرچاوەکان

  1. سەرەتای مێژووی ئەدەبی کوردی ،د.مارف خەزنەدار (بە ڕووسی)
ئامڕازە تاکەکەسییەکان

شێوەزارەکان
شوێنناوەکان
کردارەکان
ڕێدۆزی
ئامرازدان
بە زمانەکانی تر