بیژەن ئەرژەن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بیژەن ئەرژەن
لەدایکبوونبیژەن داییچی
٢٦ی تشرینی دووەمی ١٩٦٩
کرماشان
پیشەشاعیر، گۆرانینووس و نووسەر
زمانکوردی و فارسی
نەتەوەکورد

بیژەن ئەرژەن (لەدایکبووی ٢٦ی تشرینی دووەمی ١٩٦٩ لە کرماشان - ) شاعیر و گۆرانینووس و نووسەری کوردی خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە کە بە دوو زمانی کوردی و فارسی شیعر و چیرۆک دەنووسێت. ئەو بۆ یەکەم جار شێوازێکی نوێ لە غەزەڵ بەدیھێنا کە ناوی «ئەوپەرغەزەڵ»ی لەسەری دانا. لە بیژەن ئەرژەن وەکوو یەکێک لە بەناوبانگترین شاعیرانی چوارینەبێژی ئێستاکەی زمانی فارسی ناو دەبرێت.[١] [٢] [٣] [٤] [٥] [٦]

بەرھەمەکان[دەستکاری]

بە فارسی[دەستکاری]

  • کەراسێک لە ئاخم بۆت ھەیە (بە فارسی: پیراھنی از آە برایت دارم) (دەفتەری چوارخشتی)، کرماشان: پەخشانگەی باخی ئەوریشم، ١٩٩٨.
  • ڕەنگی ھەنار (بە فارسی: رنگ انار) (کۆمەڵێک چوارینە، غەزەڵ و ئەوپەڕغەزەڵ)، تاران: پەخشانگەی دامەزراوەی کەڵتووری ھونەریی میھرتابان، ٢٠٠٣.
  • بێیەکتربووان (بە فارسی: بی‌ھم شدگان) (کۆمەڵە چوارینە)، پەخشانگەی ھەزارەی قەقنەس، دامەزراوەی خوێندنەوەی کۆمەڵایەتیی ماھنەوەشتە، ٢٠٠٥.
  • چل کلیل (بە فارسی: چھل کلید) (ھەڵبژاردەی شیعرەکان، چوارینە و غەزەڵ)، پەخشانگەی تکا، ٢٠٠٨.
  • چوارینەکانی بیژەن ئەرژەن، (بە فارسی: چارانەھای بیژن ارژن) پەخشانگەی کتاب نەشر، ۱۳۹۲.
  • سات چەنە؟ دیری دیر بوو (ڕۆمان)، بە دوو زمانی فارسی و کوردی، پەخشانگەی دیباچە، ٢٠٢٠.

بە کوردی[دەستکاری]

  • ئەرژەن، ب‍ی‍ژەن، سات چەنە؟ دیری دیر بوو، کرماشان: دیباچە، ٢٠٢٠.
  • ئەرژەن‌، ب‍ی‍ژەن‌، شیرین‌خەو: وە زوان بیژەن ئەرژەن، کرماشان: دیباچە‫، ٢٠٢٠.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ھەمشەھری ئانلاین: ئەم شیعرە کورسییەکی باڵاکورتە (بە فارسی)، نووسراو لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٠٧؛ سەردان لە ١٨ی تەممووزی ٢٠٢٣.
  2. ^ ڕاسخوون: بیژەن ئەرژەن (بە فارسی)، نووسراو لە ٢٣ی ئابی ٢٠١١؛ ئەرشیڤکراو لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧؛ سەردان لە ١٨ی تەممووزی ٢٠٢٣.
  3. ^ ئێران داک: ڕەوتی چارینەبێژیی دەھەی ھەشتای ئێران، بە جەخت کردنەوە لەسەر کارەکانی جەلیل سەفەربەیگی و بیژەن ئەرژەن (بە فارسی)، نووسینی ڕەعنا جەمشیدبەیگی، دەرئەنجامنامە لە زانکۆی سیستان و بەلۆچستان، کۆڵێژی ئاداب، ساڵی ٢٠٠٣، نووسراو لە ٢٣ی ئابی ٢٠١١؛ ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. ئەرشیڤکراو لە ١ی ئازاری ٢٠١٩؛ سەردان لە ١٨ی تەممووزی ٢٠٢٣.
  4. ^ نوورمەگز: ئاوڕدانەوەیەک لەسەر توخمە شێوازییەکان لە چوارینەکانی بیژەن ئەرژەندا (بە فارسی)، نووسینی عەبدولعەلی ئۆڤەیسی کوھخا و عەلیڕزا ڕەعیەت حەسەنابادی، لە کۆواری شێوازناسیی ھەڵبەست و پەخشانی فارسی، پایزی ٢٠١٠، پپ ١٥١-١٦٤؛ سەردان لە ١٨ی تەممووزی ٢٠٢٣.
  5. ^ قودس ئانلاین: چیرۆکی چوارینەیەک (بە فارسی)، نووسراو لە ١٠ی نیسانی ٢٠١٩؛ سەردان لە ١٨ی تەممووزی ٢٠٢٣.
  6. ^ ھەمشەھری ئانلاین: خوزیا ئەمنیش ھەفتاوەیەکی ھەمەندوشی بوومایە (بە فارسی)، نووسراو لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٠٧؛ سەردان لە ١٨ی تەممووزی ٢٠٢٣.