شامی کرماشانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شامی کرماشانی
لەدایکبوونشاھموراد موشتاق
١٩١٧
کرماشان، ڕۆژھەڵاتی کوردستان
مردن٢٣ی تشرینی دووەمی ١٩٨٤
کرماشان
نازناوشامی کرماشانی
پیشەشاعیر
زمانکوردی، فارسی
نەتەوەکورد
وینەی ڕووبەرگی پەرتووکی «چەپکەگوڵ»، چەند پارچەیەک لە شیعرەکانی شامی کرماشانی.


شاھموراد موشتاق ناسراو بە شامیی کرماشانی (١٩١٧ لە کرماشان - ٢٣ی تشرینی دووەمی ١٩٨٤ لە کرماشان) شاعری کوردە، کە لە ساڵی ١٩١٧ لە شاری کرماشان لە دایک بوو. ئەو لە مناڵیدا دایک و باوکی خۆی لە دەست دەدات. لە تەمەنی ٤ ساڵیدا تووشی نەخۆشی ھاوڵە (خوریکە) دەبێت و ھەر دوو چاوی لە دەست دەدات. لەم لایەنەوە دەڵێت:

ھەنووز ھەشناسوم چەپ ڕاس دەستدەست جەھاندار جەھانبینم بەست

شامی زۆر جوان لە شیعری حافز، سەعدی و خەییام دەزانێت و ھەر ئەمەش دواتر دەبێتە ھۆی زاڵبوونی شامی بە سەر ھونەرەکانی شیعر گوتندا. شامی شیعری خۆی بە زمانی خەڵکی زۆر نزیک کردووەتەوە. شامی لە ڕۆژی ھەینی، ڕێکەوتی ٢٣ی تشرینی دووەمی ١٩٨٤ کۆچی دوایی کرد.

ماجد مەردۆخ ڕۆحانی کە بۆ یەکەم جاڕ دیوانی شیعرەکانی شامی کرماشانیی ساغ کردووە و چاپی کردووە دەڵێت چاپی یەکەمی کتێبەکە لە ٣ ھەزار نسخە بووە کە لە ھەفتەیەک لە کرماشان فرۆشراوە؛ بەدوای ئەوە چاپی دووەم لە ٥ ھەزار، چاپی سێوەم لە ١٠ ھەزار، چاپی چوارەم لە ٢٠ ھەزار نسخە چاپ کراوە و لە ماوەیەکی زۆر کورت دەگمەن بووە. لە ئاکامدا ١٦٥ ھەزار نسخە لە دیوانی شامی کرماشانی چاپ کراوە کە ١٢٠ ھەزار نسخەی تەنیا لە شاری کرماشان فرۆشراوە و ئەمە ڕیکوردێک لە فرۆشی کتێب لە ئێران بوو و لە مێژووی ئێراندا تا ئەو کاتە ھیچ کتێبێک نەیتوانیبوو بەو ژمارەی چاپکردنە بگەیێتەوە.[١]

شیعر[دەستکاری]

لە ڕۆژی ترسم ئەجەل بدەی زەنگعومرم تەمام بوو لە دونیای دوو ڕەنگ

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]