ڕەحیم سوڵتانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕەحیم سوڵتانی (ھەژێن)

لەدایکبوون١٩٦٩
نەتەوەکورد
ناوەکانی ترھەژێن
پەروەردەدکتۆرای ئەدەبیاتی بەراوردی
پیشەنووسەر، شاعیر و وەرگێر
ئایینئیسلام، سوننی
ھاوسەر(سوھەیلا) مەلیحە مام ئاڵی
مناڵ(ەکان)سۆما و سینا


ڕەحیم سوڵتانی کوڕی شەریف، کوڕی حەسەن، کوڕی سوڵتان، کوڕی مستەفا، ناسراو بە ھەژێن کوردستانی شاعیر و نووسەر و وەرگێڕی کورد و ھەروەھا دەرسوێژ و بەڕێوەبەری گشتیی کۆمەڵی فەرھەنگی و فێرکاریی سۆما (فێرگەی زمانی کوردی) لە ٢٥ی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٤٧ی ھەتاوی لە شاری مەھاباد لەدایکبووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و مامناوەندیی لە مەھاباد تێپەڕکردووە، کارناسی و ماستەری لە زمان و ئەدەبی فارسی وەرگرتووە و پاشان دکتۆرای ئەدەبیاتی بەراوردیی لە ناوەندی زانست و تەکنۆلۆژیای ئێران لە تاران وەرگرتووە. زۆربەی ژیانی خەریکی توێژینەوە و وانەگوتنەوە بووە و لە بارودۆخی پڕگرفتی تەمەندا نەبەزیوە و خەریکی ڕاژە و لێکۆڵینەوەیە.

بەرھەمەکان[دەستکاری]

  1. ڕێنووسی کوردی بە ئەلفوبێی ئارامی
  2. ڕێنووسی کوردی بە ئەلفوبێی لاتین
  3. ئاشنایی دەگەڵ ڕێزمانی کوردی
  4. کلیلە زێڕینەکانی سەرکەوتوویی لە بازرگانیدا
  5. شووڕا لە ئیسلام و قانوونی بنەڕەتی ئێراندا
  6. شانۆنامەی فەرمانی خاتوون
  7. شانۆنامەی ھەڵقۆنە دەشەڕگەدا
  8. شانۆنامەی نارین
  9. شانۆنامەی بەرد و ڕیتاڵە
  10. فیلمنامەی پیاوی چارەڕەش
  11. شارستانییەتی ناوچەی مەھاباد (توێژینەوە)
  12. ڕێگای سەرکەوتوویی لەبەڕێوەبەرایەتیدا (وەرگێڕان)
  13. فەرھەنگی ئێرانی باستان (وەرگێڕان)
  14. ھەروەھا کۆمەڵێک وتار و بابەتی ئەدەبی
  15. دیوانی شێعری ھەژێن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • ڕێنووسی کوردی بە ئەلفوبێی ئارامی
  • ئاشنایی دەگەڵ ڕێزمانی کوردی