ئەرسەلان چەڵەبی
(لە ئهرسهلان چهلهبیەوە ڕەوانە کراوە)
ئەرسەلان چەڵەبی (لەدایکبووی ۱۹۸٦ لە بۆکان) شاعیر و نووسەری کوردە؛ خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و دانیشتووی وڵاتی دانمارکە.
ژیان[دەستکاری]
ئەرسەلان پێشتر لە کوردستان دوو کۆمەڵە شیعری بڵاو کردووەتەوە. ناوبراو ئەندامی ناوەندی قەڵەمی دانمارکە “Danish Pen” و تاکوو ئێستا شیعرەکانی بۆ سەر زمانەکانی ئینگلیزی و فەڕەنسی و دانمارکی و فارسی وەرگێڕدراون و چاپ و بڵاو بوونەوە. کۆمەڵێک بەرھەمی ئەو شاعیرە ، لە کتێب و گۆڤار و ماڵپەڕی سەر بە بڵاڤۆک و ناوەندە ئەدەبییەکانی ئورووپادا چاپ و بڵاوکراونەتەوە.[١][٢][٣]
بەرھەمەکان[دەستکاری]
- سەمای سەرسامی (بە کوردی)
- ترین تەنیا (بە کوردی)
- باركۆد (بە کوردی و فارسی)
- ھەوری خوێناوی مەستە کچێک
سەرچاوەکان[دەستکاری]
پەڕاوێزەکان[دەستکاری]
بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]
بڵاوبووەکانی ئەرسەلان چەڵەبی لە گۆڤار و ماڵپەڕە ئەدەبییەکانی ئورووپا[بەستەری مردوو]