میرزا عەبدولقادری پاوەیی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە مەحزون پاوەییەوە ڕەوانە کراوە)

میرزا عەبدولقادر ناسراو بە مەحزون پاوەیی (١٨٥٠-١٩١٠) شاعیرێکی بەناوبانگی ھەورامی بووە.

ژیان[دەستکاری]

کوڕی کوێخا محەممەدی پاوەیە. لە ساڵی ١٨٥٠ (١٢٦٦ مانگی) لە پاوە لەدایکبووە. ناوی باوکی میرزا محەممەد کۆڕی کێخوا جەعفەرە. لە تەمەنی چواردە ساڵان دەستی کردووە بە شیعر ھۆنین، زۆربەی ساڵەکانی ژیانی بە گەڕان بە سەر بردووە و زۆربەی شارەکانی عێراق و تورکیا گەڕاوە، و ھەر لەم گەڕانە فێری زمانەکانی عەرەبی و تورکی و فارسی بووە؛ و بە دوای ٦٢ ساڵ ژیانی پڕبار و پڕ لە سەختی لە ساڵی ١٩١٠ لە شاری کرماشان کۆچی دواییی کردووە.

بەرھەمەکان[دەستکاری]

چەندین بەرھەمی ھەیە کە یەکێک لەوانە جەنگنامەی کۆلە و ئاینەمەلە کە بۆ یەکەم جار لەلایەن مینۆرسکی و لە ساڵی ١٩٤٣ بڵاوکراوەتەوە. لەم جەنگنامە شاعیر بە شێوازێکی سۆنبۆلیک باس لە شەڕی نێوان عوسمانی و ئێران دەکات کە لە نزیکی شاری پاوە ڕوویداوە. لەم جەنگنامە عۆسمانیەکان بە کۆلە و ئێرانییەکان بە ئاینەمەل بەرامبەرکراون.

یەکێکتر لە بەرھەمەکانی پرسیار و وەڵامی ئاسمان و زەمینە، کە بە شێوازێکی ھونەرمەندانە ھۆنیویەتی. یەکێکتر لە بەرھەمەکانی مەسنەوی شەماڵە، کە شاعیر کاک ھادی سپەنجی لە سەرەتایی دیوانی ئەم شاعیرە نووسیوویەتی: ئەم بەرھەمە، بەرھەمی دەورانی لاوییەتی شاعیر بووە و کاتێ ئەم بەرھەمەیە ھۆنیوە لە زێدی خۆی دوور بووە و شەماڵی ناردووە بەرەو زێدی و ھەر وەھا بۆ لای دڵبەر. لەم پارچە شاعیر شاری خۆی بە باشترین شوێنی جیھان دەزانێت.

ھەروەھا ھۆنراوەی عاشقانەی حەیدەر و سنۆبەر و کۆپلە ھۆنراوەکانی (ڕۆزەتۆسەفا) و مەنزوومەی (گۆل و بۆڵبۆڵ) و چەندین بەرھەمیتر، لەم شاعیرە بە جێماون، دیوانی ئەم شاعیرە لەلایەن کاک ھادی سپەنجی لە شاری پاوە کۆکراوە و بە چاپ دراوە، پێش لەوە لە بەغدا دیوانەکەی چاپکرابوو.

ئیستا لە خوارەوە یەکێک لە پارچە شیعرەکانی ئەم شاعیرە دەخەینە ڕوو، لەم ھۆنراوە شاعیر داوا لە مەعشوقی دەکات بێت و دڵی ژێروبان بکات و ئەگەر شتێکی تری جۆدا لە خۆی لەناویا دی، بە تیری مۆژگان پارەپارەی کات، و بە وشەی تۆ بە جوانترین شێوە کایە دەکات.

سەوقات[دەستکاری]

شیرینی دۆسان دۆعا و سڵامەنسەوقاتی یاران نامەو پەیامەن
شیرەی مۆحێبەت مابەین یارانوەشتەرەن جە تام شیرینی شاران
نۆقڵ‌و شیرینیم نەقڵ نامەی تۆنھەدیە و بەراتم رێزەی نامەی تۆن
باقی تەعارۆف رەسمی زیاڏەنئیسرافی مەعرووف لۆقمەی بێ‌دادەن
فەرموودەی مەعدووم سەرای خاک ماواندەک وە رەحمەت بۆ چ خاس فەرماوان
دەروون وە مەودای دووریت بیەن رێشھەی خاکم بە سەر سەوقاتم پەی چێش
من ھەر تۆم ھەنی نەک واچی تۆم بۆتۆم ھەن چەنی عام، نیەن چەنی تۆ
سا تۆ بۆ دیڏەم بێپەرواو بێ خەمتۆتۆ، تۆی جەرگم جیا کەر جە ھەم
جا تۆتۆی دەروون بگێڵە پێشدائەر تۆ دیت تۆیێ، غەیر جە تۆ تێش‌دا
توخوا وێت ئاسا باوەرەش وە بەروە مەودای مۆژگان پارەپارەش کەر
قادر چەنی تۆ دنیاش وە کارەنبێ تۆ زیندەگیش چۆن ژەھر مارەن

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • کتێبی: سەربوردێکی ھەورامان و سەردانێکی تەوێڵە، نووسینی: عبدالرزاق عبدالرحمن محمد. لاپەڕە/٢٣٠.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]