فەریاد شیری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
فەریاد شیری
لەدایکبوونڕۆستەم شیری
١٩٧١
سەحنە
زمانکوردی و فارسی
نەتەوەکورد
بواری کارکردنشیعر، چیرۆک، وەرگێڕان

فەریاد شیری، (لە دایکبووی ساڵی ١٩٧١ - ) ھۆنراوەنووس، چیرۆکنووس، لێکۆڵەر و وەرگێڕی خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە. شیری لە دایکبووی ساڵی ١٩٧١ لە شاری سەحنەی کرماشانە. ئەو چەن دەفتەری شێعری بە زمانی کوردی و فارسی بڵاو کردوەتەوە، وەرگێڕانی شێعری کوردی بۆ فارسیی کردوە، لە سەر شێعری نوێی کوردی کتێبی نووسیوە و چەن خەڵاتی شێعریی بە دەست ھێناوە.[١][٢][٣]

کتێبە شێعرەکان[دەستکاری]

ئەمە بازێک لە کتێبە ھۆنراوەکانی کە لە چاپ دراون:

  • ئەم نێوە واژۆیەکی تازەی پێویستە (کۆمەڵە شێعری فارسی)
  • لە مانگ تەنیاترم (کۆمەڵە شێعری کوردی)
  • وە لەش فرۆشی نییە (کۆمەڵە شێعری فارسی)
  • شێتە گۆرانییەکانی باران (کوردی)
  • قشقەڕەکان لە چۆلەکەکان تێناگەن (فارسی)
  • مرۆڤە ڕەشەکان، مرۆڤە سپییەکان (فارسی)
  • مانگ میوانی چاوانی تۆ بوو (فارسی)

وەرگێڕان[دەستکاری]

شیری ھەندێک لە ھۆنراوەکانی فەرھاد پیرباڵ و شێرکۆ بێکەسی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی فارسی.

  • سەد سیاچەمانە
  • عاشقانەکانی مەڵبەندی بەڕوو

خەڵاتەکان[دەستکاری]

فەریاد شیری کۆمەڵێک خەڵاتی شێعریی وەرگرتوە کە بازێکیان بریتین لە:

  • خەڵاتی شێعری ئەمڕۆی ئێران
  • پلەی یەکەمی فێستیڤاڵی سەرانسەریی ھۆنراوە و چیرۆک
  • پلەی یەکەمی فێستیڤاڵی چیرۆکنووسیی ڕۆژئاوای ئێران

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Study of Creativity in Iran Contemporary Poetry, Case Study: FaryadShiri (Winner of Iran Poetry Prize 2002)".
  2. ^ "ماڵپەڕی ھەواڵی کتێبی ئێران (فارسی)". ٨ی تەممووزی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "Public Republic: Faryad Shiri".