ئارجەنتین
|
ئارجەنتین
|
||||||
|---|---|---|---|---|---|---|
|
|
||||||
| دروشم: En unión y libertad "یەکیەتیی و ئازادی" |
||||||
| سروود: Himno Nacional Argentino |
||||||
| پایتەخت | بۆینس ئایرێس 34°36′S 58°23′W / 34.6°S 58.383°W |
|||||
| زمانی فەرمی | ئیسپانی | |||||
| ئیسپانی، ئیتاڵی | ||||||
| گرووپەکانی ڕەگەز | سپێ پێست، ھیندی | |||||
| شێوەی دەسەڵاتداری | کۆماری فیدڕاڵ | |||||
| - | سەرۆک کۆمار | کریستینا فێرناندێز | ||||
| وەرگرتنی سەربەخۆیی | ساڵی ١٨١٦ لە ئیسپانیا | |||||
| ڕووبەر | ||||||
| - | ٢٫٧٢٦٫٨٩٠ ک.م٢ | |||||
| - | ئاو (%) | ١.١ | ||||
| ژمارەی دانیشتوان | ||||||
| - | مەزەندەی ساڵی ٢٠٠٦ | ٣٩،٩٢١،٨٣٣ (٣٢) | ||||
| دراو | پێزۆ (4217) |
|||||
| ناوچەی کاتی | ٣- | |||||
| لایەنی لێخوڕین | ڕاست | |||||
| پاشگری دۆمەین | ar. | |||||
| کۆدی تەلەفوون | ٥٤+ | |||||
وڵاتی ئەرژەنتین یا ئەرجەنتین یەکێکە لە وڵاتەکانی ئەمریکای باشوور. پایتەختی ئەم وڵاتە شاری بیۆنس ئایرسە. ژمارەی دانیشتوانی ئەو وڵاتە ٣٩،٩٢١،٨٣٣ کەسە.
پێرست |
[دەستکاری] پوختەی زانیارییەکان
پایتەختی ئەم وڵاتە شاری بیۆنس ئایرس کە ژمارەی دانیشتوانی ١١،٩٠٠،٠٠٠ کەسە. شارە گرنگەکانی دیکەی کۆردۆبا ، لامانتزا ، جنرالسرمنتۆ، مورۆن، ڕۆزاریۆ و بەندەرە گرنگەکانی لابلاتا، باھیا، بلتکا. ڕووبەری ئەم وڵاتە ٢.٧٢٦.٨٩٠ کیلۆ مەتر چوارگۆشەیە. ژمارەی دانیشتوانی ئەم وڵاتە وەک مەزەندەی ساڵی ٢٠٠٦ ٣٩،٩٢١،٨٣٣ کەس دەبێت. نەژادەکانی لە ئەرژەنتیندا سپی پێست ٨٥% کە زۆربەیان ئیسپانی و ئیتالین و باقی ھێندین. پلەی زانینی نوسین و خوێندن ٩٥% و ئایینی فەرمی کاسۆلیکی ڕۆمانییە.
[دەستکاری] ڕامیاری
ڕژێمی دەسەڵات بە دەستوری ساڵی ١٨٥٣ ھەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت و بە ھەڵبژاردنی سەرۆک و جێگرەکەی بۆ ماوەی ٦ ساڵ بە پێشنیاری میللی لە ڕێگەی ھەڵبژاردنی کۆمەڵگای ھەڵبژاردن، سەرۆک کۆمار و وەزیرەکان دەست نیشان دەکات و جێگری سەرۆک سەرپەرشتیی ئەنجومەنی پیران دەکات و ھیچ دەسەڵاتی تری نییە. کۆنگرێس لە دوو ئەنجومەن پێک دێت: یەکەم ئەنجومەنی پیران لە ٤٦ ئەندام پێکھاتووە، دووەم ئەنجومەنی نوێنەران لە ٢٥٤ ئەندام پێکھاتوە.
وڵاتی ئارجەنتین بە ٢٣ پارێزگا و ھەرێمێکی فیدڕاڵ دابەش کراوە. پارتە رامیاریەکان لەم وڵاتەدا "پارتی یەکگرتووی مەدەنی رادیکاڵی"، "ناوەندی مام ناوەندی"، "پارتی دار"، "بیرۆنی ڕاست ڕەو"، "بەرە لە پێناو دەوڵەتێکی یەکگرتوو"، "چەپی ناوەندی". سوپای ئارجەنتین پێکھاتووە لە ١٣٥.٠٠٠ کەس.
[دەستکاری] ئابووری ئارجەنتین
ئه‌رژه‌نتین له ساڵی ١٩٧٠ به‌دواوه رێژه‌یێكی یه‌كجار زۆر قه‌رزی ده‌ره‌كی له سه‌ره و ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی زۆری رێژه‌ی هه‌ڵاوسان و به‌رزبونه‌وه‌ی نرخه‌كان له‌م وڵاته,به‌ڵام به‌هۆی سیاسه‌تی چاكسازی له به‌شه‌كانی به‌رهه‌مهێنان و سازدانی هاوسه‌نگی له نێوان به‌شی هه‌نارده‌و هاورده له‌م ساڵانه‌ی دواییدا تاراده‌یێك ئابورییه‌كه‌ی باشتر بوه له جاران .
١٠%ی سەرجەم زەوی ئەو وڵاتە بۆ کشتوکاڵ تەرخان کراوە و بەرھەمەکانی زەیتون، چۆنەری شەکر، دانەوێڵە و میوە. بەرھەمە سروشتییەکانی ئەو وڵاتە خاوی ئاسن، قورقوشم، ئاسن، زەنک، نحاس، نەوت، یۆرانیۆم و بەرھەمەکانی پیشەسازی خواردەمەنی ئامادە کراو، ئۆتۆمبێل، مافورو کوتاڵ، داوو دەرمانە. ھەروا بەرھەمی کارەبای ٦٦.٥ ملیار کیلۆ وات لە کاتژمێرێکدایە.
سامانی ئاژەڵ: ٥٤.٠٠٠.٠٠٠ چێڵ، ١٨.٠٠٠.٠٠٠ مەڕ، ٤.١٠٠.٠٠٠ بزن، ٢.٥٠٠.٠٠٠ بەراز و ٥٥.٣٠٠.٠٠٠ پەلەوەر
به پله‌ی یه‌كه‌م هه‌نارده‌كردنی به‌روبومی كشتوكاڵی و ئاژه‌ڵداری (گۆشت و پێست و شیر و ماست و په‌نیر) به‌شی زۆرینه‌ی داهاتی ئه‌م وڵاته پێكدێنێت. به پله‌ی دوهه‌م هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و به‌رهه‌مه‌نه‌وتیه‌كان و غازی سروشتی سه‌رچاوی داهاتی ئه‌م وڵاته‌ن. ده‌رهێنانی كانزاكانی وه‌ك زێر و زیو كرۆم و ئاسن و هه‌نارده‌كردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات سێهه‌م سه‌رچاوه‌ی داهاتن له به‌شی هه‌نارده‌كردن. به‌هۆی ئه‌وه‌ی سنورێكی زۆری ده‌ریایی هه‌یه له 3% داهاتیشی له هه‌نارده كردنی ماسی و خۆراكه ده‌ریاییه‌كان پێكدێت. له دارستانه چر وپڕه‌كانی ئه‌رژه‌نتین دار و چێوێكی زۆر به‌رهه‌م دێت كه به‌شێكی هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرێ.
[دەستکاری] بەناوبانگ ترين شارەكانى
- بويرتو جواسيو
- باريلوتشي
- بيونوس آيرس پايەتەخت
[دەستکاری] جوگرافیای وڵات
ئارجەنتین دووەم وڵاتە لە فراوانی روبەری لە کیشوەری ئەمەریکای باشوور لە دوای وڵاتی بەرازیل دێت لە قەبارە و دانیشتوان. سنورەکانی بە کەنارەکانی ئەتلەس بۆ سنووری شیلی و چیای ئەندێز، باکوری بۆلیڤیا و پاراگوای لە رۆژھەلاتی ئۆراگوای لە باشوری (ئستیس ) کە وشکانیە، لە باشوری رۆژھەلاتی دوورگەی فۆکلاند. داوای خاوەنداریەتی بەشێک لە ئاوی زەریای ئەتلەس دەکات.
ھەوای ئارجەنتین کەمەرەیی مام ناوەندیە پلەی گەرمی ١٦% لە ساڵدا. باکوری رۆژھەلات شێی مام ناوەندییە، بەلام لە دەشتایی بامیاس وشکاتیە لە باشوور کەش و ھەوای بە ھێزە کاردانەوەی ھەیە لەسەر ناوچەکە لە زۆربەی رۆژەکانی ساڵ.
[دەستکاری] مێژووی ئارجەنتین
ئارجەنتین لە لایەن گەرۆک (جوان دیازدی سولیس) لە ساڵی ١٥١٦ی زایینی گۆزرایەوە. لە ساڵی ١٥٨٠ ئیسپانیەکان نیشتەجێی بیۆنس ئایرس بوونە. بەڵام لە دوای ئەوە ئارجەنتین بوە وڵاتێکی کشتوکاڵی بە تایبەت لە رووی بە خێوکردنی ئاژەڵ. ساڵی ١٦٠٠ ھێزەکانی بەریتانیا ھەوڵی داگیرکردنی ئارجەنتینیاندا. لە ساڵی ١٨٠٦ بەریتانیەکان لە وڵات دەرکران. لەو کاتە ناپلیۆن چوە ناو ئیسپانیا بوە ھۆی ئەوەی کە ئارجەنتینیەکان حکومەت دابمەزرێنن لە ژێر ناونیشانی ئەسپانی. لە ساڵی ١٨١٠. لە ساڵی ١٨١٦ ئارجەنتین سەربەخۆیی خۆی راگەیاند. ئارجەنتین لە ھەردوو شەڕی جیھانی خۆی بێلایەن گرت. لە ساڵی ١٩٤٥ بووە یەکێک لە دامەزرێنەرانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان. ئارجەنتین ئەندامە لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وە ئەندامە لە رێکخراوی وڵاتانی ئەمەریکا.
[دەستکاری] ميوزيك
يەكێكه له نيشانه كانى ميوزيكى وولاتى ئارجەنتین, سه رده مى زيرينى تانگۆ ده گه رێته وه بۆ (1930 تاكو ناوه راستى 1950 )
[دەستکاری] سەرچاوە
- ویکی ئنگلیزی
- ڕادیۆ نەوا
|
||||||||||||||||||||||
|
||||||||||||||||||||||||