کەنداوی مەکسیک

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

پۆتانەکان: ٢٥°N ٩٠°W / ٢٥°N ٩٠°W / 25; -90

کەنداوی مەکسیک

کەنداوی مەکسیک (بە ئیسپانی: Golfo de México) کەنداوێکی گەورەیە لە ئوقیانووسی ئاتلانتیک، لە باشووری ڕۆژھەڵاتی ئەمریکای باکووروە بە ڕووبەری نزیکەی ١/٦ میلیۆن کم٢. ئەم کەنداوە لە باکوور و باکووری ڕۆژاواوە لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان (ویلایەتەکانی فلۆریدا، ئالاباما، میسیسیپی، لویزیانا، تێکساس)، لە باشوور و باشووری ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ مەکسیک و لە باکووری ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ کووبا ھاوسنوورە. ھەروەھا ئوقیانووسی ئاتلانتیک و دەریای کاریبییش دەگرێتەوە. لە باکوور و ڕۆژاوای کنارێنی ئەم کەنداوە نەوت ھەیە. تۆفانیش بە فراوانی لەم ناوچەیەدا ھەیە، بۆ نموونە تۆفانی کاترینا و تۆفانی ریتا لە ساڵی ٢٠٠٥ لە ویلایەتە یەکگرتووەکان. پیشەی ماسیگری لەم کەنداوەدا زۆرە ئەگەرچی ٦، ٤٠٠ کیلۆمەتر لەم کەنداوە ئۆکسجینی پێویست بۆ ژیانی ناو دەریایەی نییە.