فرانکلین ڕۆزڤێڵت
| فرانکلین دیلانۆ رۆزڤێڵت | |
|---|---|
| لەدایکبوون | فرانکلین دیلانۆ رۆزڤێڵت ٣٠ی کانوونی دووەمی ١٨٨٢ هایدە پارک،ویلایەتی نیو یۆرک،ئەمەریکا |
| مەرگ | ١٢ی نیسانی ١٩٤٥ لە تەمەنی ٦٥ ساڵیدا وارم سپرینگس،ویلایەتی جۆرجیا،ئەمەریکا |
| پەروەردە | کۆلیژی هارڤارد،سکۆڵی یاسا کۆلۆمبیا |
| حیزبی سیاسی | دیموکرات |
| ھاوسەر | ئیلنوار رۆزڤێڵت |
فرانکلین ڕۆزڤێڵت لە ٣٠ جانێوەری ١٨٨٢ لەدایک بووە، ٣٢هەمین سەرۆکی ئەمریکا بووە یەکێک بوو لە کاندیدکراوەکانی پارتی دیمووکرات لە ئەمریکا بۆ سەرۆکایەتی لەساڵانی ١٩٣٣ بۆ ١٩٤٥، گۆڤاری تایم بە ١٠٠ لە کەسایەتییە سەرکردەکانی جیهانی سەدەی بیستەمی داناوە.
دەمەزراندنی نەتەوەیەکگرتووەکان [دەستکاری]
له ١٤ی ئۆگه‌ستی ساڵی ١٩٤١، له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نێوان سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وکاتی به‌ریتانیا، وینستۆن چێرچیل، له‌گه‌ل سه‌رۆکی وولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکای ئه‌وکات کە فرانکلین ڕۆزفلتە، بڕیاری ده‌ست پێشخه‌ری کۆمه‌لێك هه‌نگاو درا. ئه‌م دۆکۆمێنته واژوو کرا له نێوان هه‌ردوو ناوبراو له سه‌ر که‌شتی‌یه‌ك "له شێوێنێکی ناو ده‌ریا". ئه‌م دۆکۆمێنته ناوده‌برێت به په‌یمانی ئه‌تله‌نتیك. که دوایی کاری بۆ کرا و ئه‌و رێکخراوه‌ی لێکه‌وته‌وه که ئێستا ئه‌یبینین کە دواجار ڕێکخراوەکە لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٥ دامەزرا.