مۆبایل
مۆبایل یه‌كێكه له شێوازه‌كانی ئامڕازی په‌یوه‌ندیكردن كه پشت به په‌یوه‌ندیكردنی بێته‌لی له ڕێگه‌ی تۆڕێك له تاوه‌ری په‌خشی دابه‌شبوو له چوارچێوه‌ی ڕووبه‌رێكی دیاریكراودا ده‌به‌ستێت. له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی ئامێره‌كانی ته‌له‌فۆنی مۆبایل ئامێره‌كان له ته‌نها شێوازی په‌یوه‌ندیكردنی ده‌نگی زیاتر بووه به جۆرێك كه وه‌ك ئامێری كۆمپیوته‌ر و به‌بیرهێنه‌وه‌ی واده‌كان و وه‌رگرتنی پۆسته‌ی ده‌نگی و بگه‌ڕی ئینته‌رنێت و ئامێری تازه به‌كارده‌هێندرێت و ده‌توانێت به‌هه‌مان سافی و ڕوونی كامێرای دیجیتاڵ وێنه‌بگیرێت، مۆبایل بووه‌ته شێوازێكی ڕیكلامكردنیش به‌هۆی ڕكابه‌ری توندی نێوان كارپێكه‌رانی مۆبایل گوژمه‌ی قسه‌كردن و گۆڕینه‌وه‌ی داتاكان كه‌وتووه‌ته به‌رده‌ستی هه‌موو چینه‌كانی كۆمه‌ڵگه. بۆیه ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و ئامێره له جیهاندا ڕۆژانه له زیادبووندایه و شوێنی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردنی جێگیری گرتووه‌ته‌وه.
مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی مۆبایل بۆ ساڵی 1947 ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌و كاته‌ی كۆمپانیای لۆست ته‌كنۆلۆژی ده‌ستی به تاقیكردنه‌وه‌كان له كارگه‌كه‌ی له نیوجێرسی كرد، به‌ڵام خاوه‌نی یه‌كه‌م مۆبایل نه‌بوو، به‌ڵكو خاوه‌نی ئه‌و ده‌ستكه‌وته مارتن كۆپه‌ری ئه‌مریكی توێژه‌ر له كۆمپانیای مۆتۆرۆلا بۆ په‌یوه‌ندییه‌كان بوو له شیكاگۆ، كه یه‌كه‌م په‌یوه‌ندیكردنی له 3ی نیسان/1973 ئه‌نجامدا، ته‌له‌فۆنی گیرفان - مۆبایل یان گه‌ڕۆك- بریتیه له بازنه‌ی وه‌رگرتن و ناردن له ڕێگه‌ی ئاماژه‌ی له‌ره‌له‌ری له‌میانی وێستگه‌كانی ناردنی زه‌وینی و ئاسمانیی، ته‌واو هاوشێوه‌ی ئاماژه‌كانی ڕادیۆ، به‌ڵام مۆبایل و تۆڕه زه‌وینه‌كانی له ڕادیۆ جیاوازه و ئاماژه له‌ره‌له‌ره‌ییه‌كانیشی وه‌كو ئاماژه‌كانی كێشانی دڵه و هه‌ڵكشان و داكشانی هه‌یه و زۆر به‌هێزه و ده‌گاته 20 مێگاهێرتزی ناردن و وه‌رگرتن له‌یه‌ك چركه‌دا، ده‌رباره‌ی شێوازی په‌یوه‌ندیكردنیش له ڕێگه‌ی بازنه‌یه‌كی ته‌واو ده‌بێت كه خۆی له مۆبایلی كه‌سی و سویچی سه‌ره‌كی تایبه‌ت به كۆمپانیا و هێڵی سیم كارت (SIM CARD ) ده‌نوێنێت و سیم كارتیش بریتیه له كارتێكی بچووك كه یه‌كه‌ی ئه‌مباركردنی بچووك و زۆر ورد و یه‌كه‌یه‌كی چاره‌كردنی تێدایه كه داتاكانی به‌كارهێنان و پۆسته‌ی تێدا ئه‌مبار ده‌كرێت، كه بۆ په‌یوه‌ندیكردن به كه‌سانی دیكه‌وه به‌كارده‌هێندرێت، هه‌رچی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مۆبایله له بازنه‌ی وه‌رگرتن و ناردن و یه‌كه‌ی چاره‌كردنی ناوه‌ندی و لقی و ڕام و فلاش بۆ ئه‌مباركردنی زانیارییه‌كان پێكدێت و ده‌كرێ كورته‌نامه بنووسیت و چێژ له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مۆبایل وه‌ربگریت كه ئه‌مانه‌ن:-
[دەستکاری] تایبەتمەندیەکان
1-په‌یوندیكردن به‌كه‌سانی دیكه و بینینیان له ڕێگه‌ی نه‌وه‌یه‌كی نوێی ئامێره‌كانی dct4 كه كامێرای وردی پێوه‌یه.
2-ده‌توانی كورته‌نامه بۆ هه‌موو شوێنێكی جیهان بنێریت.
3- خۆخه‌ریككردن به یارییه‌كان .
4- گوێگرتن له گۆرانی به سیستمی هه‌مه‌جۆری وه‌كو wav mp3-ogg هه‌روه‌ها گوێگرتن له ڕادیۆ و ڕیكۆرده‌ری ده‌نگه‌كان و یاری دیكه‌ی هاوبه‌شی نێوان ئامێره‌كان له‌میانی تۆڕی ئینته‌رنێتدا. ئه‌وه‌ی شایانی باسكردنه چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر مۆبایل ئه‌نجامدراوه كه دووپاتیده‌كه‌نه‌وه به‌ركه‌وتنی زۆری له‌ره‌له‌ره‌كانی په‌خش یان دانانی مۆبایل له نزیك دڵ زیانی بۆ ته‌ندروستی هه‌یه و هه‌ندێكجار ده‌بێته‌هۆی له‌كارخستنی سیستمی لێدانی دڵیش.
[دەستکاری] سەرچاوەکان