مالی

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
ئاڵای مالی

ماڵی وڵاتێکە لە رۆژاوای ئەفریقا. پایتەختەکەی باماکۆیە. ماڵی لە ھەشت ناوچە پێک ھاتووە و سنوورەکانی تا ناخی سەحرا پەل دەکێشن. بەڵام بەشی باشووری ئەم وڵاتە کە زۆربەی جەماوەرەکەی لەخۆ گرتووە دوو چۆمی نایجێر و سێنێگاڵی بە ناو دا تێپەڕ دەبێت. داربەستی ئابوری ئەم وڵاتە لە سەر راوە ماسی و کشت و کاڵ بەندە. زمانی فەرمی مالی فەڕانسیە بەڵام بەھۆی نزم بوونی ئاستی خوێندەواری زۆربەی خەڵکی مالی بە زمانی ھۆزەکانی خۆیان قسە دەکەن. ئەم وڵاتە وەکوو دیکەی وڵاتانی ناوچەکە خاوەنی کۆمەڵگایەکی فرەنەتەوەییە و ئەمە لەگەڵ نەبوونی ژیانی شارستانی لە ئەم وڵاتە بوە بە ھۆی کێشە و ململانێی نێوان خەڵکی مالی.

خەڵک[دەستکاری]

کچێکی ھۆزی بۆزۆ

بە پێی سەرژمێری ساڵی ٢٠٠٩، دانیستوانی مالی ١٤/٥ ملیۆن کەسە. زۆربەی ئەم خەڵکە (٦٨%) دانیشتووی گوندەکانن. ٥-١٠%ی خەڵکی مالیش ھێشتا نیشتەجێ نەبوون و ھەر لە ناو دەشتەکاندا و بە شێوەی نۆمادیک دەژین. زۆربەی دانیشتوانی مالی لە بەشی باشووری ئەم وڵاتەدا دەژین، بە تایبەت لە شاری باماکۆی پایتەخت.

ئایین[دەستکاری]

٩٠% خەڵکی مالی موسوڵمانی سوننە و سۆفین، ٥% مەسیحی و ٥% دیکەیش پەیڕەوی ئایینە کۆنەکانی ئەم وڵاتە وەکوو بتپەرستی و ئانیمیزمن.

ناکۆکیە سیاسیەکان[دەستکاری]

بە ھۆی لاواز بوونی حکوومەتی ناوەندی لە مالی، بەشێکی گەورە لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتە کەوتوونەتە ژێر دەستەڵاتی ھێزە چەکدارەکانی سەر بە ڕێکخراوی ئەلقاعیدە. لە مانگی جەنیڤەری ساڵی ٢٠١٣، لەگەڵ بڕیاری سەرۆککۆماری فەڕانسە فرانسوا ئۆلاند ھەندێک لە وڵاتە ئورووپاییەکان وەکوو فەڕانسە، بلژیک و بریتانیا دەستیان کرد بە ھەناردە کردنی ئەرتەشەکانی خۆیان بۆ مالی، تا لە ڕووخانی حکوومەتی ئەم وڵاتە لە لایەن ئەلقاعیدەوە بەرگری بکەن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]