زمانە ئێرانییەکان
لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
زمانە ئێرانییەکان کۆمەڵێک زمانن کە سەر بە بنەماڵەی زمانە ھیندوئەورووپایییەکانن. زمانە ئێرانییەکان لە سێ سەردەمی کۆن، ناوین و نوێ تاوتوێ دەکرێن. ئەو زمانانەی کە لە سەردەمی ھاوچەرخدا ھێشتا بەکار دێن پیان دەوترێت زمانە ئێرانییە نوێکان کە خۆیان دوو بەشن: بەشی ڕۆژھەڵات و بەشی ڕۆژاوا. زمانەکانی کوردی، فارسی، گیلەکی، مازەندەرانی، ئۆسێتی و ھتد، لە بنەماڵەی زمانگەلی ئێرانیی ڕۆژاوایین.[١]