ویکیپیدیا

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
ویکیپیدیا
Wikipedia
Wikipedia-logo-v2.svg
وشە لۆگۆی ویکیپیدیا
لۆگۆی ویکیپیدیا
ناونیشانی ماڵپەڕ wikipedia.org
دروشم ئینسایکلۆپیدیای ئازاد
بازرگانی ؟ نەخێر
جۆری ماڵپەڕ ئیسایکلۆپیدیای ئینتەرنێت
زمان (کان) ٢٧١ زمانی چالاک - ٢٨٢ کۆی گشتی زمانەکان
ژمارەی بەکاهێنەر ١٠.٣٥٤.٦٤٠ (تا ئێستا)
خاوەن ویکیمیدیا
درووستکراوە لەلایەن جیمی وەیڵز ، لاری سانگەر
خستنە کار (١٥/١/٢٠٠١)
ئەلێکسا پلەبەندی پلەی (٦) [١]
دوایین بارودۆخ چالاک

ویکیپیدیا (بە ئینگلیزی: Wikipedia) زانستنامەیەکی سەر تۆڕی ئینتەرنێتە و بە شێوازی ئازاد بڵاو دەبێتەوە. وتارەکان لە لایەن بەکارھێنەرانی خۆبەخشەوە پێکدێن، ھەربۆیە ھەموو کەس لە سەر تۆڕی جیھانی بۆی ھەیە دەستکاری بکات.

وشەی ویکیپیدیا بۆخۆی پێکھاتەیەکە لە دوو وشەی ویکی کە وشەیەکی زمانی ھاوایییە، بەمانای خێرا دێت، لێرەدا مەبەست لە گەیشتنە بەزانیارییەکان بەشێوەیەکی خێرا. بڕگەی دووەمیش "پیدیا" لە وشەی ئینسایکلۆپیدیا (بە مانای زانستنامە لە یۆنانیەوە: وشەی ئینکیکلیۆس پیدیا کەواتە نوسینگەی پەروەردەیی) وەرگیراوە. خانەخوێی سەرەکی ئەم ماڵپەڕە گەورە لە فلۆریدای ئەمەریکادایە.

ھۆی درووست‌کردنی ویکیپیدیا ھەوڵی دابین‌کردنی ھەموو زانیاریەکی جیھان لە یەک شوێن‌دایە. لە میژوودا زۆر ئینسایکلۆپیدیای نوسراو ھەبوونە. ئینسایکلۆپیدیای ھەرە ناودار لە لایەن زانایانی وەک ئەرستۆ و ئیبن سینا و فرانسیس بەیکن و ژان بابتیست و ھەروەھا ئینسایکلۆپیدیاکانی لو رۆند دالبێرت و دێنیس دیدرۆت دانراون. لە دوای ئەپریلی ٢٠٠٧، ویکیپیدیا بووە یەکێک لە ١٠ ماڵپەڕی بەناوبانگی جیھان بە پێی ژمارەی چاولێکەران. ئێستا ژمارەی تەواوی وتارەکان ١٣،٧٣٣،٠٤٦وتار، کە لەوە ٣،٠٠٦،٢٠٢دانەی بە زمانی ئینگلیزی، ٩٤٤،٩١٦ بە زمانی ئەڵمانی و ٨٤١،٤٧١ بە زمانی فەڕەنسەییە. ژمارەی بەکارھێنەرانی تۆمارکراو لە ئێستادا ١٠.٣٥٤.٦٤٠ کە ١.٦٧٧ بەڕێوبەرن.

سەبارەت بە جێی بڕوا و متمانە بوونی ویکیپیدیا ھەمیشە کێشە ھەبووە. ‌بڕێ کەس لەبەر خۆڕایی بوون و بەربڵاوبوونی بابەتەکان و بێ‌لایەنیەکەی ستایشی دەکەن و ھێندێ‌تر بە ھۆی ڕێگە بە ھەموان دان بۆ دەستکاریکردنی جێگەی متمانەی نازانن. ھەروەھا ویکیپیدیا لەبەر لاوازبوون بەرامبەر بە خراپکاریەکان و سەپاندنی ڕای گشتیی بەسەر بڕوادا ڕەخنەی لێ‌دەگیرێت. ئەگەرچی دوایین لێ‌کۆڵینەوەکان پێمان نیشان‌دەدات کە خراپکاریەکان زۆر بە خێرایی لە لایەن ئەو بەکارھێنەرانەی بایەخ دەدەن، تاووتوێ دەکرێن و ویکیپیدیا وەک زانستنامەکانی‌دی جێگای متمانەیە.

پوختەی مێژوو[دەستکاری]

ویکیپیدیا بۆ یەکەم جار لە ١٥ کانووی دووەمی ٢٠٠١دا بە پێشینەیەکی کورتی ھەر ئەو شێوازە و تەنھا بە زمانی ئینگلیزی دەستی بەکار کرد. لە کوتایی ساڵی ئەوەڵ‌دا ژمارەی وتارەکانی گەیشتە ٢٠،٠٠٠ و ١٨ زمانی جیاواز. و لە کوتایی ساڵی ٢٠٠٤ گەیشتە ١٦١ زمانی جیاواز. لە ٢٠ ی ئەیلوولی ساڵی ٢٠٠٤ ژمارەی وتارەکانی ویکی لە ١٠٥زمان‌دا گەیشتە ١ملیۆن.

داھێنەری ویکیپیدیا پێی‌وایە دەبێ بە چۆنیەتی بریتانیکا ببن و تەنانەت بەر چاپ بکەوێت. ھەروا دەلێ : ((ویکیپیدیا ھەوڵێکە بۆ خولقاندن و بڵاوکردنەوەی زانستنامەیەک بە باشترین شێواز بۆ ھەموو خەڵکانی سەر گۆی زەوی و بە زمانی زکماکی خۆیان)).

بابەتە ئازادەکان[دەستکاری]

بەڵگەنامەی مافی پێکھێنانی ئازادی گنۆ (GFDL) کە وتارەکانی ویکیپیدیا بە کەڵک‌وەرگرتن لەوە بڵاوە دەبێتەوە، بەڵگەیەکە کە موڵەتی بڵاوکردنەوەی دووبارە، پێکەوە لکاندن و کەڵک وەرگرتنی وتارەکان بە ھاوردنی ناوی نووسەر دەدات. کاتێ کەسێک نووسراوێک ئەسپێرێتە دەست ویکیپیدیا مافی پێکھێنانی ئەچەسپێتە سەر ئەوە بەڵام دەبێ قەبووڵی بکات کە نووسراوەکەی بە پێی بەڵگەنامەی مافی GFDL بڕواتە ژێر دەستی گشتیی. ئەگەرچی ھەموو نووسراوەکان لە ویکیپیدیا لەو بەڵگەنامە پەیڕەوی دەکەن بەڵام ھێندێ لە وێنەکان و پەڕگەکانی دەنگ خۆڕایی نین و ھێندێ‌تر وەک لۆگۆی کۆمپانیاکان مافیان ‌پارێزراوە.


زمانەکانی ویکیپیدیا[دەستکاری]

ویکیپیدیا ئێستاکە ٢٧٥زمانی نەتەوەکانی دونیا بە زیاتر لە ١٣ ملیۆن وتاری لەخۆگرتووە. زمانە جیاوازەکان پەیوەندیان نیە پێکەوە، پێکەوە نەبەسرانەوە و بەیەک سنووردار نەکراون و بە تەواوی جیاواز لەیەک درێژە بە کار دەدەن. ئەگەرچی وێنەکان ھاوبەش نییە لە نێوان زمانە جیاوازەکان‌دا بەڵام بە کەڵک‌وەرگرتن لە wiki commons ئەو کێشە چارەسەر بووە.

ئەو زمانەی وا زیاترین وتاررەکانی لە خۆ گرتووە

  1. ئینگلیزی
  2. ئەڵمانی
  3. فەڕەنسی
  4. پۆلیش
  5. ژاپۆنی
  6. ئیتاڵی
  7. ھۆڵەندی
  8. سپانیایی
  9. پۆرتەغاڵی
  10. ڕووسی

زمانی کوردی سۆرانی کە لەم دواییانەدا لە کوردی کرمانجی جودابووتەوە ئێستا١٤٬٩٦٦ وتاری لەخۆ گرتووە.

دەستکارییەکان[دەستکاری]

ھەموو بەکارھێنەرێکی ویکیپیدیا دەتوانێت وتارەکان دەستکاری بکات و گۆڕانکاریەکی خۆی بەخێرایی ببینێت. سەرچاوەی ئایدیای دەستکاری وتارەکان ئەوە بووە کە ھاوبەشی بەکارھێنەران دەتوانێت ببێتە ھۆی بەرەوپێش ڕۆشتن ھەروا کە لە پەڕەسەندنی نەرمامێرە کۆدکراوەکان بووە. نووسەران لە ویکیپیدیادا پێویستیان نییە بە بەڵگەنامە یا پسپۆڕیی لە بوارێکی تایبەت بەوەی دەستکاری‌دەکەن. ئاگاداری ھەموو بەکارھێنەران و نووسەران دەکرێت کە ڕێگە دراوە نووسراوەکانیان لە لایەن ھەموو کەس و بە ھەموو شێوەیەک دەستکاری بکرێت. وتارەکان لە لایەن ھیچ وەفدێک پێش بڵاوبوونەوە چاو لێ‌ناکرێت.

لەبەر ئازاد و کراوە بوونی ویکیپیدیا کێشەکانی دەستکاری و دەمەقڕەی درێژ سەبارەت بە دەستکاریەکان ھەمیشەییە و زۆر جاریش بە ئەنجام ناگەیێت. کاربەدەستانی ویکیپیدیا لەسەر ئەو بڕوان کە ھەر ئەوەیە ھۆی دەوڵەمەندی ویکیپیدیا، بەڵام گرفتی ھەمیشەیی خراپکاری ھەر ھەیە.

سیاسەتەکان[دەستکاری]

ویکیپیدیا لە ھەموو دەستکاریکەران داوا دەکات کە کاتی نووسین بێ‌لایەن بن و بڕواکانی خۆیان تێکەڵاوی وتارەکان نەکەن. بە کورتی : شی‌کردنەوەی جیاوازیەکان، لە جیاتی چوونەناوەیان. ھۆکار ئەوەیە کە ئەگەر بەکارھێنەر بڕوای خۆی بنووسێت، دەبێ ئەرخەیان بین کە کەسێک ھەیە دەگەڵ ئەو بڕوا نەبێت و لەبەر کراوە بوونی ویکیپیدیا، بە خێرایی دەستکاری ئەو نووسراوە دەکات یان دەیسڕێتەوە. ئەوە شتێک نییە ویکیپیدیا بیەوێت ڕوو بدات. بۆیە دەڵی وتارەکان نابێت لایەن‌گرانە بن و ئەو بابەتانە کە لەوانەیە ببێتە ھۆی کێشە و باس، دەبێ بە تەواوی تەنھا شی‌کردنەوە بێت. ھەروا دەڵێت نووسراوە یا وتارێک کە تا ئێستا بڵاو نەکراوەتەوە، ویکیپیدیا شوێنی بڵاوکردنەوەی ئەوە نییە. ویکیپیدیا تایبەتمەندیەکی ھەیە سەبارەت بە وتارەکان ئەوەش ھەبوونی لاپەڕەیەک بە ناوی وتووێژە بۆ ھەر وتارێک، کە کێشەکانی ئەو وتارە وەک ھۆکاری گۆرانکاریەکان ، وەرگرتنی دەنگەکان بۆ گۆڕانکاری، وەر گرتنی دەنگەکان بۆ سڕینەوە و وەک ئەمانە ‌ لەوێ‌دا تاووتوێ دەکرێت.

بەڕێوبەرایەتی و دەستکاریکەری[دەستکاری]

لە نێوان دەستکاریکەرانی ویکیپیدیا جیاوازیەک نییە و بە ڕای گشتیی بەڵێن دەدرێت بۆ جێ‌بەجێ‌کردن. وەک ئامارەکانی ویکیپیدیا نیشان‌دەدەن یەک لە چواری سەرقاڵی ویکیپیدیا ئەو بەکارھێنەرانەن و خاوەن ھەژمارە نین و کەم ڕوو ئەدات ھەوڵی دەستکاری بدەن. ئەرکی پاراستن و چاکسازی لە سەرشان گرووپێکی خۆبەخشە لە چاودێران و بەڕێوبەران. بەرێوبەر ئەو کەسەیە کە دەتوانی بەرگری بکات لە دەستکاری وتارێکی تایبەت یا بە پێی سیاسەتەکان دەست‌پێ‌گەیشتنی بەکارھێنەرێکی تایبەت بەربەست بکات. زۆر ڕووی داوە کاتی یا ھەمیشەیی بەکارھێنەرێک لە دەستکاری بەربەست‌کراوە و ھۆکاری ئەوە لادانی لە یاساکان و سیاسەتەکانی ویکیپیدیا بووە.

ویکیپیدیا چییە[دەستکاری]

ویکیپیدیا بە (ئینسایکلۆپیدیا) یاخود زانیارینامە دانراوە. ویکپیدیا زانیارینامەیەکی ئازادە. پرۆژەیەکی کراوەیە ھەموو کەسێک دەتوانی بەشداری لە نوسینی بکات.

ویکیپیدیا پرۆژەیەکی نێودەوڵەتییە بە زۆرتر لە ٢٥٠ زمانە دەنوسرێت. تایبەتمەندی ئەم ویکیپیدیایە لەوەدایە کەھەموو کەسێک بۆی ھەیە وتارەکانی بگۆڕیت و شتیان تیا زیاد بکات. لەم سایتە بۆ بەشداربوونی پێویست بەپارە ناکات و خەڵکی لەھەموو شوێنەکانی جیھان دەتوانن بەشداری لە نوسینی ئەو زانیارینامەی مرۆڤـ بکەن.

ئامانجی ئەم پرۆژەیە کۆکردنەوەی ھەموو زانیاری‌یەکانی مرۆڤە. بە ھەوڵێکی ھاوبەش زانستنامەیەکی بەلاش‌ پێک دێت. ھەمووان دەتوانن لە نووسینی ئەم زانستنامە بەشداری بکەن.

ویکیپێدیا زانستنامەیەکی ھەمەوانی و کراوەیە؛ واتە ھەمووان دەتوانن بابەت بنووسن یان ئەو بابەتانەی کە پێشتر نووسراوە بگۆڕن. بەڵام ئەو نووسین و گۆڕانکاریانە دەبێت لە چوارچێوەی یاساکانی ویکیپێدیا ئەنجام بدرێن. ئەمەش بەو واتایە کە نووسراوەکان دەبێت سەلمێندراو، سەربەست و بێلایەن‌ وە بێ پێشێل کردنی مافەکانی چاپ و بڵاوکردنەوەی خەڵکانی دیکە بێت.

نووسراەکان لە لایەن گروپێکی بەڕێوەبەر چاودێری دەکرێت. ئەو گروپە بابەتەکانی ھەڵدەسەنگێنێت و ئەگەر ھەرجۆرە نالەباری یا پێشێلکاریەکی تێدابێت تێدەکۆشێت تا چاکی بکاتەوە. بەڕێوەبەرانی ویکیپێدیا زۆر بایەخ بە دروستی بابەتەکان و مافەکانی چاپ و بڵاوکردنەوە ئەدەن.

ئێستا مەزنترین ویکیپیدیا ویکیپیدیا ئینگلیزیە کە زیاتر لە 3,948,259 ملوێن وتاری تێدایە. بە ھەموو زمانەکانی ویکپیدیاش کەھەر زمانەک و لاپەڕەی تایبەتی خۆی ھەیە زیاتر لە 4 ملیۆن وتار ھەنە.

لۆگۆی ویکیپیدیاش وەک خۆی جیھانێکە کراوەیە و تیپێک لە ئەلفوبێی ھەموو زمانێکی جیھانی تیایە.

ویکیپیدیا چی نییە[دەستکاری]

ویکیپیدیا ئەم شتانەی خوارەوە نییە:

  • شوێنی بڵاوکردنی ریکلام
  • لیستی لینکەکان
  • فەرھەنگ
  • ژووری گفتوگۆکان

ویکیپیدیای کوردی[دەستکاری]

ھەروەھا یەکەمجاریشە زانستنامەیەکی کوردی لەسەر ئینتەرنێت بڵاوبکرێتەوە. بەشە کوردیەکەی ویکیپیدیا لە 7ی کانونی دووەمی 2004دا بە ھەوڵی ئەرداڵ ڕۆناھی دامەزرا. لە 15.1.2004 یشدا ویکیپیدیای کوردی لەسەر تۆڕی ئینتەنرێتدا دەستبەکار بوو.

ئامارەکان[دەستکاری]

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. "Wikipedia.org Site Info". Alexa Internet. Retrieved 2012-03-02.