نیمچەدوورگەی عەرەبی

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

پۆتانەکان: ٢٣°N ٤٦°E / ٢٣°N ٤٦°E / 23; 46

نیمچەدوورگەی عەرەبی

نیمچەدوورگەی عەرەبی بە عەرەبی شبه الجزيرة العربية ناوچەیەکی جوگرافیە ئەکەوێتە باشوری ڕۆژئاوای قاڕەی ئاسیا لەو شوێنەدا کە ئاسیا بە ئەفریقا ئەگات. گەورەترین نیمچەدوورگەیە لە جیهاندا ڕووبەرەکەی ٣،٢٣٧،٥٠٠کم دادەپۆشێت، و ئەم ناوچەیە بەشێکی گرنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و ڕۆڵێکی بەرچاوی هەیە لە جیۆپۆلۆتیکدا بە هۆی ئەو بڕە زۆرەی نەوت و گازی سروشتی کە لە ناوچەکەدا هەیە.

سنور[دەستکاری]

نیمچەدوورگەی عەرەبی

سنورە دەریاییەکەی دەریای سور و کەنداوی عەقەبەیە لە باکوری ڕۆژئاواوە، و لە باشورەوە دەریای عەرەب و لە باشوری ڕۆژھەڵاتیەوە کەنداوی عومان و کەنداوی فارسە، لە ڕووی سیاسیەوە دوورگەی عەرەبی ئەم وڵاتانەی خوارەوە ئەگرێتەوە لە ئێستادا؛

ڕووبەرەکەی بە گشتی ٣,٢١٦,٥٥١ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە، زۆربەی بیابانێکە کە سودی لێ وەرنەگیراوە، و باران لە ناوچەکانیدا ئەبارێت و پلەی گەرما تیایدا ئەگاتە ٥٤ پلەی سەدی، بە ناوچەیەکی گرنگ دادەنرێت لەبەر زۆری ئەو بیرە نەوتانەی لە ناوچەکەدا ھەیە.

لە ساڵی ٢٠٠٩ ژمارەی دانیشتوانی گەیشتە ٧٥,٣٣٣,٨٩٧ کەس، و نزیکەی ١٨,٥٧٦,٠٧٦ دانیشتوی بیانی ئەگرێتە خۆ، و زیادبوونی ژمارەی دانیشتوانی بە نزیکەی سێ ملیۆن دادەنرێت لە ساڵێکدا.

دابەشبوونی نیمچە دوورگەی عەرەبی[دەستکاری]

باشوری ڕۆژهەڵاتی نیمچەدوورگەی عەرەبی (عومان)

نیمچە دوورگەی عەرەبی دابەش دەبێت بەسەر ھەرێم و ناوچەی جوگرافی جیاوازدا، مێژوونوسە ئیسلامیەکان دابەشیان کردووە بۆ؛

  • حیجاز؛ بەشی ڕۆژئاوای نیمچەدوورگەی عەرەبیە.
  • نەجد؛ بەرزاییەکی فراوانە لە نیمچەدوورگەی عەرەبیدا.
  • بەحرەین؛ بەشی ڕۆژھەڵاتی نیمچەدوورگەی عەرەبیە، و درێژ دەبێتەوە لە عومانەوە تا بەسرە لە باکوری.
  • یەمەن؛ بەشی باشوری ڕۆژئاوای نیمچە دوورگەی عەرەبیە و درێژ دەبێتەوە لە زەفار لە باشوریەوە تا عەسیر لە باکوریەوە بە مانای ھەموو ئەو ناوچانەی لە باشوری مەککەدان ئەگەڕێنەوە بۆ یەمەن.
  • توھامە؛ زەویەکی تەختە لەبەرامبەر دەریای سور.
  • شەحر؛ ھەرێمێکی مێژووییە ڕوبع خالی و زەفار و حەزرەموت ئەگرێتەوە.

بەڵام دابەشبوونی نیمچەدوورگەی عەرەبی ئێستا لە شێوەی وڵاتی سەربەخۆدایە وەک وڵاتەکانی کەنداو و یەمەن، وھەروەھا لە ناوچەگەورەکانی نیمچەدوورگەی عەرەبی عەسیر و نفود و ڕوبع ولخالیە.

مێژوو[دەستکاری]

دوای ئەوەی حەوزی نیشتنی عەرەبی بوو بە کەنداو (خلیج) لە پێش ھەزارەی ھەشتەمی پێش زاینیدا، ناوچە شوانکاریەکانی نیمچەدوورگەی عەرەبی گۆڕان یۆ ناوچەی بیابانی، مرۆڤ پێش ھەزاران ساڵ ژیاوە لەسەری و تا ئێستا ھیچ ئاسەوارێک نیە کە مێژووی دوورگەکەی پێ دیار بکرێت، بەڵام ھەندێک ئاسەواری بەردین و شوانی ئەگەڕێنەوە بۆ ساڵانی ھەزارەی ھەشتەمی پێش زاینی لە ناوەڕاست و لە ڕوبع ولخالی، شوێنی نیشتەجێبوون دەرکەوت لە قەتەر لە ڕۆژھەڵاتی کاتێک ھەندێک ئاسەوار لە باشوری وڵاتی رافیدەین دۆزرایەوە، و لە ساڵی ٣١٠٠ پێش زاینی، کشتوکاڵی دانەوێڵە دەرکەوتووە لە ئەبوزەبی و لە عومان و لە ناوەندی ھەزارەی سێیەمی پێش زاینیدا پیشەسازی مس بە شێوەیەکی فراوان دەرکەوتووە. و بەلەم دەرکەوتووە بە درێژایی کەنارەکانی ڕۆژھەڵاتی نیمچەدوورگەی عەرەبی ھەتا لە عومان لە باشوور.

ژینگەی نیمچە دوورگەی عەرەبی[دەستکاری]

ژمارەیەکی زۆر گیانلەبەر ھەیە لە دوورگەی عەرەبی, لەوانە پڵنگی عەرەبی، و مارمالێکە کە لە ژێر مەترسی ناوچووندایە ئێستا. ھەروەھا کەش وھەوای ناوچەکە کەش وھەوایەکی قاڕییە، بە ھاویندا گەرم و بە زستاندا ساردە و ڕێژەی باران بارین تیایدا ٢٣سم/٢ لە ساڵێکدا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • موسوعە حضارة العالم. أحمد محمد عوف