کەللەسەری مرۆڤ
ڕواڵەت
کەلە (Skull) پێکهاتەیەکی ئێسکییە، سەری ئێسکە پەیکەر (Skeleton) پێک دەهێنێت، پاڵپشتیی پێکهاتەکانی ڕوخسار دەکات و کەلێنێکی پارێزراو بۆ مێشک (Brain) دەستەبەر دەکات، کەلە لە دوو بەش پێک دێت؛ کاسە (Cranium) و شەویلاگ (Mandible)، کەلەی مرۆڤ دەبێتە دوو بەش؛ کاسەی دەماری (Neurocranium) و کاسەی ئەندامی (Viscerocranium) یان پەیکەری ڕوخسار (Facial Skeleton)، شەویلاگ گەورەترین ئێسکی پەیکەری ڕوخسارە، کەللە گەلێک ئێسک (Bone) و کەلێن (Cavity) و کون (Foramina) و درێژە (Process) و بۆشەڵە (Sinus) لەخۆ دەگرێت.
ناو
[دەستکاری]ناوە کوردییەکان
[دەستکاری]لە زمانی کوردیدا ئەم وشانەش بۆ کەللەسەر بەکار دێت: کاپۆڵ، کاژەڵاک، کاجیر، قاپیلکەسەر، ئێسکەسەر، پیت، کاتک، کاپۆڵک، کاژە، کافا.[١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]پەراوێزەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کەللەسەری مرۆڤ تێدایە. |